چوار حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هیندێک حیزبی چەپی ئێرانی. دژی هیرشی ئەمریکا و هاوپەیمانانن بۆ سەر ئێران . دەڵێێن لێێ گەرێ گوایە خۆمان دەیروخێنین.
چوار حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هیندێک حیزبی چەپی ئێرانی. دژی هیرشی ئەمریکا و هاوپەیمانانن بۆ سەر ئێران . دەڵێێن لێێ گەرێ گوایە خۆمان دەیروخێنین.


بەڕاستی جێگەی داخە، کە لۆبیگەری فارسە ناشیونالیستەکان، بە تایبەت کۆمۆنیست و چەپ و سوسیالیستەکانیان لە دەرەوە، ئەوەندە بە هێزە کە کاریگەری لە سەر حیزبە دێرینە کوردییەکان و هیندێک لە حیزبی نەتەوەکانی دیکەی بندەستیش هەیە.
ئەم فارسانە بە مەبەستی لە بەیندانی بیری نەتەوەیی! لای نەتەوە بندەستەکان، هەر رۆژەو ڕێکخراوێک بە ناوێکی تازەوە دروست دەکەن، و چەند حیزبێکی کوردی تێدەخزێنن.
خۆ ناشوکریش نەبیت، حیزبە کوردییەکانیش بۆ ئەندام بوون لەو ڕێکخراوە تازەدامەزراوە فارسییانە ئەوەندە بە پەلەن، پاڵ بە یەکەوە دەنێن لەوەی کە کامیان زووتر شانسی ئەوەیان پێبدرێت کە بە ئەندام وەربگیرێن.
ئەم بە ناو چەپە ئێرانیانە کە ژمارەی هەمووی حیزبەکانیان بە قەت کۆمیتەیەکی ئوروپای حدکا یا حدک نابن، و هێشتا لە تاراوگە نشینیدا وا دەتوانن بە ئاسانی کاریگەریان لە سەر هیندێک حیزبی کوردیدا هەبێت. پرسیار ئەوەیە ئەی ئەگەر بگەڕێنەوە ئێران، چەندە بە ئاسانتر دەتوانن بە بەخشینی کورسی و دەسەڵات، لایەنە چەپە کوردیەکان تێکەڵی سیستەمی ئێرانی بوونەوە بکەنە، و لە ئاست مافە رەواکانی گەلی کورد بێدەنگیان دەکەن.
بە بۆچوونی من : ئەگەر وڵاتێکی زلهێزی دیکتاتۆری شەرخوازی دژە ئاشتی وەک ئێران، بە هێزێکی گەورەی وەک ئەمریکا و هاوپەیمانانی نەروخێن، بە هێچ هیزێکی ناوخۆیی و وڵاتانی ناوچەکەش نارووخێت. گوایا بە سوسیالیست و چەپی ئیرانی و ٤ حیزبە کوردییەکە و حیززبی تەزامونی ئەحوازی و ڕاهی کاریگر و بێکاری فارسی دەروخێت?
دیارە من مەبەستم تاریفکردن و گرنگیدان بەو ڕێژیمە خۆێن مژەنییە، تەنیا مەبەستم لەوەیە کە چل ساڵە بە ئابوری و سەروەت خۆێنی گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست، هێزێکی زۆر و چەک و چۆڵی مەترسیداری بۆ بەرگری و مانەوەی لە دەسەڵات لە خۆی کۆکردووەتەو، بەرەنگاربوونەوەی مووشک و فرۆکەی مۆدێرنی جەنگی بە کەلاشینکۆف وڵامدەر نییە بۆ رووخانەکەی.
هیچ نکۆڵی لەوەش ناکرێت کە هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکە زیاتر بۆ بەرژەوندی و دەسکەوتەکانی خۆیانە.
کەوابێت ئەم ڕێژیمە ئەگەر ئەمریکا بیروخێنێت زۆر باشتر و دەست ئاواڵەتر و ڕێگەخۆشکەر تر دەبێت، بۆ لانیکەم هیندێک لە چالاکی لایەنە کوردییەکان لە ناوچە کوردستانیەکان، بەڵام با بە قسەی ئەو ١٠ حیزبە چەپە بلێن ئەوا هیزێکی فارسی توانی بیروخێنێت. ئەو کات هێزی فارسی و یەکپارچەیی خوازی خۆی بە سەر ناوچە کوردییەکانیشددا دەسەپێنێت و دیسانەوە کوردستان بە شێوەیەکی دیکەی سەردەمیانە داگیردەکرێتەوە. کورد ناچار دەکرێت شەری کۆڵان بە کۆڵانیان لەگەڵ بکاتەوە.
لە کۆتاییدا هیواخوازم ئەو ٤ لایەنە کوردستانیە لە نێو ئەم گروپە بچووکە فارسانە بێنە دەرەوە و بەرەیەکی بە هێزی کوردستانی، بە هێزێکی پوختەی پێشمەرگە و دیپلوماسی و حوکمداری خۆی تەداروک بکات، بۆ گەرانەوەی ناو خۆرهەڵاتی کوردستان.
بەڵێ بۆ بە سەربەخۆیی کردنی خاکی کوردستان.
نا بۆ بە ئێرانی کردنی خاکی کوردستان.
ڕێزی زۆرم بۆ هەموو ئایدیا جیاوازەکان.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی. ١٥ / ٦/ ٢٠ ١٩ی زاینی
٣ تێ بی نی:
١- هەرجۆرە بێرێزی و تەشهیرکردنێک بە هەر لایەنێکی کوردی پاکدەکرێتەوە، تکایە با بۆچوونەکانتان لە چوارجێوەی ڕێز و رەخنەی زانستیانە بێت.
٢ – ئەوە نووسراوەی خوارەوە کە بە فارسی نووسراوە گووڵبژێرێکی بەیاننامەی هاوبەشی (Ú¾مبستگی برای آزادی و برابری در ايران) ە. بۆ سەلماندنی قسەکانی من.
ما ضمن اعلام مخالفت با هرگونه دخالت خارجی در امور مربوط به حق تعيين سرنوشت مردم ايران، عمیقا بر این باوریم که تنها راه برون رفت از بحران و تنش و سایر مصیبت هایی که مردم و جامعه ما طی ´° سال متحمل آن شده اند، حرکت در جهت سرنگونی رژیم جمهوری اسلامی ايران با اتکا به نيروی توده ها می باشد.
نه به تنش، نه به جنگ
سرنگون باد رژیم جمهوری اسلامی ایران “Ú¾مبستگی برای آزادی و برابری در ايران” 2خرداد 1398 – 23 مه 2019
- احزاب و سازمانهای تشکيل دهنده : اتحاد دمکراتيک آذربايجان – بيرليک، جنبش جمهوريخوهان دموکرات و لائيک ايران، حزب تضامن دمکراتيک اهواز، حزب دمکرات کردستان ايران، حزب دمکرات کردستان، حزب کومه له کردستان ايران، حزب مردم بلوچستان، سازمان اتحاد فدائيان خلق ايران، شورای موقت سوسياليستهای چپ ايران، کومه له زحمتکشان کردستان
٣ : چەند رۆژ دوای ئەم وتارە هەر ٤ لایەنەکە ڕوونکردنەوەیان بڵاوکردەوەو داوای لێبوردنیان لە خەڵکی کوردستان کرد
پارتی سهربهستیی کوردستان ©