ڕێکەوتی ١٢/١٠ /٢٠ ١٩ لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی چالاکی خۆپێشاندان بە دژی لەشکرێشی و پەلاماردانی ڕێژمی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو. کە تێیدا ئەنداما
بەشداری چالاکانەی ئەندامی پ س ک لە خۆپێشاندانی ڕەوەندی کوردی لە چەندین وڵاتی ئوروپایی و باشوری کوردستان.
ڕێکەوتی ١٢/١٠ /٢٠ ١٩ لە زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی چالاکی خۆپێشاندان بە دژی لەشکرێشی و پەلاماردانی ڕێژمی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو. کە تێیدا ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان،لەموڵاتانەزۆرچالاکانە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و بە مەبەستی ئیدانەکردنی تورکیایی داگیرکەرو دژە کورد، بەشدارییان هەبوو، وەک نەرویج، سوید، دانمارک، فینلاند، ئەڵمانیا، فەرانسە،
هەروەها ئەندامانی پارتەکەمان بەشدارییان لە چالاکیەکانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی لە باشوری کوردستان هەبوو.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای دەستخۆشی لە ئەندامانی پارتەکەمان، بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکی نەتەوەییان، هاوکات لە سەر ڕێنمایی سەرکردایەتی پ س ک، داوا لە گشت ئەندامانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەین، لە هەر جۆرە خۆپێشاندان و چالاکیەک بۆ پشتیوانی لە خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دڵسۆزانە بەشداری تێدا بکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٠ ی ڕەزبەری ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ١٢/١٠ /٢٠ ١٩ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©