به پێ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا، گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان هێزێکی سياسی و ئابوری گه‌وره‌تر ده‌به‌خشێت به کورده‌کان که ماوه‌ێکه سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ژێرخانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆن. تورکيا له‌به‌ر هه‌ڵوێستی نيگه‌تيڤانه‌ی بۆ رووخانی به‌عس زۆر له‌و ده‌سکه‌وته سياسيانه‌ی له‌ده‌ستچوو که ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی به‌م وڵاته‌يان ده‌به‌خشی. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا تا دوارۆژی رژێمی به‌عس له‌و باوه‌ر نه‌بوون که ئه‌مريکا نيازی هێرشێکی سه‌ربازی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت بۆ گۆرينی رژێمی به‌عس، ئه‌مان له‌به‌ر جه‌نگی که‌نداوی دوو، کاتێ ئه‌مريکا رژێمی به‌عسی له کوێت وه‌ده‌رهێنا هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌يان به ته‌کتيکێکی سياسی يان شه‌ری ده‌روونی چاولێده‌کرد له لايه‌ن ئه‌مريکاوه، باوه‌رشيان وابوو که ئه‌مريکا ريسکێکی له‌و جۆره ناکات که ره‌وشی سياسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و دوارۆژێکی ناديار ببات.
کۆنفرانسی ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوێکی بچوک به‌ره‌و شکستێکی گه‌وره
به پێ هه‌واڵێک له‌لايه‌ن ئه‌نيستيتوتی گلوباڵ ستراتيجی ئه‌نقه‌ره، واچاوه‌روان ده‌کرێت که کۆنفرانسێک بۆ هه‌ندێ لايه‌ن سازبکرێت سه‌باره‌ت به ريفراندۆمه‌که‌ی شاری که‌رکوک که برياره له کۆتای ساڵی 2007 ئه‌نجام بدرێت.. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌وانه‌ی که بۆ ئه‌م کۆنفرانسه بانگهێشت کراون هه‌ريه‌که له به‌ره‌ی تورکمانی، به‌ره‌ی ته‌وافق، حزبی ده‌عوا وه هه‌ندێ لايه‌نی تری نه‌ناسراوی عه‌ڕه‌ب، کورد و ئاشووری و ئیزیدیه‌کانن.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که له‌و کۆبونه‌وه‌یدا سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌که‌ی که‌رکوک قسه بکرێت و داواش بکرێت که بۆچونه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک له به‌رچاو بگیردرێت. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا پاش شکستی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه دێت که له پاش ئازادکردنی عيراقه‌وه دراوه بۆ رێگرتن له ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌موو ئه‌و ناوچانه کوردستانيانه‌ی که به‌ر شاڵاوی ته‌عريب که‌وتبوون له‌لايه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه. دياره ئه‌وه‌ی زياتر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيای نيگه‌ران کردوه نزيکبوونه‌وه‌ی جێجه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تازه‌ی عيراقه که داوای ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه دابراوانه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ريفراندۆمێکی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر بکرێت که شاری که‌رکوک به‌ناوجه‌رگی ئه‌و ناوچانه‌يه،
به پێ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا، گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان هێزێکی سياسی و ئابوری گه‌وره‌تر ده‌به‌خشێت به کورده‌کان که ماوه‌ێکه سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ژێرخانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆن. تورکيا له‌به‌ر هه‌ڵوێستی نيگه‌تيڤانه‌ی بۆ رووخانی به‌عس زۆر له‌و ده‌سکه‌وته سياسيانه‌ی له‌ده‌ستچوو که ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی به‌م وڵاته‌يان ده‌به‌خشی. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا تا دوارۆژی رژێمی به‌عس له‌و باوه‌ر نه‌بوون که ئه‌مريکا نيازی هێرشێکی سه‌ربازی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت بۆ گۆرينی رژێمی به‌عس، ئه‌مان له‌به‌ر جه‌نگی که‌نداوی دوو، کاتێ ئه‌مريکا رژێمی به‌عسی له کوێت وه‌ده‌رهێنا هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌يان به ته‌کتيکێکی سياسی يان شه‌ری ده‌روونی چاولێده‌کرد له لايه‌ن ئه‌مريکاوه، باوه‌رشيان وابوو که ئه‌مريکا ريسکێکی له‌و جۆره ناکات که ره‌وشی سياسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و دوارۆژێکی ناديار ببات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی تورکيا له‌لايه‌ن زۆربه‌ی زۆری هێزه سياسێکانی تری ئه‌م وڵاته‌وه به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که هۆی سه‌ره‌کی بن له به‌هێزبوونی کورده‌کانی باشوور و لاوازبوونی رۆڵی تورکيا له ناوچه‌که. به پێ هێزه عيلمانی و ناسيوناليسته‌کانی تورکيا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی (به‌سه‌رۆکايه‌تی ئه‌ردۆغان) بوون له په‌رله‌مان که رێگايان له هێزه‌کانی ئه‌مريکا گرت که که له‌وڵاته‌که‌يانه‌وه په‌لاماری رژێمی به‌عس بدرێت، ئه‌م رێگه نه‌دانه زۆر له ده‌سکه‌وته سياسی و ئابورێکانی تورکيای له‌ده‌ستدا که ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی ئامده‌بوون پێشکه‌ش به تورکيای بکه‌ن. سوپای تورکيا که له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قينه‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه، حزبه‌که‌ی ئه‌ردوغان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که به‌رژه‌وه‌ندێکانی تورکيای خستۆته ژێر مه‌ترسيه‌وه که ساڵه‌های ساڵه سوپا پارستوێتی. هه‌ڵوێستی حيزبه ئيسلامێکه‌ی ئه‌ردوغان به‌رامبه‌ر ئه‌مريکا، رووداوه سياسێکانی ناوچه‌که، سنووردارکردنی رۆڵی تورکيا له عيراق پاش رێگانه‌دانی په‌رله‌مانی تورکی بۆ هێرشکردنه سه‌ر رژێمی به‌عس، زيادبوونی رۆڵی کورد له عيراق و ناوچه‌که، نزيکبوونه‌وه‌ی جێبه‌چیکردنی ماده‌ی 140 وه له هه‌مووی گرنگتر ره‌چاونه‌کردنی راپۆرتکه‌ی بيکه‌ر-هاملتۆن له لايه‌ن ئيداره‌ی جۆرج بوشه‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا باوه‌ريان وابوو که کێشه ئه‌منيه ئالۆزه‌که‌ی ئه‌مريکا ناچارده‌کات پياده‌ی بکات، به‌تايبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ندی به شاری که‌رکوکه‌وه هه‌يه. نيگه‌رانێکی زۆری لای ئه‌ردۆغان و حزبه ئيسلامێکه‌ی درووست کردوه،
پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناو عيراق و ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری تازه‌ی ئه‌م وڵاته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی له تورکيا چه‌ند جارێک هه‌وڵی ئه‌وه‌يان داوه که رێگا له به‌هێزبوونی کورد بگرن له عيراق. بانگهێشتکردنی سه‌رۆک وه‌زيرانی تازه‌و پێشووی عيراق (نوری المالکی) و (جعفري) بۆ تورکيا شکستێکی تری هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا بوو بۆ هه‌ڵوێست گورينيان به‌رامبه‌ر کورد وئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک. ئه‌وه‌ی که نائومێدی ناره‌حه‌تی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌سلامی تورکيا به‌رپاکرد هه‌ڵوێستی راشکاوانه‌ی نوری مالکی بو ، کاتێ باسی له مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور کرد. مالکی کێشه‌ی که‌رکوک و ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که‌ی گه‌رانه‌وه بۆ خودی عيراقێکان و باسی له‌وه‌کرد که ئه‌و کێشه‌يه له رێگای ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌رده‌کرێت و ميکانيزمێکی تايبه‌تی بۆ دانراوه که له کۆتای ساڵی 2007 ته‌واو ده‌بێت. ئه‌م هه‌ڵوێست و لێدوانانه‌ی مالکی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيای زياتر نيگه‌رانکرد و ناچاريکردن په‌نا بۆ ئه‌مريکا ببه‌ن. سه‌ردانه‌که‌ی ئۆردغان بۆ واشونتون و ئه‌و چاوپێکه‌تنانه‌ی له‌گه‌ل جۆرج بوش و چه‌ند لێپراسراوێکی تری ئه‌م وڵاته ئه‌نجامیدا، بێجگه له چه‌ند لێدوانێکی ساردی ئه‌مريکی و درووسکردنی تيمێکی هاوبه‌شی نێوانيان هه‌ردوو وڵات هيچ ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی لێنه‌که‌وته‌وه بۆيه سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا لێپرسراوانی ئه‌مريکای به‌وه تاوانبارکرد که به‌رنامه‌ێکی شاراوه‌يان هه‌بێت بۆ ناوچه‌که.
