پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە خۆپێشاندانەکانی ڕپۆژهەڵاتی کوردستان ئێرانەوە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە خۆپێشاندانەکانی ڕپۆژهەڵاتی کوردستان ئێرانەوە.

بەیاننامەی ژمارە ١
پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە خۆپێشاندانەکانی ڕپۆژهەڵاتی کوردستان ئێرانەوە.

 

بەیاننامەی ژمارە ١
پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە خۆپێشاندانەکانی ڕپۆژهەڵاتی کوردستان ئێرانەوە.



خەڵکی خاک و ماف زەوتکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لاوانی خۆشی لە خۆنەدیوی کوردستانی بندەستی ئێرانی داگیرکەر
هەر وەک ئاگادارن کە لە ٢ ڕۆژی ڕابوردو بە بیانووی گرانی سووتمەنی، خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەستی پێکردووە. لەو خۆپێشاندانانەشدا بە دەیان کەس لە شارو ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان شەهید و بریندار بوون.
پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی گشت شەهیدان دەکات، و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتیکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی خۆرهەڵاتی کوردستان، وێرای ئەوەی کە پشتیوانی تەواو لە هەر جۆرە جموجۆڵێک کە ئاماژە بە ڕووخانی ئەم ڕێژیمە! دەکات، هاوکات داوا لە گشت خەلکی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لە کاتی خۆپێشاندانەکان ئەم خاڵانەی خوارەوە لە بەرچاو بگرن.
١ - لە کاتی خۆپێشاندانەکان خۆیان نزیک بە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران نەکەنەوە، چوون لای ئەوان هەموو کات کووشتنی لاوانی کوردستان وەک ئەرکی پێسپێدراوێن وایە، و قەت دڕێغیان نەکردووە و ناکەن.
٢ - لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا، تکایە ئاگاداربن لەوەی کە هیچ دام و دەزگایەکی پێوەندیدار بە ژیانی خەڵکەوە تێکنەدرێت، وەک بانک، نەخۆشخانەکان، قووتابخانەکان، ئیدارەکانی ڕاپەڕاندنی کاروباری خەلک و زۆر بابەتی دیکە کە بۆخۆتان باشتر لێی شارەزان، نابێت لە بەرامبەر بە ڕق و کینەی دەسەڵاتی نەگریسی ٤٠  ساڵەی ڕێژیم، پێداویستییەکانی خەڵک زیاتر تێکبدرێت.
٤- لە ئەگەری کاتی تەواوڕووخاندی ئەم رێژیمەدا: هەوڵبدرێت دەست بە سەر دوکۆمێنت و بەڵگەکانی سەلماندنی جینایەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بگیرێت، وەک ناوەندەکانی ئیتلاعات و سوپاس و بەسیج.
بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ئاست دادگا نێونەتەوەییەکان وەک بەڵگەی تاوان بە دژی کاربەدەستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران، کەڵکی لێوەرگیرێت.
٥ - تکامان لە ئێوە خەلکی ماندوو ئازاد چێشتووی کوردستان ئەوەیە : داوا لە گشت لایەنەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بکەن، کە بە یەکگرتوویی و دروسکردنی بەرەیەکی کوردستانی بگەڕێنەوە ناو خەڵک، ئەوەیان لێبکەن بە مەرجی سەرەکی بۆ پێشوازی لێبکردنیان


 


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی. بەرامبەر بە ١٧ / ١١/ ٢٠ ١٩ زاینی.

2019-12-07 12:24:03

4 ساڵ و 4 مانگ و 19 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©