هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

تاکە ڕێگە چارەسەر و فریادڕەس لەم کاتەدا دروسکردنی حکومەتێکی کاتی یا پەرلەمانێکی کاتیی

عارف باوەجانی
تاکە ڕێگە چارەسەر و فریادڕەس لەم کاتەدا دروسکردنی حکومەتێکی کاتی یا پەرلەمانێکی کاتیی

دەیانساڵە سەرقاڵی ئەوەن لە ژێر ناوی سەرکردەی ئاکادیمی و خوێنەوار، یا سەرکردەی لێزان و یاریکردن لە سیاسەتدا، بوونەتە داهێنەری فەرهەنگی گوازتنەوەی خەباتی نەتەوەیی

 


تاکە ڕێگە چارەسەر و فریادڕەس لەم کاتەدا دروسکردنی حکومەتێکی کاتی یا پەرلەمانێکی کاتییە لە تاڕاوگەدا.


 





ووتەی دەستپێک:
ئازیزان پێشتر زۆرمان باسکرد، و زۆریشمان ڕێز لە خەبات و تێکۆشانتان گرت، بەڵام ئیدی خەریکە ڕووداوە زیانبەخشەکان بە هێڵی نەتەوەیی، یەک بەدوای یەکدا پڕدەبێت و لێێ دەرژێت.
دەیانساڵە سەرقاڵی ئەوەن لە ژێر ناوی سەرکردەی ئاکادیمی و خوێنەوار، یا سەرکردەی لێزان و یاریکردن لە سیاسەتدا، بوونەتە داهێنەری فەرهەنگی گوازتنەوەی خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردن بۆ تاران، پێتان ناخۆش نەبێت کە ئێوە هۆکاری سەرەکین بۆ بە ئێرانیکردنی دۆزی نەتەوەیەکی نیشتیمان داگیرکراو. دەیانساڵە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێکخراوی جۆراوجۆرن لەگەڵ فارسە ناشینونالیستەکان، و لە کۆتاییشدا نەک هیچ دەسکەوتێکی ئەوتۆی سیاسیتان بە دەست نەهێناوە. بگرە تووشی هەڵەی زۆریشیان کردن، و ڕۆژانە بە ڕاگەیاندن و ڕوونکردنەوە خەریکی پینە کردنیانن. دوا هەڵەشتان کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و بەدەنەو دەروون حیزبی خۆشتانیان هەژاند، دانیشتنەکەی ئۆسڵۆ بوو. کە ئێوە واچاوەرێتان دەکرد کە لەوانەیە کۆبوونەوەی داهاتووتان لە تاران بێت. بەڵام بە مووشەک بارانی چەند رۆژ پاشتر وڵامەکەتان وەرگرتەوە.



بۆ بیر لە دروسکردنی حکومەت یا پەرلەمانێک لە تاراوگە ناکەنەوە?.
باشە ئێوە ئەو هەموو ئینیرژی و کات خەرجکردنە بە کار دێنن، تەنیا بۆ دروسکردنی ڕێکخراوی سەیرو سەمەرە لەگەڵ ڕێکخراوە چەپ و ڕاستە فارسییەکان، بە ناوی کۆنگرە و شۆراو چەندین ناو ناتۆرەی دیکە. ئەی باشە بۆ لە هەوڵی ئەوەدا نین، کە لە ڕێکخراوێکی کوردستانی دوور لە پێناسەی ئێرانی بۆ پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستبکەن.


ئەگەر گاڵتەتان بە حکومەتی دیاسپۆرا دێت، لانیکەم بیر لە پەرلەمانی دیاسپۆرا بکەنەوە. لە کاتێکدا چەندین نەتەوەی دیکەی جیهان کە وەک ئێمەی کورد کە لە قۆناغی خەباتی ڕزگاریدابوون، لە تاراوگە هەم حکومەتی کاتییان پێکهێنا و هەمیشە پەرلەمان، و زۆریش تێیدا سەرکەوتوو بوون.


ئێوە لەو هەموو ساڵە، لەو هەموو هەوڵەدا لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکانی دیکە، هیچ دەسکەوتێکی سیاسیتان بە دەست نەهێنا، بگرە نەشتان توانی هەست و سۆزی فارس و ئێرانییەکان بۆ خۆتان ڕاکێشن. دەی بۆ تەنیا جارێکیش پێ بەجەرگی خۆتاندا بنێن ئەم هەوڵەش تاقیکەنەوە. هەوڵبدەن بۆ دروسکردنی حکومەتێکی کاتی یا پەرلەمانێکی کاتی لە تاڕاوگە. بزانن و ببینن کە لە نێو شەقامی کوردی، لە نێو کوردانی جیهانداچی پێشوازییەکتان لێدەکرێت، بزانن چیدەسکەوتێکی نەتەوەیی و دیپلوماسیشتان دەبێت. بزانن چەندە بە قورسایەوە لە ئاست فارسەکاندا چاوتان لێدەکەن. ئەو کات ببینن کە فارسەکان چۆن دەستەو دامێنتان دەبن بۆ دیالۆگ و ڕێکەتنی بە کردەوە.
ئەوکات ببینن کە چەندە بە جدیتر دەڕواننە گەورەیی خۆتان ونەتەوەکەتان. دڵنیابن لەوەی کە تەنیا ڕێگە چارەسەر و فریادڕەس لەم کاتەدا بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان، دروسکردنی حکومەتێکی کاتی یا پەرلەمانێکی کاتییە لە تاڕاوگەدا.


عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٢٢ی پووشپەری ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ١٣ / ٧ / ٢٠ ١٩ زاینی


2019-12-06 21:30:16

4 ساڵ و 4 مانگ و 12 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©