ئه‌ردوغان له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌مريکا کێشه‌ی (پ.ک.ک) کرده بيانوێک که گوايه هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ ئاسايشی وڵاته‌که‌ی دروستکردوه، ئه‌مريکاشی به‌وه تاوانبارکرد که چاو له بوونی پ.ک.ک ده‌پۆشێت له‌باشووری کوردستان و نيازی نيه له‌و ناوچانه وه‌ده‌ريان بخات يان رێاگايان لێبگرێت که په‌لاماری تورکيا نه‌ده‌ن. ئه‌ردوغان له‌م سه‌ردانه‌ی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی هێزه کوردستانێکانی کرد له ئه‌مريکا که گوايه کێشه‌ێکی گه‌وره‌ی سياسی بۆ دوارژی ناوچه‌که درووست ده‌که‌ن، ئاماده‌ی وڵاته‌که‌شی پێشاندا بۆ هه‌ر هاوکارێک له‌گه‌ڵ واشونتون له عيراق. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌ردوغان هيچ ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی به‌دواوه نه‌بوو، هۆيه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که‌م ئه‌زموونی سه‌باره‌ت به ئه‌مريکاو هه‌ڵوێسته‌کانی. سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا ئه‌وه‌ی بيرچۆته‌وه که ئه‌و برينه‌ی برياری په‌رله‌مانی تورکی به رێگانه‌دان به هیزه‌کانی ئه‌مريکا بۆ رووخانی سه‌دام درووستيکرد وا به‌ئاسانی سارێژ نابێت، تورکياش ساڵانێکی زۆری پێويسته تاکو جارێکی تر متمانه‌و باوه‌ر لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا درووست کات.
