دوا نیوەرۆی ڕێکەوتی١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی. ٧ / ٩ / ٢٠ ١٩ی زاینی. لە سەر بناغەی پێوەندی پێشووتری هەردوو لایەن، بە بڕیاری پێشوەخت لە لایەن بەرپرسی پێوەندییەکانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە کۆبوونەوە.
دوا نیوەرۆی ڕێکەوتی١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی. ٧ / ٩ / ٢٠ ١٩ی زاینی. لە سەر بناغەی پێوەندی پێشووتری هەردوو لایەن، بە بڕیاری پێشوەخت لە لایەن بەرپرسی پێوەندییەکانی باشوری هەدەپە. بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە شاری هەولێر لە گەڵ بەڕێز سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە، کە گەورەترین پارتی سیاسییە لە باکوری کوردستان، و خاوەنی چەندین ئەندام پەرلەمانە لە ناو پەرلەمانی تورکیا، کۆبوونەوە.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا وێرای چەندین باس لە سەر دۆزی کوردستان بە گشتیی، و تاوتۆێکردنی جەندین کاری دیپڵۆماسی و لۆبیگەری گەلی کورد لە دەرەوە.
لە لایان شاندی هەدەپەوە سوپاسی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا، لەوەی کە لە سەردەمی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، وەک کوردێکی نەتەوەیی، ڕووبەڕووی سەۆرکی گشتی ناتۆ بووەتەوەو گلێی گەلی کوردی بێ گەیاندووە.
هەروەها ئاماژەش بە لۆبیگەری پارتی سەربەستیی لەگەڵ ڕێکخراوە لیبراڵەکانی جیهان کرا، و بە کارێکی زۆر دروست سەرکەوتوو هەڵسەنگێندرا.
لە درێژەی باسەکەدا هەردوو لایەن پێداگریان لەوە کرد، لە چوارچێوەی بیرۆکەی نەتەوەییددا، بە هۆی کاری هاوبەشەوە پیویستیە پێوەندییەکانیان لە سەر ئاستی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە تووند وت٠¶ڵتر بکرێتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی. ٧ / ٩ / ٢٠ ١٩ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©