چاوگێڕانێ به ستراتیژیه‌ته نوێکه‌ی ئه‌مریکادا.
نووسینی به‌ڕێز: کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی، هۆڵه‌ند
ئایا ئه‌م ستراتیژیه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مریکا هه‌ل ناڕه‌خسێنێت بۆ تورکیا که دژی سه‌ربه‌خۆییه‌که‌مان بوه‌ستێ? به‌هانه‌شی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه که ئۆردو‌غان ده‌ڵێ ئه‌مریکا به هه‌زاران کیلۆمه‌تر هاتووه بۆ داگیرکردنی عیراق به مافی خۆی ده‌زانێ، واته ئێمه‌ش به مافی خۆمانی ده‌زانین که هێرش بکه‌ینه ناو کوردستانه‌وه
باڵا ده‌ستی ئه‌مریکا و تاک جه‌مسه‌ری له جیهاندا دونیای ئه‌مڕۆی ڕو به ڕوی چه‌ندین ململانێی خوێناوی کردۆته‌وه. جیهانی سێهه‌م که خۆی له وڵاته دواکه‌وتووه‌کاندا ده‌بینێته‌وه، خاوه‌نی زۆربه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی دونیایه و ئه‌مه‌ش به واتا جێگای ته‌ماعی وڵاته زلهێزه‌کان له پێش هه‌موشیانه‌وه ئه‌مریکایه، له‌به‌رئه‌نجامی سه‌رکێشیه‌کانی رژێمی پێشوی عیراق و ملنه‌دانی ئه‌م ڕژێمه به سیاسه‌تی ئه‌مریکا وای کرد که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بڕیاری داگیرکردنی عیراق بده‌ن و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا له مه‌ودا دره‌ژخایه‌ندا بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات. دوای پرۆسه‌ی ئازادیش عیراق ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی پێش‌و که زۆی له لایه‌نه کوردییه‌کان و شیعه‌کاندا ده‌بێ ناوی ئه‌مرئکایان وه‌ک هێزی ڕزگارکه‌ر ناوزه‌ند برد، به‌ڵام ئه‌مریکییه‌کان داوایان له کۆمه‌لی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد ئه‌مریکا وه‌ک هێزێکی داگیرکه‌ر سه‌یر بکه‌ن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
دوای چه‌ند مانگێک حکومه‌تی ئه‌مریکا به هۆی ئه‌و هه‌ڵه سیاسیانه‌ی که کردی عیراق سات به‌دوای سات ڕوه‌و گرژی هه‌نگاوی نا تا کار گه‌یشتوه به‌وه‌ی ئێستا به‌س له شه‌ری تایفی ئه‌کرێت ئه‌مریکا نزیک به 3000 و 29 سه‌ربازی له عیراق کوژراوه و ئه‌مه سه‌ره‌رای برینداربونی سه‌دان سه‌ربازی دی، ئه‌مه جگه له‌و قوربانیانه‌ی که هێزه‌کانی بریتانیا و ئۆستورالیا و هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کانی که له عیراقدا داویانه،
سه‌ره‌ڕای قوربانییه‌کانی جه‌یش و پۆلیسی عیراق جه‌نگی نێوان شیعه‌و سونه ئه‌مرۆ له هه‌موکات زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، ته‌یاری سه‌در و لایه‌نه توندڕه‌وه سونییه‌کان ڕۆژ به رۆژ ئه‌م شه‌ڕه گه‌رم ده‌که‌ن و ئه‌م شه‌ڕ و پێکدادانه‌ی عیراق کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌راسان کردووه و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا نیشاندا که نه‌یانتوانیوه عیراق به‌ره‌و گۆڕان به‌رن به‌ڵکو عیراق به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مانه هه‌موی وایان کردوه ئه‌مریکا بکه‌وێته ناو گۆماوێکه‌وه له عیراقدا، وه هه‌وڵی ڕزگاربون و ده‌رچون بدات له‌م وڵاته‌دا به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی له‌بار.
به پێی هه‌مو سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کان و سیاسییه‌کان ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ له عیراقدا به‌ڵام سه‌رۆک بۆش له لێکدانه‌واکانی بێکه‌ر هامڵتۆن و په‌نتاگۆن هه‌ندێ لا جێ به جێ ده‌کات و له هه‌ندێکی تری خۆی ده‌دزێته‌وه، ئه‌وه‌تا له ستراتیژیه‌ته نوێکه‌یدا بڕیاری دا 21500 سه‌ربازی نوێ ڕه‌وانه‌ی عیراق بکات به‌تایبه‌تی بۆ به‌غداد و ئه‌نبار، به‌ڵام هه‌مومان ده‌زانین پتر له 136000 سه‌ربازی ئه‌مریکی له عیراقدایه ئایا ئه‌مانه نه‌یان توانیبێت ڕێڕه‌وه که دابشکێنن به لای خۆیاندا ئه‌و چه‌ن هه‌زار سه‌ربازه چی پێ ده‌کرێ? که سه‌رکه‌وتنه‌که‌شیان مسۆگه‌ر نییه به پێی لێدوانه‌کانی زه‌لمای خه‌لیل زاد و جۆرج که‌یسی که له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌یاندا باسیان لێوه کرد.
