هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرۆکی پ س ک سەردانی سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ک

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرۆکی پ س ک سەردانی سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ک

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە حەفتەی پێشوو کۆنگرەی دەیەمی خۆی گرێدا، و لە پاش ئاکامی سەرکەوتووانەی کۆنگرەکەیان، بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵا وەک سکرتێری گشتی حیزبە

بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرۆکی پ س ک سەردانی سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد.

 



بە هۆێ پێوەندی دێرینی نێوان هەردوو پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەمیشە لە بۆنەکانی پێوەندیدار بە هەردوو لایەن، پشتیوانی و پیرۆزبایی ئاراستەی یەکتری دەکەن.

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە حەفتەی پێشوو کۆنگرەی دەیەمی خۆی گرێدا، و لە پاش ئاکامی سەرکەوتووانەی کۆنگرەکەیان، بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵا وەک سکرتێری گشتی حیزبەکەیان هەڵبژێردرا.
لەو پێوەندییەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێزیانی لە بارەگای فەرمی حیزبی ناوبراو لە هەولێر کرد، و پیرۆزبایی خۆی سەرجەم ئەندامانی پ س ک ئاراستەی ناوبراو سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکێشان کرد.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا لە پەراوێزی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی بەڕێز بەڵێن عەبدوڵا، باسێکی گشتی پێوەندیدار بە دۆزی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی تاوتۆیکرا.
پاش کاتژمێرێک، لە لایەن شاندی خانەخۆی، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و شاندی یاوەی بەڕێکران.



ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی. ٣٠ /١١/٢٠ ١٩ی زاینی


ئەوەی خوارەوە دەقی بروسکەی سەرۆکی پ س ک کە چەند رۆژ پێش ئاراستەی کۆنگرەی دەیەمی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرابوو.
.......................................................................
بابەت: پیرۆزبایی بۆ کۆنگرەی دەیەمی ح ز ک.
ڕێکەوت: ٢٠ /١١/٢٠ ١٩

زۆر بەرێز حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
سڵاو و ڕێز.
بە سوپاس و پێزانینەوە، کە لە لایەن بەڕێزتانەوە ئاگادارکراینەوە، کە حیزبە بەریزەکەتان سەرقاڵی گرێدانی دەیەمین کۆنگرەیەتی.
حیزبێک لە ماوەی ٣٤ ساڵ تەمەنیدا١٠  کۆنگرە ببەستێت، ئەوە دەسەلمێنێت کە حیزبێکی خاوەن یاسا و پرینسیپ و گرنگیدانە بە ڕێساو یاساکانی حیزبایەتی، و لە بەرچاوگرتنی ویستی ئەندامان و کادیرانی حیزبەکەیەتی.
هەر لەو پێوەندییەدا، بە ناوی خۆم و گشت ئەندامانی پارتەکەمان لە پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، و هیواخوازین کە کۆنگرەکەتان بەوپەڕی سەرکەتوویی کۆتایی بە کارەکانی بهێنێت.
حیزبە تێکۆشەرەکەتان! بە کردەوە سەلماندوویەتی کە هەمێشە پشتیوانی بەشەکان دیکەی کوردستانی داگیرکراو بوون، و بە تایبەت لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

وەک پارتێکی دۆست و نزیکی خۆتان ئەم پێشنیارانە ئاراستەی کۆنگرەو ئەندامانی خاوەن دەنگی کۆنگرەکەتان دەکەین.
١ - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەوڵبدات کە وەک دەورانی پێشوو هەمێشە هێڵە نەتەوەییەکان بکاتە کاری سەرەکی، وەک حیزبێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز پێداگر بێت.
٢ - هەوڵبدرێت لەگەڵ ئەو حیزب ولایەنانەی دیکەی کە خۆیان لە ئێوە بە نزیک دەزانن، نزیکایەتییەکی باش لە نێوانتان دروست بێت، تا بگاتە ئاستێک کە بتوانن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ببنە ( حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) ی خاوەن چەند کورسی.

بە هیوای سەرکەوتنی هەمیشەیتان .

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
عارف باوەجانی / سەرۆکی گشتی

2019-12-07 14:04:08

4 ساڵ و 4 مانگ و 15 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©