هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

جوانڕۆی هەمێشە سەربەرز لە مێژوودا. نووسینی عارف باوەجانی ٢ / ١٢ / ٢٠ ١٩

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
جوانڕۆی هەمێشە سەربەرز لە مێژوودا. نووسینی عارف باوەجانی ٢ / ١٢ / ٢٠ ١٩

هەر شارو ناوچەیەکی کوردستان، خاوەنی دەیان کارەساتی مێژوویی و خەبات و بەرخۆدانە. لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانیشدا مێژووی پڕ لە شانازی تۆمارکراوە. ئەوەی من

 


جوانڕۆی هەمێشە سەربەرز لە مێژوودا. نووسینی عارف باوەجانی ٢ / ١٢ / ٢٠ ١٩



 



پێشەکییەکی پێویست.

 


 



هەر شارو ناوچەیەکی کوردستان، خاوەنی دەیان کارەساتی مێژوویی و خەبات و بەرخۆدانە. لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانیشدا مێژووی پڕ لە شانازی تۆمارکراوە. ئەوەی من لێرەدا دەیخەمە بەردەستان، وەک وەفایەک بۆ خۆڕاگری ئەم ناوچە قارەمانە، کورتە پەیڤێکە لە سەر جوانرۆی جوان و سەربەرز لە میژوودا.



بەو هیوایە خوێنەران بە شێوەی ناوچەگەراییم لێ وەرنەگرن، و ئەگەر زانیاریی دروست و باسنەکراوم لە سەر هەر ناوچەیەکی دیکە دەستکەوێت، بێگوومان و بە شانازییەوە لە کاتی پێویستدا هەر وەک ئێستا بڵاوی دەکەمەوە.



دەمەوێ لێرەشدا ئەوە بە مێژوو ناسان و جوانڕۆ ناسەکان بڵێم، کە من کەسێکی مێژوویی نیم و ناتوانم خۆم لەو ئەرکە قورسەدا ببینمەوە، لەم کورتە نووسینەشدا ناتوانم ئاماژە بە هەموو مێژووی دێرین و کەسایەتییە دێرینەکانی ئەم شارە بکەم، ئەمە تەنیا گەشتێکی خێرایی هەستی خۆمە بۆ ئەم شارو ناوچە خۆشەویستە، بۆ هەر کەم وکورێیەک داوای لێبوردن لە خوێنەرانی نووسینەکەم دەکەم.



 



پێناسەی جوانڕۆ:



لە سەر ناوی جوانڕۆ: پێناسەی زۆر لە سەر ناوی جوانرۆ دەکرێت، هیندیک دەڵین لە جوانی چەند کانییکەوە کە بە فارسیەکەی دەبێتە جوانرود، هاتووە، بەڵام زۆربەی کەسایەتییە دێرینەکانیش یەژن هەر لە سەردەمی کۆنەوە جوانرۆیەکان جەوانەکانیان زۆر شەهید بوون لە پێناوپاراستنی شار و ناوچەکە، لە کاتی هاتنەوە تەرمەکانیان بە شین و واوەیلاوە بە ووتنەوە جوانم ڕۆ ، ئەو ناوە بووەتە پێناسەی شارەکە. مێژووی خۆڕاگری ئەم شارە وا دەسەلمێنێت کە ئەم بۆچوونەیان لە سەر جوانڕۆ دروستر بێت.



جوانڕۆ. یەکێکە لە شارە جوان و دیارەکانی سەر بە پارێزگای کرماشانی پایتەختی خۆرÚ¾ەڵاتی کوردستان. ئەم شارە بۆیە بووەتە وێردی سەرزاری خەڵک کە پێێ دەڵێن جوانڕۆی جوان، چوون کەوتوەتە داوێنی چیای شاÚ¾ۆ، ماکوان، سارەوەن و بەنیگەز. شاخی شاÚ¾ۆ جوانیەکی بێ وێنەی بەخشیوە بە شاری جوانڕۆ.



ئەم شارە کوردستانییە لە بواری کەشو Ú¾ەواشەوە زۆر بێزارکەر نەییە، لە وەرزی زستان، سەرماو سۆڵەی هەیە، بارینی بەفر بە سەر بەرزاییەکاندا، زیاتر بە سەر شاهۆدا ئەوەندەی دیکە سرووشتی شارەکە جوانتر دەکات. بەڵام لە Ú¾اوین فێنک و خۆشەو شوێنی گەشتو سەیرانە، لە سەر شاخ و کانییاوەکانی دەوروبەریدا بە دەیان شوێنی گەشتیاری تێدایە، کە ئەشکەوتی قوڕی قڵا بە ناوبانگترینی شوێنی گەشتیاری نزیک بە جوانڕۆن.



