بەوپەڕی داخ و کەسەرەوە: جارێکی دیکە و شارێکی دیکەی وڵاتە داگیرکراوەکەمان، کەوتە نێو خەمێکی قووڵ و جەرگبڕەوە. ئەویش شاری سەقزی نیشتیمانپەروەرە.
بەیاننامەی هاوبەشی٣ لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی سەقز.
بەوپەڕی داخ و کەسەرەوە: جارێکی دیکە و شارێکی دیکەی وڵاتە داگیرکراوەکەمان، کەوتە نێو خەمێکی قووڵ و جەرگبڕەوە. ئەویش شاری سەقزی نیشتیمانپەروەرە.
کە لە شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی واتە لە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٥/١٢/٢٠ ١٩ی زاینی. لە ئاهەنگێکی کۆمەڵایەتیدا، و لە ڕێگەی گڕگرتن و تەقینەوەی چەند بوتڵە گازێک ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە، و ژمارەی شەهید و بریندار گەیشتووەتە ٥٠ کەس.
ئێمە وەک پارتی ئازادیی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان، ئەوپەڕی خەمباری و هاودەردی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکەین، بە تایبەت خەڵکی شاری سەقزو بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە.
ڕووداوە دلتەزێنەکەی سەقز، لە ئان و ساتێکدایە، کە هێشتا ئاسەواری ڕاپەڕێنە مەزنەکەی خۆرهەلاتی کوردستان لە چەند رۆژی پێشوودا، لە شار و شەقامەکاندا دیارە، هێشتا تەرمی زۆر لە شەهیدەکانی ئەو ڕاپەڕێنەنانە نەدراونەتەوە بە بنەماڵەکانیان،. هێشتا بە دەیان برینداری ئەو ڕاپەڕێنانە لە گووندو چیاکان بە نهێنی و دوور لە نەخۆشخانە فەرمییەکان، لە ترسی پیاوانی سیخوڕ و داپڵۆسێنەری ڕێژیم، بە نیوەچڵی سارێژی برینەکانیان دەکەن، هێشتا پرسەو ماتەمی زۆربەی بنەماڵەی قوربانیانیانی جوانڕۆ و مەریوان و کرماشان و بۆکان و سنە، و زۆربەی شارەکانی دیکە کۆتایی نەهاتووە،
وا دیسان سەدان لاوی دیکە بۆ ئەوەی ڕاپێچی بەندینخانەکانی کۆماری ئیسلامی داگیرکەر نەبن، بە ناچاری نیشتیمانیان بە جێهێشت و ڕێگەی تاراوگە نشینیان هەڵبژارد. بە داخەوەو چارەنووسی وڵاتەداگیرکراوەکەمان، بەردەوام لە نێو ڕووداو کارەساتی ناخۆشدایە.
ئێمە وەک ٣ لایەنی نەتەوەیی کوردستانی، لەم بۆنە خەماوییەدا وێرای دەربڕێنی هاوخەمی، هاوکات بەڵێن بە گشت خەڵکی کوردستان دەدەین، کە هەمیشە پشت و پشتیوانی ئێوەی نیشتیمان وئازادی لێزەوتکراوداین. لە هەموو ڕووداوە ناخۆشەکاندا ئامادەین، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ونەتەوەیی لە خزمەت کوردستانەکەماندا بین.
هەر لە پێوەندی بەو کارەساتەدا: کە زۆر گۆمان وپرسیار بە دوای خۆیدا دروست دەکات، داوا له گشت خەمخۆرانی بوارە جیاوازەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت کهسووکاری قوربانییهکان دهکهین، بە شوێن زانیاری وردی ئەو ڕووداوە ناخهەژێنەدابن، بۆ ئەوەی درووستی ڕووداوەکە بۆ خەڵکی کوردستان وجیهان ڕوون بێتەوە. چوون مێژووی فرت و فێڵی زیاد لە٤٠ ساڵی ئەم ڕێژیمە داگیرکەرە، گەواهی سەدان لەو جۆرە سیناڕێو پڕ لە جینایەتانەن بەرامبەر بە گەلەکەمان، و گەلانی دیکەی بندەست.
هەر شەکاوە بێت خەباتی هاوبەشی گشت لایەنە سیاسیەکانمان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، و وەدەرنانی داگیرکەران لە سەر خاک و نیشتیمانی وڵاتمان.
پارتی ئازادیی کوردستان.
پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان،
١٥ی سەرماوەزی٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٦ی ١٢ی ٢٠ ١٩ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©