پاش ئه‌وه‌ی تورکيا به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی له هاوکاريکردنی ئه‌مريکا شوشت بۆ لێدانی( پ.ک.ک) و پاشگه‌زبوونه‌وه له ريفراندۆمه‌که‌ی که‌رکوک، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته بانگهێشتی هێزه ئيسلامێکانی سوونه‌يان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له رێگای ئه‌وانه‌وه فشارێک بخه‌نه سه‌ر ئه‌مريکا بۆ رێگاگرتن له پرۆسه‌که. کۆنفرانسی هێزه ئيسلامێکانی سوونه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو بێجگه له چه‌ند لیدوانێکی سياسی به‌شداربووان هيچ ئه‌نجامێکی ئه‌تۆی لێنه‌که‌وته‌وه. ئه‌م کۆنفرانسه له‌لايه‌ن هێزه شيعه‌کانی عيراق، کورد و حکومه‌تی عيراقيه‌وه مه‌حکومکرا پاش ئه‌وه‌ی لێدوانی زۆر توند‌و تايفه‌گه‌ریلێکه‌وته‌وه دژ به شيعه‌و کورد. هێزه ئيسلامێکانی شيعه‌ی عيراق ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تورکيايان وه‌ک هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی چاولێکرد، حکومه‌تی عيراقيش زۆر راشکاوانه هه‌ڵوێسی توندی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌ربری و داوای له حکومه‌تی تورکياش کرد که رێگا له‌و جۆره کۆنفرانسانه بگرێت و وه‌ک دسه‌تێوه‌ردانێکيش له‌قه‌ڵه‌می له کاروباری ناوخۆی ناو عيراق. تورکيا له‌و باوه‌ردابوو که له رێگای هێزه ئيسلامێکانی سوونه‌وو ده‌توانێت خۆی له هه‌موو وڵاتانی سوونه‌ی عه‌ره‌بی ناوچه‌که نزيک ده‌کاته‌وه‌و رۆڵی ئێرانيش که‌متر ده‌کات له عيراق. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی تورکيا له‌و باوه‌ره‌دان که خۆنزيکردنه‌وه له عه‌ره‌بی سوونه فشاره‌کانی سه‌ر ئه‌مريکا زياتر ده‌کات له عيراق، له هه‌مان کات هه‌نگاوێکی باشه بۆ درووست‌کردنی به‌ره‌ێکی سوونی دژ به ئێران له ناوچکه.
تورکيا به‌م هه‌وڵه تازه‌يه‌ی ده‌يويست هه‌موو هێزه ئيسلامێکانی سوونه‌و وڵاتانی سوونه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌ره‌ێکی فراوان کۆ بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه شيعه‌کانی عيراق ناچاربن که له هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنامانه‌ی له‌گه‌ڵ کورد مۆريان کردوه پاشگه‌زبنه‌وه. دياره ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تورکيا بێجگه له هێزه سوونێکانی عيراق، کورد، شيعه،ئه‌مريکا و ئێرانيشی نيگه‌رانکرد. بۆيه هه‌رهه‌موو هه‌ڵوێستێکی تونديان به‌رامبه‌ری وه‌رگرت و داواشيان له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا کرد که دووباره نه‌بێته‌وه. زۆربه‌ی هێزه ئيسلامێکانی شيعه‌ی عيراق به چاوێکی گومانه‌وه ده‌رواننه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تورکيا، هه‌ر دسه‌تێوه‌ردانێکيش له کارووباری ناوخۆی عيراق به هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی ده‌بينن بۆ دوارۆژی سياسيان چونکه ئه‌زموونێکی تاڵيان له هاوکاری نێوان تورکياو رژێمی به‌عس هه‌يه. له‌ماوه‌ی سی وپێنج ساڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس تورکيا بێجگه له‌و هه‌موو هاوکاريه سياسی و ئه‌منيه‌ی ده‌يخسته به‌رده‌ست رژێمی به‌عس، دژايه‌تێکی زۆری هێزه شيعه‌کانی عيراق و کوردیشی ده‌کرد. تورکيا پاش شه‌ری کوێت که رژێمی به‌عس له‌وپه‌ری لاوازی بوو له هێزه شيعه‌کانی عيراق نزيک نه‌ده‌بوه‌وه‌و ورێگاشی پێنادان که لسه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی هيچ جۆره چالاکێکی سياسی دژ به به‌عس ئه‌نجامبده‌ن.
نزيکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی تورکيا که حزبه‌که‌ی ئه‌ردوغان هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌دات هۆێکی تری ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ئه‌نقه‌ره‌يه. ئه‌ردوغان ئه‌وه باش ده‌زانێت که سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌نها به په‌يامێکی ئيسلامی نابێت، بۆيه هه‌وڵ ده‌دات که شه‌قامی ناسيوناليستی وڵاته‌که‌ی به‌لای خۆی و حزبه‌که‌ی رابکێشێت. سه‌رۆک وه‌زيرانی ئيسلامی تورکيا باش ده‌زانێت که شه‌قامی تورکی ناسيوناليستیه‌و له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ێکی توندی که‌ماليزم بنياتنراوه.