 



پێکهاتە:



سەرژمێری شارەکە لە سەرەوەی ١٠ ٠ هەزار کەسە، خەڵکی جوانرۆ جافن و تیرە گەورەکانی عێلی جاف سەرەتا لەم ناوچەیە بوون. تیرە بە ناو بانگەکانی عێلی جاف کە ئیستا لە ناو جوانرۆ دەژین، بێجگە لە خودی جوانرۆییەکان کە تیرەی وەکیل و ڕۆستەمبەگی و چەند تیرەکی دیکەن. هۆزو عەشیرەتەکانی جافی نیشتەجێی جوانرۆ بریتین لە: باوەجانی، وەلەدبەگی، کلاشی، ئیمامی، قوایی، ئێناخی، تاوگۆزی و کۆکۆیی عەشیرەتی باوە زیاتر ناسراون بە ( خێڵی باوە) و چەند تیرەکەی دیکە..............



خەڵکی شارەکە بە کوردی پۆش بە ناوبانگن، و پۆشینی جلوبەرگی بێانی لە لایەن خەڵکی دەڤەرەکەوە زۆر بە نەشیار ئەژمار دەکرێت، ئەو کەسانەی کە بە پۆشینی جلوبەرگی بێیانی هاتووچۆی شارەکە بکەن، دەکەونە بەر ڕەخنەو تەشەرەی خەڵکەکەوە.



بازاڕی شارەکە بووەتە ناوەندێکی دیاری بازرگانی بۆ گشت شارو ناوچەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی کوردستان، و بگرە لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئیرانیش، خەڵک بە مەبەستی کڕین و بە مەبەستی گەشتیاری، بە تایبەت سەردانی شاری جوانڕۆ دەکەن.



یەکێکی دیکە لە ناسناوەکانی جوانڕۆ، قڵادێرینەکانێتی، کە لە زۆربەی ئەو قڵانەدا شوێنی حوکمڕانی بوون، بەڵام مخابن ئێرانی داگیرکەر وەک پیشەی هەمیشەیی بە مەبەستەوە زۆربەی ئەو قڵانەی تێکداون، ئێستا ٣ دانەیان بە بێ خزمەت و نۆژەنکردنەوە ماونەتەوە.



 



جوانڕۆ و مێژوی خۆڕاگری:



جوانرۆش وەک زۆربەی شارو ناوچەکانی کوردستانی داگیرکراو پارچەپارچەکراو، خاوەنی چەندین ڕووداوی گرنگی مێژوویی و خۆڕاگرین. کە لەم ٣خاڵەدا کورتی دەکەمەوە.



١- جوانڕۆ لە سەردەمی حوکمڕایی شاکانی ئێران



جوانرۆیەکان لە مێژوودا Ú¾ەمیشە بەوە ناسراون، کە بەرامبەر بە زوڵمی داگیرکەران و دەسەڵاتدارانەوە خاوەنی هەڵویست بوون. لەگەڵ حوکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەورانی شاÚ¾ەنشاÚ¾ی ئیران، هەروەها کۆماری چل ساڵەی ئیسلامی ئێرانیش ناکۆک بوون. جوانرۆییەکان هەمیشە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێرانیان بە داگیرکەری خاکی کوردستان زانیوەو، هەر بۆیەش لە جوانڕۆە هەمێشە بەڕەنگاریان بوونەتەوە.



مێژوونووسانی دێرین باس لەوە دەکەن، کە هیندێک لە کاربەدەستانی میری لە جوانڕۆ بە شێوەیەکی نادیار کوژراون، ئیتر ئەوانیش ئەوە دەکەن بە هۆکارێک بۆ ئازاردانی خەڵکەکە. فەرÚ¾اد میرزای مامی ناسرەدین شای قاجار، فەرمانی بە عەلی ئەکبەر خانی شەرەفولمولک کە حاکمی تایبەت بە خۆیان بووە لە جوانرۆدا، کە بکەونە ئازاردانی خەڵکی جوانرۆ. بەڵام جوانرۆییەکان بە پێی بە ناوبانگی و غێرەتیان، ئەو زوڵمەیان پێ قبووڵناکرێت، و Ú¾ێزێکی پێنج Ú¾ەزار کەسیان بە فەرماندەیی حەبیبوڵا خانی باوەجانی، روستەم بەیگییان پێکهێنا و بەرەنگاری هێزەکانی شا دەبنەوە. ئیتر دژایەتی کردنی هێزەکانی دەسەڵات بەرامبەر بە جوانرۆییەکان هەر درێژەی دەبێت، لە ساڵی چلەکاندا ١٤ساڵی تەواو جوانرۆ سەربەخۆ دەبێت، و ئیزنیان نەداوە یەک سەربازی ئێرانی پێبخاتە ناوچەکەوە. تا سەر ئەنجام لەشکری ئیران توانی لە سنووری هەڵەبجەوە تۆپخانەی بۆ دابەست و بە هێرشی ئەرزی وئاسمانی پەلاماری جوانڕۆیی دا. بە داخەوە لەو کاتەدا هیندێک لە عەشایرەکانی دەوروبەر فریویانخوارد ودەستیان لە پەلاماری جوانڕۆدا هەبوو.



