لەڕێگای ئەم پەیامە هاوبەشەوە، ئێمە چوار پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکەوە بانگەوازمان لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئوروپا کردبوو بۆ بەشداری و رێکخستنی خۆپیشاندانەک
سوپاس و دەستخۆشی لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئوروپاس
لەڕێگای ئەم پەیامە هاوبەشەوە، ئێمە چوار پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکەوە بانگەوازمان لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئوروپا کردبوو بۆ بەشداری و رێکخستنی خۆپیشاندانەکان بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سپاس و دەستخۆشی لەهەموو ئەو ڕۆڵانەی نەتەوەی کورد دەکەین کە بە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان پشتیوانیان لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
هەرچەن ئەگەر یەکیەتی و یەکڕیزیە پارتە کوردستانیەکان باشتر بپارێزرایە دەیتوانی خزمەتی زیاتر بکات و ژمارەیەکی یەکجار زۆرتر و بەرچاوتر بەشداریان دەکرد.
ئێمە داوا لە هەموو پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە لە داهاتودا زیاتر خۆ لە دوبەرەکی و خۆسەپاندن بپارێزین تا بتوانین یەک دەنگ ە یەکدڵ بەشداریەکی زیاتر و بەرفراوانتر بۆ خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان مستۆگەر بکەین و خۆ لە پرش و بڵاوی بپارێزین . چاوەڕوانی ئێمە بۆ بەشداری کوردستانیان بۆ پشتگیری لە دۆزێکی ئاوا هەستیار زۆر لەوە زیاتر بوو .
لەپێوەندی دەگەڵ هاوکاریی و هاودەنگی و یەکڕیزی هێزەسیاسیەکانی کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵات بەتایبەتی، ئێمە خوازیارو داواکارین هەموو لایەکمان لە دیپلۆماسیەت و لەو پرس و بابەتە نیشتمانی و ئەو ڕووداوانەی پەیوەستن بە جوڵانەوەی رزگاریخوازیی کوردستان هاودەنگ و هاوکاربین و بە پلان و پڕۆژەی هاوبەش کاری بۆ بکەین .
لە بەشی کۆتایی ئەم سوپاسنامەو دەستخۆشینامەیە، زۆر بە ڕەوای دەزانین ڕووی گلێی خۆمان بکەینە خوشک و برایانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیمان لە تاراوگە، کە وەک پێویست ڕۆحی نەتەوەیی و یەکێتی ماڵی کوردیان بەرامبەر بە خۆرهەڵاتی کوردستان پێشان نەدا.
بە پێچوانەی پشتیوانی بەردەوامی کوردانی ڕۆژهەڵات چ لە ئاست ناوخۆ و چ لە ئاست دەرەوەی وڵاتیش بۆ گشت بەشەکانی دیکەی کوردستان،ئەگەر وەک بەراوردو لێکدانەوەش لێی بکۆڵینەوە، بێدەنگی و بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەمی کوردانی بەشەکانی دیکە لە خۆپێشاندانەکانی دەرەوەی وڵات، لە ئاست ئەم ڕووداوە ناخۆشەی حەوتووی پێشووی خۆرهەڵاتی کوردستان، کە زیاد لە ٣٠ ٠ شەهید و هەزاران بریندار و هەزاران گیراوی لێکەوتەوە! زۆر لاواز و جیاواز بوو.
-پارتی سەربەخۆیی کوردستان
- پارتی سەربەستی کوردستان
-پارتی ئازادیی کوردستان
²٤ی نۆڤەمبەری ساڵی ²°±¹ی زاینی
³ی سەرماوەزی ساڵی ²·±¹ ی کوردی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©