بێ نزيکبوونه‌وه له شه‌قامی ناسيوناليستی تورکی، حيزبه ئيسلامێکه‌ی ئه‌ردۆغان ناتوانێت سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌تۆ به‌ده‌ست بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌ردوغان ئه‌وه باش ده‌زانێت که دسه‌ڵاتی سياسی چه‌ند ساڵی رابردووی حزبه‌که‌ی هيچ جۆره گه‌شه‌کردنێکی سياسی و ئابووری لێنه‌که‌تۆته‌وه له وڵاته‌که‌ی، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه کێشه ئابووری وکۆمه‌ڵايه‌تێکان رۆژ به‌رۆژ روو له زيادبوون ده‌که‌ن. بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو سه‌رۆک وه‌زيرانی تورکيا ده‌بێت شه‌قامی تورکی به په‌يامێکی تازه به‌لای خۆی راکێشێت، ئه‌و په‌يامه‌ش تێکه‌ڵکردنی هه‌سته ناسيوناليستێکه‌يه له‌گه‌ڵ ئايبنه‌که. بۆ ئه‌م کاره سه‌رۆک وه‌زيرانی ئيسلامی تورکيا ماوه‌ێکه باس له ترسی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کات له باشووری کوردستان.
هه‌رچی هێزه علمانی و ناسيوناليسته‌کانی تورکيايه ئه‌ردوغان و حزبه‌که‌ی به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که هۆی سه‌ره‌کی ئه‌ندام نه‌بوونی وڵاته‌که‌يانن له ێکێتی ئه‌وروپا. ێکێتی ئه‌وروپا هه‌ر له‌يه‌که‌م رۆژی ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی ئيسلامێکان له تورکيا نيگه‌رانی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبوونی ئه‌م وڵاته‌و هه‌ندێ له‌وڵاتانی ێکێتی ئه‌وروپا زۆر راشکاوانه دژايه‌تی ئه‌ندامبوونی وڵاتێکی ئيسلامی وه‌ک تورکيا ده‌که‌ن.
رووداوه‌کانی 11 سيپته‌مبه‌ر، ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی راوێژکاری ئاڵمانيا (ئه‌نجيلا ميرکل)ی هاوپه‌يمانی ته‌واوی ئه‌مريکاو دژ به ئه‌ندامبوونی تورکيا له ێکێتی ئه‌وروپا، هه‌ڵوێست و لێدوانی ( نيکۆلای سه‌رکۆزی) که زۆر به توندی دژی ئه‌ندامبوونی تورکيايه، کێشه‌ی مێژووی وڵاتانی تازه ئه‌ندامی وه‌ک بولغاريا، رۆمانيا له‌گه‌ڵ تورکيا، ئه‌مانه هه‌رهه‌مووی کێشه‌و ئاسته‌نگی پاشه‌رۆژن بۆ تورکياو حزبه‌که‌ی ئه‌ردوغان که به‌نيازه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاته‌که‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌ردوغان و حيزبه ئيسلامێکه‌ی پاش نائومێديان له ئه‌مريکاو ئه‌وروپا ماوه‌ێکه به‌دوای ستراتجيه‌تێکی تازه ده‌گه‌رێن بۆ رێگاگرتن له پرۆسه سياسێکه‌ی عيراق و ناوچه‌که، بۆيه بانگهێشتی هه‌ندێ لايه‌نی عيراقی بۆ به‌شداريکردن له کۆنفرانسی ئه‌نقه‌ره ده‌کرێت به هه‌وڵ و پيلانێکی تازه‌ی تری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی تورکيا ناوببرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی تورکيا بێ‌ئاگان لێ ئه‌وه‌يه که ئه‌م لايه‌نه عيراقيانه