لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەری ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٧ /٧ / ٢٠ ١٩ی زاینی. لە سەر بانگهێشتی فەرمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپە
بەشداری سەرۆکی گشتی پ س ک لە سیمیناری سەرکۆنسۆلی کۆریای باشوور.
PSK Leader has participated in the Korean consulate seminar in Erbil on 7.7.2019
شارکت رئیس حزب سربستی کوردستان. في ندوة القنصلية الکورية في أربيل بتاريخ 7.7.2019
لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەری ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٧ /٧ / ٢٠ ١٩ی زاینی. لە سەر بانگهێشتی فەرمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرپەرەستی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، بەشداریکرد لە سیمینارێک کە لە لایەن ناوەندی ڕووداوەوە ڕێکخرابوو لە ژێر ناوی "دیپلۆماسیەتی خەڵک و پەرەسەندنی دیپلۆماسی" بۆ چۆی کوانژین، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر.
لەو سیمینارەدا کە ٢ کاتژمێری خایاند، باسێکی پوختەو بەکەڵک لە سەر شێوەکان و مێژووی دیپلوماسیەت لە لایەن بەرێز کوانژین ئاراستەی بەشداربووان کرا. شێوەی سیمینارەکە بە پرسیاری دوو لایەنە بوو، واتە لە لایەن بەرێز کوانژین پرسیار لە بەشداران دەکرا، و هەروەها پرسیاری بەشداران لە بەرێزیان دەکرا.
سەرۆکی پ س ک بە پرسیاری بەکەڵک ! یەکێک بوو لە بەشدارانی چالاکی سیمینارەکە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەری ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٧ /٧ / ٢٠ ١٩ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©