بەشداری پارتی سەربەستییی کوردستان، لە گردبوونەوەی کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر.
بەشداری پارتی سەربەستییی کوردستان، لە گردبوونەوەی کوردانی ڕۆژهەڵات لە بەر دەم بارەگای فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر.
مشارکة حزب سربستي کوردستان. في تجمع کوردستانيون امام مقر امم المتحدة في اربيل عاصمة إقليم کوردستان.
ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٤ /١١/٢٠ ١٩ ی زاینی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە باشوری کوردستان، لە بەردەم بارەگای فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان، گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان پێکهێنا.
لەو گردبوونەوەدا بە سەدان کەس لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندام لە حیزب و لایەنە جیاوازەکان، کەسایەتییە بێلایەنەکان بەشدار بوون، و هەروەها بە بەشداری و پشتیوانی نۆێنەرانی چەندین حیزبی دیکەی باشور و ڕۆژئاواو باکوری کوردستان.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری چەندین ئەندام و بنەماڵەی هاوبیری پارتیمان لەو گردبوونەوە بەشدارییان هەبوو، هەر لە پەراوێزی ئەو گردبوونەوەدا چەندین کاناڵی عەرەبی و کوردی و بێیانی چاوپێکەوتن و لێدوانیان لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەرگرت، وەک کاناڵە بە ناوبانگەکانی، العربیە، الحدث، الغد و هتد،،،،،،،،.
هەروەها لە پەراوێزی ئەو گردبوونەوەدا! دیدار نوێنکردنەوە لە نێوان نوێنەر و سەرکردایەتی چەندین حیزبی کوردستانی و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دروست بوو.
خۆپێشاندەران بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بە ووتنەوەی دەیان دروشمی جۆراوجۆر و خ٠¶یندنەوەی پەیامی گشت بەشداران درێژەیان بە گردبوونەوەکەدا. و دواتر داواکاری خۆپێشاندەران ئاراستەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان درا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©