بێجگه له‌وه‌ی که جه‌ماوه‌رێکی وايان به‌دواوه نيه، هيج جۆره رۆڵێکی ئه‌وتۆش له پرۆسه سياسێکه‌ی ناو عيراق نابينن. به‌ره‌ی تورکمانی که دژايه‌تی ده‌ستوور و پرۆسه تازه‌که‌ی عيراق ده‌کات به ته‌واوه‌تی خزاوه‌ته ناو به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانی تورکيا وبه‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌ده‌ست داوه. زۆر لايه‌نی سياسی عيراقی، به‌ره‌ی تورکمانی به ده‌ستکردی تورکيا ناوده‌به‌ن و به‌وه‌ی تاوانبار ده‌که‌ن که ئه‌جنده‌ی سياسی تورکيا به‌رێوه‌ده‌بات له عيراق. به‌ره‌ی تورکمانی بێجگه له‌وه‌ی که کێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ هێزه سياسێکانی عيراق هه‌يه، له‌لايه‌ن هێزه تورکمانه‌کانی کوردستانيشه‌وه په‌راوێزکراوه‌و به چاوێکی گومانه‌وه ته‌ماشای ده‌کرێت. پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردووی عيراق به‌ره‌ی تورکمانی پرۆپاگه‌نده‌ێکی زۆری ده‌کرد که گوايه ئه‌وان نوێنه‌ری هه‌موو برا تورکمانه‌کانی کوردستان و جه‌ماوه‌رێکی تورکمانی زۆر ده‌نگيان پێده‌دات، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوان و پروپاگه‌ندانه بوون.
لايه‌نێکی تری به‌شداربووی کونفرانسه‌که جه‌بهه‌ی ته‌وافقه که کێشه‌ێکی زۆری له‌گه‌ڵ هێزه سياسێکانی شيعه‌و حزبی ئيسلامی سوونه‌ش هه‌يه. ئه‌م لايه‌نه که به‌شێکی حکومه‌ته تازه‌که‌ی عيراق پێکدێنێت و به‌شداره له پرۆسه سياسێکه‌ی زۆرجار به‌وه تاوانبار ده‌کرێت که به‌رۆژ ئاسته‌نگ بۆ سياسه‌ته‌کانی حکومه‌ت درووست ده‌کات، به‌شه‌ويش له‌گه‌ڵ لايه‌نگيرانی رژێمی به‌عس په‌لاماری شيعه‌و ئه‌مريکێکان ده‌دات. جه‌بهه‌ی ته‌وافوق به‌وه تاوانبار ده‌کرێت که قاچێکی له‌م ديوه‌و قاچه‌که‌ی تری لای لايه‌نگيرانی رژێمی رووخاوه، بۆيه زۆرجار هێزه شيعه‌کانی عيراق هێرشی توندی ده‌که‌نه سه‌ر و به‌وه تاوانباری ده‌که‌ن که ده‌ستێکی باڵای له رووداوه تايفه‌گه‌رێتێکه‌ی ناو عيراق هه‌بێت. هه‌رچی هه‌ندێ هێزی تر هه‌ن که بۆ کۆنفرانسی ئه‌نقه‌ره بانگهێشت کراون، که‌س نازانێت کێن و نوێنه‌رايه‌تی کێ ده‌که‌ن. ئه‌مانه نه‌که‌س ده‌ياناسیت وه نه جه‌ماوه‌ريشيان دياريشيان هه‌يه. هيچ هێزێکی سياسی کوردی، شيعه، تورکمانی، يان کلدوئاشوری ئاماده نيين به‌شداری له کۆنفرانسێکی له‌م جۆره بکه‌ن که ئامانج و ئه‌نجامه‌کانی ديارو ئاشکران.
له‌وه ده‌جێت ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئيسلامی تورکيا ته‌نها هه‌نگاوێک بێت بۆ خۆ نزيکردنه‌وه له شه‌قامی تورکی و چه‌واشه‌کردنی، هيچ بنه‌ماێکيشی نيه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستهێنان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌م وڵاته.
وهاب شاه محمد/سويد
[email protected]