یادی٢ساڵەی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان پیرۆزە.

عارف باوەجانی
یادی٢ساڵەی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان پیرۆزە.

٢٥ / ٩ / ٢٠ ١٧ لای من یەکێک لە پیرۆزترین ڕۆژەکانی مێژووی خەباتی کوردستانە، بە تایبەت لە باشوری کوردستان. کە لە پێشچاوی هەموو زلهێزان و میدیا گرنگەکانی جیهانەوە ٩

یادی٢ساڵەی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان پیرۆزە.






الذکرى الثانیة لاجراء الاستفتاء بجنوب کوردستان في 25/9/2017 يوم مقدس و تأريخي في نضال شعب کوردستان. The second anniversary of the referendum in southern Kurdistan on 25/9/2017 is a holy and historic day in the struggle of the people of Kurdistan

٢٥ / ٩ / ٢٠ ١٧ لای من یەکێک لە پیرۆزترین ڕۆژەکانی مێژووی خەباتی کوردستانە، بە تایبەت لە باشوری کوردستان. کە لە پێشچاوی هەموو زلهێزان و میدیا گرنگەکانی جیهانەوە ٩٣% خەڵک دەنگیان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوەدا.
ئەگەر جاران لە ئاست جیهاندا دوور بە دوور لە ویستەکانی گەلی کورد تێدەگەیشتن، بەڵام لەو ڕۆژەداو لە نزیکەوە بە چاوی خۆیان ڕاستییەکانیان بینی. هەروەک چاوەڕێش دەکرا کە دواتر بە گەلە کۆمەی چەند وڵاتێک کە ئێران سەرقافڵەکەی بوو، بۆ ماوەیەک ئەو پرۆسە ڕاگیراو، وەک پێشەی هەمیشەیان پەلاماری کوردستانیانداو، وایاندەزانی کە ئەم جارە ئەم بیرۆکە نەتەوەییە تەواو ڕیشەکەن دەکەن، بەڵام وەک هەمیشە پێچەوانەکەیان بینی، ئەو ڕێفراندۆمە بوو بە فایلێکی ئامادەکراو، بۆ هەر ئەگەر و هەلێکی پێشهاتی لە بواردا لە داهاتوو، کە پێویست ناکات لە باشوور دووبارە راپرسی بۆ بکرێتەوە،
ئەوانەی وا دەزانن! کە مادام لە یەکەم هەنگاوە سەرکەوتن بە دەس نەهاتووە ئیتر دونیا خراپ بووە، ئەوەش بۆچوونێکی هەڵەیە، شەرت نییە لە یەکەم هەنگاودا سەرکەوتن بە دەستبهێنرێت، یا ئەگەر بە دەست نەهێنرا، بە چۆکدا بێت. بێجگە لە نەتەوەی کورد، چەندین نەتەوەی دیکە، چەندین جارە ئەو پرۆسەیان تاقیکردووەتە وە و تێیدا سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام کۆڵیشیان نەداوە.
گەلی کوردیش لانیکەم نزیک بە سە ساڵە لە نێو خەباتی سەردەمیانەدایە، و بە دەیان جار لە تاقیکردنەوەی جۆرەکانی خەباتدا کەوتووە و دیسان هەستاوەتەوە. بەس ئەوەی ڕێفراندۆم یەکەمین جۆری خەباتێکی نۆێ بوو، وەک یەک ئەزموونی یاسایی ونێوەدەوڵەتییە، و بە پێچوانەوە ئەوە باشترین سەرکەوتن و دەسکەوتیشی لە مێژووەکانی ئایندەدا بە شوێندادێت.
هەر بۆیە دەڵێم وەک کەسێکی بەشداربوو لەو ڕۆژەدا، وەک ڕێفراندۆمچییەکی چالاک بۆ هەمیشە شانازی بەو ڕۆژەوە دەکەم، ئەگەر دەجاری دیکەش ڕێفراندۆم بۆ گەلی کورد دووپات بێتەوە من لە جاران زیاتر خزمەتی پێدەکەم.



عارف باوەجانی / ٢٤ / ٩ / ٢٠ ١٩

تێ بی نی: هەر جۆرە کۆمێنتێکی بێڕێزی و تەشهیر رێگەپێدراو نییەو خاوەنەکەی لە بلۆکستان خۆی دەبینێتەوە.




2019-12-07 11:07:41

4 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©