ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئیدانەی بێرێزی تورکەکان بە ئاڵای کوردستان و تۆپبارانی ناوچەکانی کوردستان دەکات.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئیدانەی بێرێزی تورکەکان بە ئاڵای کوردستان و تۆپبارانی ناوچەکانی کوردستان دەکات.
پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی و پارێزەر لە مافە نەتەوەییەکانی کوردستان، زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە قێزەونە شۆفینیستییەی تورکە رەگەز پەرەستەکان دەکەین، کە لە رۆژ پێنجشەممە١٨ی تەممووز لە پارێزگای ترابزۆن، بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان و٩ گەشتیاری باشووری کوردستان ئەنجامیان داوە. لە بەر ئەوەی ئاڵای کوردستانیان وەک ملپێچ بە کارهێناوەو وێنەیان گرتووە.
لەو پەیامەدا بە تورکە ڕق و کینە لە دڵەکان دەڵێن ئێوە هەرگیز ناتوانن بەم رەفتارە نەشیاوانەتان نەتەوەیەکی٥٠ ملۆێنی لە بەرخۆدان و خۆشەویستی بۆ ئاڵاو نیشتیمان ڕاگرن.
ئێوە چۆن ڕێگە بە خۆتان دەدەن ئاڵاو مێژووی خۆتان خۆش بووێت، بەڵام چۆن ئەو مافە بە خەڵکی دیکە نادەن. دەکرێن پێمان بلێن ئێوە چین و لە کۆییەوە هاتوون و خۆتان بە چی دەزانن? بەو هەڵسوکەوتە نا دیمۆکراتییەتان داوای ئەندامەتی لە یەکێتی ئوروپاو رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی دیکەش دەکەن.
ئەم کردەوە و رەفتارە نادروستانەتانە کە وایکردوە، رۆژانە لە پێشچاوی خەڵک و وڵاتانی جیهاندا دەکەونە ژێر پرسیارەو ئاستەنگیتان بۆ دروست دەکرێت.
هەروەها وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی تۆپباران و بۆردومانەکانی ناوچەکانی باشوری کوردستان دەکەین بە گشتی و، بە تایبەت ئیدانەی بوردمانەکانی فرۆکەکانی تورکیا دەکەین، کە کراوەتە سەر خەڵکە سیڤیل و ئۆردوگانشینی باکوری کوردستان لە کەمپی مەخمور.
سەرکەوتوو بێت خەباتی مافویستی و سەربەخۆییخوازی گەلە وڵاتداگیرکراوەکەمان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٠ / ٧ / ٢٠ ١٩ ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©