تاکەی بانگەوازێک بۆ چالاکی لە پێناو سەربەخۆیی ناکەن، تاکەی ئەم جۆرە چالاکیە لاتان نام

عارف باوەجانی
تاکەی بانگەوازێک بۆ چالاکی لە پێناو سەربەخۆیی ناکەن، تاکەی ئەم جۆرە چالاکیە لاتان نام

ساڵ بە ساڵ لە ڕێگەی بە هێزبوونی تەکنۆلۆژیای ڕاگەیاندنەوە، پێوەندیگرتن و پەیام گەیاندن بە دونیای دەرەوە ئاسانتر دەبێت. ئەو پێشکەوتنانەش هۆکارێکی باشبوون بۆ ئەوەی

تاکەی بانگەوازێک بۆ چالاکی لە پێناو سەربەخۆیی ناکەن، تاکەی ئەم جۆرە چالاکیە لاتان نامۆیە و بڤەیە.







 

ساڵ بە ساڵ لە ڕێگەی بە هێزبوونی تەکنۆلۆژیای ڕاگەیاندنەوە، پێوەندیگرتن و پەیام گەیاندن بە دونیای دەرەوە ئاسانتر دەبێت. ئەو پێشکەوتنانەش هۆکارێکی باشبوون بۆ ئەوەی کە پەیام و داواکارییەکانی نەتەوە بندەستەکان، خۆڕاگری و بەرخۆدانیان زیاتر بە گۆی جیهاندا بگات .
بەڵام پێچەوانەکەی کە وا دەبینین لە خۆرهەڵاتی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکرێت، کە نەک ویستی ڕەوای گەلەکەیان کە سەربەخۆییە بە دونیای دەرەوە ناگەیەنن، پێچەوانەکەی داوا لە دونیای دەرەوە دەکەن و لێیان دەپاڕینەوە لەوەی وەرن لەگەڵ تارانی باوباوپیرانمان ئاشتمانکەنەوە. بگرە ڕۆژ تا ڕۆژ لە ناوخۆی خەڵکەکەش کار بۆ ئەوە دەکەن کە لە بیرۆکەی سەربەخۆیی و نەتەوەیی دوور خرێنەوە.
بەردەوام دەبینین بانگەوازی سەیر و سەمەرە بۆ خەڵک بڵاودەکرێتەوە. کاتێک سەردێری ئەو بانگەوازانە دەبینریت دڵمان بەوە خۆش دەبێت کە لەوانەیە ناوەڕۆکەکەی ئەوە بێت، خەڵکینە بە ئاڵای کوردستانەوە بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام کاتێک دەچینە ناو ناوەڕۆکەکەیەوە دەبینین کە داواکارییەکی زۆر سادە و ساکار لە خەڵک دەکرێت. وەک ئەوەی وابێت کە ئەم نەتەوەیە نیشتیمانی داگیرنەکراوە، و کێشەیەکی زۆر ئاسانیان هەیە، کە بە کووژاندنەوەی چرای ماڵەکانیان و رۆژێک نەچوونیان بۆ سەرکار کێشەکان چارە سەر دەبن. ئەو چالاکیە مەدەنیانەش کە ساڵانە بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەمیشە لە لایەن ڕێژیمی فارسی داگیرکەرەوە بە گوولەو ئاگر و لە سێدارەدان و گرتنی لاوان وڵامی خەڵک دراوەتەوە. هەر چەند رۆژ جارێک هەواڵی لە سێدارەدانی چەند لاوای کورد بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها هەواڵی بەردەوامی ڕاپێچکردنی چەند کەس بۆ بەندیخانە بڵاو دەبێتەوە.
پرسیاری من و سەدان هەزار سەربەخۆییخوازی بە کردەوە! ئەوەیە: دوای ئەو هەموو ئەزموونە دۆڕاوانەتان، تا ئێستا توانیوتانە چی ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەیی یا مرۆڤایەتی لەو ڕێژیمە داگیرکەرە، یا لانیکەم لە لایەنە ئوپوزوسینەکانیشان دروست بکەن?.
بە دڵنیایەوە ئەگەر تۆی ناوەندی هاوکاری ٤ لایەنەکە، و گشت حیزبەکانی دیکەی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، چالاکی و تێکۆشان و بانگەوازەکانتان بەرەو سەربەخۆیی بگۆڕن، ئەو کات دەبینن کە چۆن دەتوانن کاریگەریتان هەبێت، دەبینن کە زۆر لە ڕەفتارەکانی داگیرکەران بە مەبەستی هێورکردنەوەی شەپۆلی ناڕازی و سەربەخۆیی خوازی گەلی کورد دەگۆڕدرێت. ئەوان تا ئێستا لە ماوەی ئەم ٤٠  ساڵەدا ئەو شەپۆلەیان بۆ داواکاری سەربەخۆیی نەبینیوە، بۆیە هەر بەو ڕەفتارانەیان ڕێگری دەکەن لەوەی نەوەک ئەو شەپۆلە دروست بێت، بەڵام کاتێک بینیان دروست بوو، ئەو کات دەبینن کە چۆن بە زمانی لووسی هەمیشەیی مێژوویان هەوڵی نیمچە چارەسەرێک دەدەن، بەڵام بەم نیمچە داواکارییەی تۆ کە لە ئۆتۆنۆمیش کەمترە دەتوانیت چی ئاڵوگۆرێکی لادروستبکەیت.


