ئەمڕۆ شەممە٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٣/١١/٢٠ ١٩ی زاینی، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتانی نەرویج، سوید، دانمارک، فینلاند، هۆڵەندا، بەریتانیا، و ئۆتریش. خۆپێش
لە چەندین وڵاتی ئوروپایی خۆپێشاندانی ڕەوەندی کوردی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٣/١١/٢٠ ١٩ی زاینی، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتانی نەرویج، سوید، دانمارک، فینلاند، هۆڵەندا، بەریتانیا، و ئۆتریش. خۆپێشاندانی بەرینیان لە پایتەخت و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتانە، و لە هیندێک وڵاتیش لە بەر دەرکی باڵۆێزخانەکانی کۆماری ئازادیکووژی ئیسلامی ئێران بەڕێوە برد.
لەو خۆپێشاندانەدا بە بەشداری نۆێنەری دەیان پارتی سیاسی وئەندام پەرلەمانی ئوروپی بەڕێوەچوو، وتار و پەیام و دروشمی سیاسی پیشکەش دەکرا. کە ناو ئاخنی هەموو پەیام و دروشمەکان ئاماژەکردن بوو بە پێشێلکارییەکان و دژە ئازادیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هەموو ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە دەبێت کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕێژیمێکی دیکتاتۆر بروخێت، و هیچ داگیرکەرێک لە سەر خاکی کوردستان نەمێنێت.
.ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو وڵاتانەی کە ئاماژەیان پێکرا زۆر چالاکانە بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکان کردبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٣/١١/٢٠ ١٩ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©