لەو ساتەدا کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تازە دامەزرابوو، جەلالەت عالی بەدرخان و چەند خوێندکارێکی دیکەی کوردی بە نامەیەک (یوئین UN ) ئاگادار دەکەنەوە کە فریای جوانرۆییەکان بکەون، چوون لە لایەن ئێرانەوە زۆر دڕندانە قەتڵ و عام کراون. دەقی ئەو تێلەگرافەی کە یوێنن لە پێوەندی بە جوانرۆییەکان بۆ ئێرانی دەنێرێت، لە ئارشیڤی بەریتانیا ماون. من بۆ خۆم وەک عارف کۆپییەکم دەسکەوت، ساڵی ٢٠ ٠ ٧ لە شاری هەڵەبجە پێشکەشی شەهید کاک فەرەیدون جوانرۆیی م کرد.



 



دوای ئەوەی کە ئەو هێزە زۆر بێبەزەییانە دەکەونە تۆپبارانی ناوچەکانی جوانڕۆ و گوندو باخ و دارستانەکانەکان گڕ تێپەر دەدەن. لەو هێرشە دڕندانەیەدا کە ئێران بەوپەڕێ هێزەوە وەک بەرامبەر وڵاتێکی گەورە لە شەڕدابێت چەند ڕۆژ بێ ووچان ئاگر بە سەر خەڵکدا دەبارێنێت. خەڵکی جوانرۆ و گوندەکانی دەورو بەری ناچار دەبن کە ئاوارەی ناوچەکانی شارەزووری باشوری وڵات ببن. ئەو ئاوارەبوونەی خەڵکی جوانڕۆ بەرەو ناوچەکانی شارەزووری باشوری کوردستان، لە کاتێکدا بو کە بە مەبەستی لاوازکردنی شۆرشی رزگاریخۆازی گەلی کورد بە رێبەری ژنڕاڵ بارزانی نەمر، و ڕێگری لە بەشداری کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان لەو شۆڕشەدا، لە ساڵی ١٣٣٤ی Ú¾ەتاوی ( ١٩٥٥ ی زایینی ) پەیمانی بەغدا لە نێوان ئێران‌و تورکیا و ئێراق بەسترا. یەکێ لە بڕگەکانی ئەو پەیمانە، بەستنی سنوورەکانی ئەم سێ وڵاتە بوو.



بەڵام جوانرۆییەکان گوێیان نەدایە فەرمانەکانی حکومەت و سنوریان بەزاند، و بە چەکەکانیانەوە پەیوەندیان گرت بە شۆرشی رزگاریخوازی باشوری کوردستان بە ڕێبەرایەتی جەنەڕاڵ بارزانی، و ژمارەیەکی زۆر جوانرۆیی چوونە ڕیزی شۆرشی ئازادیخوازانەی کورد. Ú¾ەر لەوساڵەدا موحەمەد بەیگ وەکیلی جوانرۆ سەرکردەی خەڵکی ناوچەی جوانرۆ و Ú¾ەورامان ، لەگەڵ جەنەڕاڵ بارزانی کۆبووەوە، و بەڵێنی Ú¾ەموو جۆرە Ú¾اوکاری و یارمەتیەکیدا بە بارزانی نەمر. هەر لە سەر داوای بارزانی نەمر شوێنی مانەوە بۆ بنەماڵە جوانڕۆییەکان لە ماوەیەکی کەمدا دروستکرا. بەشداری جوانرۆییەکان لە شۆرشەکەی باشوری کوردستان، و دەنگ و شەوقێکی بە ناوچەکانی شارەزوور بەخشی، و حۆسیـن بەیگی وەکیل شۆرشگێری ئازای جوانرۆ پاش پەیوەندی بە بزووتنەوەکە لە ساڵی ١٩٦٣، ئازایەتی‌و نەترسیەکی بێ وێنەی تۆمارکرد. لە زۆربەی چالاکیەکانی پێشمەرگە لە گەڵ هێزەکانی داگیرکەری ئێراقی تا نزیکەی بەغدا بەشداری کردووە.



