کۆبوونەوەی سێیەمی ٢دیمۆکرات و ٢ کۆمەڵە لەگەڵ رێژیمی ئێران لە ئۆسڵۆ بەڕێوە چوو. مەترسی

عارف باوەجانی
کۆبوونەوەی سێیەمی ٢دیمۆکرات و ٢ کۆمەڵە لەگەڵ رێژیمی ئێران لە ئۆسڵۆ بەڕێوە چوو. مەترسی

دوێنێ کاتژمێر ٥ی عەسر بە کاتی کوردستان، لە لایەن هەواڵنێری کاناڵی ئەلجەزیرەوە لە سکاندیناڤیا تەلەفونم بۆ کرا، و ناوبراو داوای لێکردم کە لێدوان لە سەر ئەو دیدارە

کۆبوونەوەی سێیەمی ٢دیمۆکرات و ٢ کۆمەڵە لەگەڵ رێژیمی ئێران لە ئۆسڵۆ بەڕێوە چوو. مەترسی سیناریۆکەی ڤیەنای ساڵی ١٩٨٩ش چاوەروانکراوە.






دوێنێ کاتژمێر ٥ی عەسر بە کاتی کوردستان، لە لایەن هەواڵنێری کاناڵی ئەلجەزیرەوە لە سکاندیناڤیا تەلەفونم بۆ کرا، و ناوبراو داوای لێکردم کە لێدوان لە سەر ئەو دیدارەی ئەمرۆی لایەنە کوردییەکان و ئێران بدەم، منیش نکۆڵیم لەوەکرد کە ئەمرۆ هیچ دیدارێک لە ئارادا نییە، پێمڕاگەیاندن کە ئەو دیدارە ٢ حەفتە پێش بووەو تەنیا یەکجار بووەو سەرکەوتوو نەبووە، بەڵام ئەو وتی کاکە عارف ئێمە بەڵگەی ١٠ ٠ % لایە ئەمە جاری سێیەممە.
منێش ووتم زۆر باشە بەس من دژی ئە وجۆرە دانینشتنانە قسە دەکەم وبەڵگەم هەیە کە ئەو جۆرە دانیشتنانە تەنیا فرت و فێلە لەگەڵ گەلی کورد دەکرێت، دەنا ئێمە وەک کورد هەرگیز دژی دیالۆگ و ئاشتی نەبووین و نین، بەس بەرامبەرەکەمان وانییە.
ئەویش ێێ ڕاگەیاندم کە بە داوای لێبوردنەوە من لە سەر بریاری کاناڵەکە دەبێت کوردێک ببینمەوە کە بە پۆزەتیڤ باسی ئەو دیدارە بکات. و من داواکەیم ڕەدکردەوە. ئیدی داوای ٥ خولەک دیسان تەلەفونی کردەوە، و داوای ژمارە تەلەفونی چەند ئەندامێکی ئەو حیزبانەی لێکردم کە لە ئۆسڵۆ دەژین، منیش ژمارەی ٢ کەسم پێدان کە عەرەبی دەزانن،
دیسانەوە دوای ١٠  خولەک لە فایسبووک مێسەنجەرەوە نامەیەکی بۆ ناردم و نووسیبووی کاک عارف ئەوانە هیچیان لێدوان نادەن، دەڵێن ببورە ئیزنمان نییە لە سەر ئەو بابەتە هیچ باس بکەین. ئەو کەسانەش کە دۆێنێ تەلەفونیان بۆچووە گەواهی لە سە رئەم نووسینەی من دەدەن.
ئایا ناکرێت ئەم چوار لایەنە بە ئاشکرا، نهێنی ئەم کۆبوونانە بۆ خەڵکی کوردستان باس بکەن، ئەگەر ئەوان مەبەستیانە بە نهێنی بمێنێتەوە، ئەی ئەوە نییە ئێران فێڵیان لێدەکات، و بە ژێرا هەواڵەکان دەدات بە میدیا نزیکەکانی خۆیان، دیارە ئەوەش بە مەبەستی شکاندنی ئێوەیە لە ئاست نێونەتەوەیی و خەڵکەکەشتاندا، وانیشاندەدا کە کوردەکان پەشیمانن دژایەتی ئیرانیان کردوە. لای ئێوەش بە هەمان شێوە دەڵێن با کۆبوونەوەکانمان بە نهێنی بمێنێت.
دەگێرنەوە، کە ئێران بە هەمان مەبەست لە کاتی دیدارەنهێنییەکانیان لەگەڵ شەهید دوکتۆر قاسملۆ، بۆ خۆیان دەنگۆکەیان لە ژێرەوە بڵاو دەکردەوە، لە دوا دیداردا ئێرانییەکان بە شەهید وکتۆر قاسملۆیان وتبوو لەوانەیە بەرێز مامجەلال ئەم کۆبوونەوە نهێنیانەی ئاشکرا کردبێت، ئەو نهێنی ناپارێزت و با نەیهێنینە ناو دوا کۆبوونەوەمان.
ئیدی بەو بیانووە مامجەلال لە کۆبوونەوەی دواتر دوور دەخەنەوە، لە دووری شەهید مامجەلالەوە دەستی خۆیان دەوەشێنن و بە داخەوە دوکتۆر قاسملۆ و هەڤاڵە کوردەکانی شەهید دەکەن. هەر بە فرت و فێڵ و سینارێوی ئاژاوەچیتیان، جۆرێک شکو گوومانیش لە نێو کوردەکان بەرامبەر بە یەک دروست دەکەن.
دوور نییە کە ئەم جۆرە کۆبوونەوەش هەمان ترسی لێ چاوەرێ بکرێت.
تکایە ئەمەش بە کەم مەگرن با ڕێژیمی زەربەیەکی دیکەمان لێ نەداتەوە، دواتر وتنی نەدەبوو بروا بکەین و بە داخەوە و ئەم جۆرە ووتنانە چارەسەر نین.



عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان .
٢٦ی پووشپەری ٢٧١٩ی کوردی. بەرامبەر بە ١٧ / ٧ / ٢٠ ١٩ زاینی

تێ بی نی : زانیاری نۆی
ناوی سەرپەرەستی شاندەکەی ئێران لەو دانیشتنانەدا بە ناو ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەیە بە ناوی سيد محمد کاظم سجادبور.

ئەوەش سەرچاوەی یەکێک لە گەورەترین رۆژنامەکانی جیهان
https://www.al-monitor.com/…/iran-court-kurdish-opposition-…




2019-12-06 21:36:04

4 ساڵ و 4 مانگ و 17 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©