هاتنی سه‌ربازی نوێ له‌گه‌ڵ بونی ئه‌و ژماره‌یه‌ی که ده‌ستمان بۆ ڕاکێشا نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئاسایشی شاری به‌غدا به‌تایبه‌تی بپارێزن، به‌ڵام بێگومان ده‌بێ هێرش بکرێت، لێره‌ده ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه هێرش بۆ سه‌ر کێ ده‌بێت? بێگومان نه‌یاره‌کان زیاتر سوننه‌کان ده‌گرێته‌وه لای ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تی عیراقیش. خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها هێرش بکرایه‌ته سه‌ر ئه‌ل قاعیده شێوه‌یه‌کی تری نیشان ئه‌دا که‌وابو شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری زیاتر په‌ره ده‌سێنێت. ئه‌مجا با لایه‌ک به‌لای کورد و ئه‌م ستراتیژیه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مریکا بکه‌ینه‌وه: ئه‌وه بو له‌دوای دیاری کردنی ستراتیژیه‌ته نوێکه ئه‌مریکا هێرشی برده سه‌ر قونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌ولێر به بێ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه 5 دیپلۆماتی تا ئێستا ده‌ستگر کردووه. ئایا ئه‌مه نرخ دانه‌نانێک نییه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان? وه‌ک ده‌زانین که له ساڵی 1992 به دواوه په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له نێوان کوردستان و ئێران‌دا هه‌بووه و ئه‌مریکاش ئاگاداری ئه‌وه‌یه،
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی له‌م کاته‌دا ئه‌مریکا ئه‌و کاره‌ی کرد? که حکومه‌تی هه‌رێمیش ناڕه‌زایی توندی ده‌ربڕی له‌م باره‌یه‌وه وه داوای ئازاد کردنی ئه‌و دیپلۆماتانه ده‌کات به‌ڵام ئه‌مریکا ده‌ڵێ که گوایه ئه‌مانه یاریده‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانیان داوه به چه‌ک و مه‌شق پێ کردن، ئایا ئه‌مه‌ش له سه‌روه‌رییه‌کانی ئێمه که‌م ناکاته‌وه له نزیک ترین هاوپه‌یمانمانه‌وه که ئه‌مریکایه? که ئه‌مه جاری یه‌که‌میش نییه، ئه‌وه بوو ئه‌مریکا پێش ئه‌م ڕوداوه میوانه‌کانی به‌ڕێز مام جه‌لال که له کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هاتبون ده‌ستگیری کردن که‌وابوو با ئاوڕێک له خۆمان به‌ینه‌وه.
ئایا ئه‌م ستراتیژیه‌ته نوێیه‌ی ئه‌مریکا هه‌ل ناڕه‌خسێنێت بۆ تورکیا که دژی سه‌ربه‌خۆییه‌که‌مان بوه‌ستێ? به‌هانه‌شی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه که ئۆردو‌غان ده‌ڵێ ئه‌مریکا به هه‌زاران کیلۆمه‌تر هاتووه بۆ داگیرکردنی عیراق به مافی خۆی ده‌زانێ، واته ئێمه‌ش به مافی خۆمانی ده‌زانین که هێرش بکه‌ینه ناو کوردستانه‌وه چونکه ئه‌و بارودۆخه ئاسایشه‌ی کوردستان که له سایه‌ی حکومه‌تی کوردستان هاتۆته کایه‌وه به مه‌ترسییه‌کی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا داده‌نێت. وه ئه‌واتا تورکیا که‌وتۆته جم وجوڵ و تارق هاشمی بانگهێشت ده‌کات و مه‌سه‌له‌ی دیمۆگرافیای که‌رکوکی له‌گه‌ڵ باس ده‌کات و ناره‌حه‌تی خۆی د‌ه‌رده‌بڕێت ته‌نانه‌ت له سه‌ردانه‌که‌یشیدا بۆ لوبنان. ئایا له ئه‌نجامی تێکشکاندنی ستراتیژته‌ته نوێکه‌ی ئه‌مریکادا ڕژێمی تورکیا ئه‌و هه‌له ناقۆزێته‌وه? ده‌با دیسان ئاگادار بین....
