ڕێکەوتی ٣٠ ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢١/٨/٢٠ ١٩ی زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتیی، سەردانی نوێنەرایەتیی
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی، سەردانی هەدەپەی کرد.

ڕێکەوتی ٣٠ ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢١/٨/٢٠ ١٩ی زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتیی، سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان کرد لە شاری هەولێر، بە مەبەستی ئیدانەکردنی، ئەو دەستبەسەرداگرتنەی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەەوە.
بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە ئەو جۆرە سیاسەتە مەبەستدارە کە بە فەرمی بۆ دژایەتی کردنی گەلی کوردە، شەرمەزار کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ هەدەپە دوپات کردوە.
لە لایەن بەرێزان موزەیەن گیونەش هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان و هەڤاڵ عابد و چەندین لە بەرپرسانی دیکەی هەدەپە بە گەرمی پێشوازییان لە سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری کرد، و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو پشتگییرییە دەربڕی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٠ ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢١/٨/٢٠ ١٩ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©