به‌رزان تکریتی زربرای سه‌دام حسێن‌و عه‌واد به‌نده‌ر له‌سێداره‌دران. له‌کاتی پرۆسه‌ی له سێداره‌دانی به‌رزان تکریتیدا له حاڵه‌تێکی ده‌گه‌مه‌ندا سه‌ری له جه‌سته‌ی جیابۆته‌وه.
awene.com
ئاژانسه‌کان: سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌دادگای تاوانکاری باڵای عێراق رایگه‌یاند که له‌سێداره‌دانی هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌و بینایه‌دا ئه‌نجامدرا که سه‌دام حسێنی سه‌رۆکی پێشوی عێراقی تیادا له‌سێداره درابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه به میدیاکانی راگه‌یاند که سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رزان تکریتی زربرای سه‌دام حسێن‌و به‌رپرسی ده‌زگای موخابه‌راتی رژیمی پێشوو له‌گه‌ڵ عه‌واد به‌نده‌ر سه‌رۆکی دادگای شۆرشی به‌عس له‌سه‌ر کێشه‌ی دوجه‌یل له‌سێداره‌دران.
ئاژانسه‌کان: سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌دادگای تاوانکاری باڵای عێراق رایگه‌یاند که له‌سێداره‌دانی هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌و بینایه‌دا ئه‌نجامدرا که سه‌دام حسێنی سه‌رۆکی پێشوی عێراقی تیادا له‌سێداره درابوو.
له‌لایه‌کی تره‌وه مونقیز ئالفرعه‌ون به ئاژانسی ئه‌سۆشێت پرێسی راگه‌یاندووه که هه‌واڵه‌که راسته‌و سزاکه جێبه‌جێکراوه.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له‌کاتی پرۆسه‌ی له سێداره‌دانی به‌رزان تکریتیدا له حاڵه‌تێکی ده‌گه‌مه‌ندا سه‌ری له جه‌سته‌ی جیابۆته‌وه. به‌رزان تکریتی که سه‌رۆکی موخابه‌راتی پێشووی ڕژێمی به‌عس بووه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌واد به‌نده‌ری سه‌رۆکی دادگای شۆرشی به‌عس له سێداره‌دران.
ناوبراوان له‌سه‌ر کێشه‌ی کوشتن‌و له سێداره‌دانی 148 هاوڵاتی دوجه‌یل دادگای باڵای تاوه‌نه‌کانی عێراق سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکردون‌و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سزاکه جێبه‌جێکرا.
2007-01-15 09:20:16
19 ساڵ و 1 مانگ و 18 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان