چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

بە بانگهێشتنی فەرمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری. لە ئاهەنگی ڕۆژی ن

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە بانگهێشتنی فەرمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری. لە ئاهەنگی ڕۆژی ن

بەو بۆنەوە کۆنسۆلگەری وڵاتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان. بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم، وەک سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، و ب

 

بە بانگهێشتنی فەرمی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری. لە ئاهەنگی ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری کۆریا بەشدار بوو.
The leader of the Party Serbesti Kurdistan, P S K. Mr. Arif Bawecani, participated in the celebration of Korea s national day.

شارک السید عارف باوەجانی رئیس حزب سر بستی الکوردستان. P S K.في الاحتفال باليوم الوطني الکوري.


 





ڕێکەوتی ١ ی ئوکتۆبەری ٢٠ ١٩ کۆنسۆلگەری گشتی باشوری کۆریا لە هەوڵێر مراسمێکی بەشکۆی بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی وڵات، واتە

پشووی فەرمی وڵات. کە لەو رۆژەدا چەندین ڕووداوی گرنگی مێژوویی لە وڵاتەکەیان ڕوویداوە.

بەو بۆنەوە کۆنسۆلگەری وڵاتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان. بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم، وەک سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان، و بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، نوێنەرایەتی چەندین وڵاتی بیانی لە کوردستان ، نۆێنەری زۆربەی حیزبە کوردستانییەکانی باشوری کوردستان، چەندین ئەندام پەرلەمان، و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش وەک سەرۆکی پارتێکی نەتەوەیی خۆرهەڵاتی کوردستان، بە فەرمی بۆ ئەو ساڵیادە بانگهێشتکرابوو، بە یاوەری شاندێک لە پارتیمان بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەبوون.
لە لایەن سەرکۆنسۆلگەری گشتی و ستافی گشتی کۆنسۆلگەری کۆریا بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری کرا.
لە پەراوێزی ڕێورەسمەکەدا سەرۆکی پارتیمان، وەک هەموو میوان و نوێنەرانی دیکەی بەشدار، دیدار و دیالۆگی کورتخایەنی لەگەڵ چەندین نوێنەری گرنگی وڵاتان و کوردستانی پێکهێناو. لە ئاکامی نوێکردنەوەی دیدار لەگەڵ هیندێک لایەن، و هەروەها ناسینی هیندیک نوێنەرایەتی نوێ. بڕیار لە سەر ئەوە درا، کە بە مەبەستی ناساندنی زیاتری دۆزی هەمە جۆرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیدار و چاوپێکەوتنی پ س ک لەگەڵ ئەو لایەنانە لە داهاتوودا درێژەی هەبێت.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە پێوەندە نێونەتەوەییەکانی پارتیمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بۆ نموونە هەر لە ڕۆژانی مانگی ئوکتۆبەردا، چەندین دیدارو چالاکی گرنگی پارتیمان لە ئاست جیهاندا درێژەی دەبێت. ئەو چالاکیانەش لە مانگ و ساڵانی داهاتووش درێژەی دەبێت.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٩ ڕەزبەری ٢٧١٩ی کوردی. بەرامبەر بە ١ / ١٠  / ٢٠ ١٩ ی زاینی.

2019-12-07 11:31:42

4 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©