پێش لە هاتنی جوانر٠¶ییەکانیش کەسێکی دیکە بە ناویعەنوەر باوەجانی (عەنوەری جەهانگیر بەگی باوەجانی) لە سەرەتای شۆڕشی باشوورەوە پێوەندی بە بەرزانییەکانەوە کردو وەک یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی کورد لە کەرکوک شەهید بوو، ئەنوەر باوەجانی یەکەم کەس بووە کە تەقریبەن لە ساڵی١٩٦١ وە لە شۆڕشدا بەشدار بووە و دوای ماوەیەکی کورت شەهید بوو، ئازایی و نەترسی ئەنوەر باوەجانی هێشتاکە دوای ئەو هەموو ساڵە لە نێو گەورە تەمەنەکاندا هەرباسی ماوە، محەمەدی عەلی بەگ کە ئەویش لە ڕیزی پارتی دیموکراتدا شەهید بوو و زۆر کەسی دیکە،



جوانرۆیەکان بە گشتی لەو شۆرشەدا شەÚ¾یدو برینداری زۆریان پێشکەش بە خۆڕاگری نیشتیمانەکەیان کردووە. کە گۆڕی زۆربەی سەرکردەکانی جوانرۆیی، تا ئێستا لە ناوچەی هەڵەبجەن.



 



٢- جوانڕۆ لە ساڵی ١٩٩٦.



لە ڕاپەرێنەکانی بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ساڵی ١٩٩٦، لە ئان و ساتی شەهیدکردنی کەسایەتی دیاری نەتەوەیی وئاینی رۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستا مەلا موحەممەدی رەبیعی، گەورەترین خۆپێشاندان لە شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو.



جوانڕۆ پێشەنگی ڕاپەڕینەکان بوو بۆ شارو ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات لەو سەردەمەدا، ئەو ڕاپەڕێنەی ساڵی ١٩٩٧ بە یەکەمین ڕاپەڕینی مەزن ئەژمار دەکرێت، لە پاش داگیرکردنەوەی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ سەرەوە. لەو ڕاپەڕێنەدا بە دەیانکەس لە جوانڕۆ شەهید کران وزیاد لە ٥٠  کەسیش بریندار بوو، بگرە سەدان کەسیش بەناچاری ناوچەکانیان بە جێهێشت و پەرێوەی هەندەران بوون. بۆ سەرکوتی ئەو ڕاپەڕێنە مەزنە لە تارانەوە هیزێکی یەکجار زۆریان هێنایە سەر شاری جوانڕۆ.



 



٣- جوانڕۆ لە ڕاپەڕینەکانی نۆڤەمبەری ٢٠ ١٩ی زاینی:



هەموومان دیتمان کە جوانرۆ لە رۆژانی ١٥تا ١٩ی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە کە چۆن شێلگیریانە و پێشەنگانە لە بەرانبەر هێزەکانی ڕێژیم ڕاوەستان. بە پێی سەرچاوە جیاوازەکان تا ئیستا ئاماری شەهیدی ئەم شارە نزیک بە ٢٥ کەسە و نزیک بە٩٠  کەس بریندار هەیە. و هەروەها بە دەیان کەسیش بە بیانووی بەشداری لە خۆپێشاندان ڕاپێچی بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی کراون، بە هۆی زۆری برینەکانیانەوە، مەترسی زیادبوونی ژمارەی شەهیدەکان لە ئارادایە. دیسانەوە بە سەدان کەسیش بە ناچاری بەرەو تاراوگە هەڵاتوون.



جوانڕۆ هەمێشە لە مێژوودا بەوە ناسراوە کە لە هەڕەشەو گوولەو چاوسوورکردنەوەی داگیرکەران نەترساوەو ناترسێت. هەر بۆیە لە دوا ڕستەدا دووپارتی دەکەمەوەو، یەژم ئەی جوانرۆی جافایەتی و کوردایەتی، تۆ هەمێشە لە مێژوودا سەربەرزبوویت و سەربەرزیش دەمێنیتەوە.

2019-12-07 14:08:33

4 ساڵ و 3 مانگ و 22 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©