به‌شداری کردنی سێ لیوای کورد له جێ به جێ کردنی ستراتیژیه‌ته نوێکه‌ی بۆشدا چی ده‌گه‌یه‌نێ? لێپرسراوان ده‌ڵێن که ئه‌و لیوایانه به‌شێکن له سوپای عیراق وه پێویسته له هه‌رشوێنێکی عیراقدا بێ به‌شداری پاراستنی عیراق بکه‌ن ئایا کوردستان له‌لای ئه‌وان به‌شێک نییه له عیراق? ئه‌ی ئه‌م سێ لیوایه بۆ هه‌ر له کوردستان نه‌بن بۆ پاراستنی کوردستان? وه ئه‌گه‌ر چون بۆ به‌شداری کردنه‌که ئاخۆ کوێ‌یان پێ ب‌سپێردرێت له به‌غدادا? هه‌نێ له لێکۆڵه‌ره‌وه سیاسی و سه‌ربازییه‌کان ده‌ڵێن شاری سه‌دریان داناوه که ئه‌م سێ لیوایه هێرشی بکه‌نه سه‌ر ئایا ئه‌مه تێکه‌ڵ بونی کورد نییه به شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری? که هه‌رچه‌نده هێڵی سه‌دری هاوپه‌یمانیشه له حکومه‌تی عیراقی‌دا، ئایا ئه‌مه ئه‌سته‌م کردنی هاوکێشه‌که نییه بۆ کورد و ئاشته‌واری نیشتیمانی ئاسته‌م ناکات?
هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال خۆشییه‌کی گه‌وره‌ی خسته دڵی ئێمه‌ی کورده‌وه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد وه سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد به‌ڵام پرسیار له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ سوریا دێته ئاراوه، ئایا به‌ڕێز مام جه‌لال هیچ نامه‌یه‌کی پاڵه‌په‌ستۆی سیاسی پێیه بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه? یاخود وه‌ک سه‌رۆکێکی عیراقی ڕاسته‌قینه هه‌ڵسوکه‌وت له‌م سه‌ردانه‌دا ده‌کات? دوای بڕینی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و سوریا له ساڵی 1980 دا ئێستا دوای 26 ساڵ له دابڕانی ۆه‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته‌دا به‌ڕێز مام جه‌لال بوه‌ته به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌ر له نوێ که هه‌رچه‌نده ئه‌مریکا له ستراتیژیه‌ته نوێکه‌یدا سوریا و ئێرانی نه‌ره‌یی کردوه که گفت و گۆیان له‌گه‌ڵ بکات، ئه‌ی بۆ ئه‌م سه‌ردانه له‌م کاته‌دا? به بۆچونی من ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌مریکادایه نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکێکی عیراق، وه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه له سێ داره‌دانی هه‌ریه‌ک له تاوانباران به‌رزان ئیبراهیم و عه‌واد ال به‌نده‌ره که به‌ڕێزی داوای کرد که ئه‌م له سێ داره‌دانه دوابخرێت به‌ڵام حکومه‌تی مالیکی داخوازییه‌که‌ی به‌ڕێزیانی شکاند و تاک لایه‌نانه له سێ داره‌ی دان.
ئه‌گه‌ر هاتو ستراتیژیه‌ته نوێکه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک زۆربه‌ی زۆری لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مریکا و جیهان ده‌ڵێن سه‌رنه‌که‌وێت، پاشه‌ڕۆژه‌که‌ی چی ده‌بێت? ئایا چاره‌نوسی ئه‌و سێ لیوایه‌ی ڕۆڵه‌کانی کورد چی ده‌بێت له ناو ئه‌م گێرمه‌و کێشمه‌یه‌دا? ئایا نابنه قوربانی ستراژتیژی نوێ? ئایا ئه‌گه‌ر حکومه‌تی مالیکی نه‌یتوانی ملیشیاکانی سه‌در و هێزی به‌در هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه نابێته کاره‌سات بۆ سێ لیواکه‌ی ئێمه? ئه‌ی گه‌ر حکومه‌تی ئه‌مریکا یارمه‌تی حکومه‌تی مالیکی نه‌دا چی ڕو ئه‌دات? ئه‌و کاته ئه‌مریکا زۆربه‌ی هێزه‌کانی ده‌کێشێته‌وه وشه‌ره تایفییه‌که ئاسته‌م تر ده‌بێت ده‌توانین بڵێین حکومه‌تی مالیکی ده‌که‌وێت چونکه له ڕاستیدا هێزه ملیشیه‌کان له هێزه یاساییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به هێز ترن له ئه‌مڕۆی عیراقدا،ئایا چاره‌نوسی ماده‌ی 140 چۆن ده‌بێت? ئاخۆ کورد بڕیاری چی بێت? وه‌ک به‌ڕێزز کاک که‌مال که‌رکوکی له چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد گه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک دوابخرێت ئه‌وا کاره‌سات ڕو ئه‌دات ئه‌ی باشتر وانییه پێش ڕودانی کاره‌ساته‌که ئێمه چاره‌سه‌رێکمان بۆ خۆمان دانابێت? ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌و چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ر و پرسیاری تر له‌م بارودۆخه‌دا به دی ده‌که‌ین و ئێمه‌ی کورد پێویستمان به وه‌ڵام هه‌یه.
2007-01-16 22:26:38
19 ساڵ و 1 مانگ و 5 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس