یه‌ک شه‌مه‌ 21 گوڵان 2725

هاوخەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ شاری سەقزی شەهیدو بریندار.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
هاوخەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ شاری سەقزی شەهیدو بریندار.

بەداخەوە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانمان کە هێشتا خەمی شەهیدانی ٢حەوتوو پێشووی سارێژ نەبووەتەوە، هێشتا خەمی سەدان بریندارو بەندیکراویان، کە لە لایەن بێبەزییترین و دڕەندەتر

 

هاوخەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ شاری سەقزی شەهیدو بریندار.
ڕۆژهەڵاتیانی وڵات داگیرکراو،
خەڵکی گیرخواردوو لە نێوگێژاوی نەهامەتییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی.




بەداخەوە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانمان کە هێشتا خەمی شەهیدانی ٢حەوتوو پێشووی سارێژ نەبووەتەوە، هێشتا خەمی سەدان بریندارو بەندیکراویان، کە لە لایەن بێبەزییترین و دڕەندەترین ڕیژیمی داگیرکەری ئێرانیان لە بیرنەچووەتەوە.
لە شاری سەقز مەڵبەندی خەبات و تێکۆشانی شۆرشگێرانی کوردستان، لە شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی واتە لە ١٤ی سەرماوەزی  ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٥/١٢/٢٠ ١٩ی زاینی.
 لە کارەساتێکی گواماناویدا و لە ئاهەنگێکی بووک گوازتنەوە،  لە ناوچەی مەلقەرەنی شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز. ئاگرێکی گەورە لە شوێنەکە ڕوویداوەو لە ئاکامدا ١٢ کەس دەستبەجێ شەهید بوون و ٣٨ کەسیش بە تووندی برینداربوون، کە برینی بەشێکیان بە هۆی سووتانی زۆری لاشەیانەوە مەترسی شەهید بوون!  یاکەمئەندام بوونیان هەیە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە ئاماژەی بەوە کردووە، کە تاکە وڵاتێکە لە ناوچەکە سیستەمی گازکێشی هەیە. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئەوە چۆنە هۆڵێکی گەورەی بۆنەکان ، لە شارێکی وەک سەقز سیستەمی گازکێشتی تێدا نییە، و چەند بوتڵەغازێک لە شوێنی ئاهەنگەکە دەتەقێننەوە. ئەم غازانە بۆ دەبێت بتەقنەوە ئەگەر کەسێک ئاگریان تێبەرنەدات.
پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی گشت بنەماڵە شەهیدەکانی ئەو کارەساتە دەکات، و هیواخوازە کە بریندارەکان چارەسەریان بۆ بکرێت.
 هەر لەو پێوەندییەشدا داواکارین لە خەڵکی هەمێشە کوردپەروەری سەقز: لە راستی و نهێنی پشتپەردەکانی ئەو ڕووداوە گووماناوییە زیاتر لێکۆڵینەوە بکەن.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٦ی ١٢ی  ٢٠ ١٩ی زاینی.

 

2019-12-07 14:14:52

5 ساڵ و 5 مانگ و 23 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©