تکایە با ئیتر بەس بێت لەوەی کە لە ساڵیادە جەرگبڕەکانی مێژوومان، بانگەواز بۆ شتی لاوەکی و ناقابیل لە بەرامبەر ئەو جینایەتە گەورانە بڵاوکەنەوە.
تاکەی هەوڵی ئەوە دەدرێت بیرۆکەی سەربەخۆیی لاواز بکرێت، و تێکەڵ بە هێندێک رۆتیناتی کاتی. بکرێت. سەربەخۆیی ویستێکی ڕیشەیی نەتەوەیەکی خاک و نیشتمان و سەروەت و سامان داگیرکراوە. نابێت ئەو بیرۆکە گەورەیە لای خەڵکەوە بچووک کرێتەوە.
با بیانوومان بۆ ڕابوردوو ئەوە بێت کە گوایا لە سەردەمی هێرشکردنی داگیرکەران بۆ سەر کۆماری کوردستان، تا هاتنە سەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، خەباتەکان بێدەنگکرابوو، بەڵام خۆ لەو کاتەوە چڵ ساڵە خەبات و تێکۆشان هەر بەردەوام بووەە. ئێ کەوابێت با لانیکەم لە ماوەی ئەم چڵ ساڵەی دواییدا بۆ یەکجاریش بێت بانگەوازی ڕژانە سەر شەقام لە پێناو سەربەخۆییدا بکرێت. ئەگەر پێتوایە بەو بانگەوازە کارەسات ڕوودەدات، دەی فەرموو پێمان بڵێن لە کام حەفتەو لە کام مانگ و لە کام ساڵی مێژووی ڕابووردو ئێستاو داهاتووماندا کارەسات ڕووینەداوە? تا تەنیا لە پێناو سەربەخۆیی ڕوو بدات.
دڵنیام کە ئەم پرسیارو وشە هەسویاوانە ( سواو) دووبارە دەکرێنەوە: کە گوایاسەربەخۆیی لە بەرژەوەندی زلهێزاندا نییە.
منێش لە وڵامدا دەڵێم هیچ زلهێزێک ئامادە نییە بەرژەوەندی خۆی لە پێاو من وتۆدا تێکبدات، سفرەی حازریشت بۆ ڕاناخات. بەڵام ئەگەر تۆ بە توانایی خۆت کردت بە ئەمریک ڕاستیی وبەکردەوە، ئەو کات ئەویش هەوڵدەدا بەرژەوەندی لەو بەینەدا بۆ خۆی ببینێتەوە. یا ووتەی ئەوەی کە گوایا نێوماڵی کورد یەک نییە و ئەوەش کۆسپە بۆ سەربەخۆیی.
منێش لە وڵامدا دەڵێم هەتا لە تاڕاوگە بین و خەبات بۆ شتی لاوەکی بکەین، هەرگیز بەو شێوە ماڵی کورد ڕێک ناخرێت، پێچەوانەکەشی وەک رۆژانە دەبینین کە پرش و بڵاوتر دەبێت، بەڵام بە نیمچە سەربەخۆییەکیش، بە پێی تێپەڕبوونی کات ئەو کێشانە چارەسەر دەبن.
هەمێشە بەڵی بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری. نا بۆ ترساندن و خەساندنی بیرۆکەی سەربەخۆیی.


 


١١ی خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی / ٢ / ٩ / ٢٠ ١٩ی زاینی.
عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان





2019-12-07 10:45:01

4 ساڵ و 4 مانگ و 23 کاتژمێر و 44 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سیاسی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©