پێنچ شه‌مه‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2724

لێکدانەوە و بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٢ رۆژ پێشی نێ

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
لێکدانەوە و بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٢ رۆژ پێشی نێ

لێکدانەوە و بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٢ رۆژ پێشی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەر خاکی ئێراق، و کووشتنی تروریست قاسم سولەیمانی و ه

 

لێکدانەوە و بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٢ رۆژ پێشی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەر خاکی ئێراق، و کووشتنی تروریست قاسم سولەیمانی و هەڤاڵانی.

 



پێشگووتار: هەروەک هەموو جیهان لەوە ئاگادارە، کە لە شەوی هەینی ٣ / ٢ /٢٠ ٢٠ ، هێزەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی وڵامدانەی ئەو گروپ و لایەنانەی کە پەلاماری باڵۆێزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا دابوو، بە پێێ زانیاری دروست کە بە دەستیان گەیشتبوو، بە فرۆکەی بێفرۆکەوان، کاروانی ئوتۆمبیلەکانی گەورە تێرۆریست قاسم سولەیمانیان بۆمباران کرد، و کە دەستبەجێ قاسم سولەیمانی و بە یاوەری چەند تیرۆریستێکی دیکەی ئێرانی کوژرا، و هاوکات چەند گەورە بەرپرسێکی دیکەی گروپە دروستکراوەکەی خۆیان لە ئێراق بە ناوی حەشدی شەعبی، کە ئەوانیش ناویان خرابووە لیستی تێرۆرەوە، ئەنجامدەری سەرەکی هێرشەکان بوون بۆ سەر باڵۆیزخانەو چەند بنکەیەکی دیکەی ئەمریکییەکان،  لەو هێرشەدا کوژران.
 ئەمە ڕووداوەش بۆ ڕێژیمێ کۆماری ئیسلامی ئێران زەربەیەکی گەورەی کاریگەر بووە.

١ -  زۆرینەی کۆنگرێسمانەکانی سەر بە کۆماریخوازانی ئەمریکا، و بەشێکیش لە کۆنگرێسمانی دیمۆکراتەکانیش، لەو باوەڕەدان کە مانەوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەترسییە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان، ئەو بەرژەوەندییانەی کە ئێستا لە مانەوەی ئەم ڕێژیمەدا دەستیان دەکەوێت، لە نەمانی بگرە زیاتر و باشتریان لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دەستدەکەێت.
هەر بۆیە دۆناڵد ترامپ، هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی، نەهێشتنی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران وەک خاڵێکی گرنگ، و بە تایبەتیش نەهێشتنی پێگەو هەژموونی ئێرانی لە زۆر وڵاتدا خستبووە نیو خشتەی کارەکانیایەوە، بەڵام بۆ ئەوەی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی دەورەی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، زیاتر نەکەوێتە بەر پەلاماری دیمۆکراتەکان ، و ئاستەنگی بۆ دەورەی دووەمی مانەوە و هەڵبژاردنەوەی دروست نەبێتەوە، بەرنامەکانی زۆر بە ئێواشی و ناڕاستەوخۆ دەخاتە کارەوە.
بۆ نموونەی چەند کاتژمێرێک پێش کوشتنی قاسم سولەیمانی، دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا نووسیبووی کە ئێمە هێچ شەڕ و کێشەیەکمان لەگەڵ ئێران ناوێت، بەڵام چەند کاتژمێر دواتر ئەو گورزە گەورەی لە ئێران وەشاند.
بە پێی لێکدانەوەکان، وا چاوەڕوان دەکرێت، کە ئەم شەڕەی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران، لە ناوچەکە درێژەی هەبێت. دۆناڵد ترامپ پێگەی ئێران لە ئێراق و لوبنان و یەمەن و سوریا بە تەواوی لاواز بکات، وەدەرنانی ئێرانیش لەو شۆێنانەی کە دەیان ساڵە ئاژاوەی تێدا دروستدەکەن و ئاگرەکەی لە سەرخۆیان دوور دەخەنەوە، دەبێتە لاوازبوونێکی یەکجاریی ناوخۆیی.  ئەمریکاش لەو باوەڕەدایە کە بەوەشێوە دەبێتە ئاسانکارییەک بۆ ڕووخان و تەپینی ناوخۆی رێژیمەکە، بە بێ ئەوەی شەڕێکی گەورە و ئەرکیکی دیکەی نێودەوڵەتی بێتە سەریان.

٢ -  ئەم ئاڵۆزییە چاوەڕوانکراوەی ئێستا کە لە ئێراقدا ڕوویداوە، شەقامی ئێراقی بە تایبەت دەسەڵات شیعەی ئێراقی، بە ٢ بیرکردنەوەی جیاواز دابەشکردووە. ئێرانیش بەهەستکردن بە لاوازبوونی پێگەکەی و زیاتر بێزاری و برینداری پێوەدیارە، وەک پێشەی جڵ ساڵەی پێشوویان پەرچەکرداریان لەو بارەوە لێ چاوەڕێ دەکرێت. ئەم ڕووداو گۆڕانکارییانەی کەوا خێرا شەپۆل دەهاوێن: وا دەخوازێت کە هێزەکانی کوردستانی بە گشتی، و بە تایبەتیش هێزە سیاسییەکانی باشوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ هەردوو ئەگەر وڕووداوەکان لە ئێران و ئێراق، خوێندنەوەیەکی زۆر ورد و زانستیانەیان بۆی هەبێت. بە گشتی لەو ڕووداوانە کەڵکی نەتەوەیی و وەرگرن و هەلەکە بقۆزنەوە و سەربەخۆیی یەکجاریی ڕاگەیەنن.
 لە وڵاتێکی سەربەخۆیی کوردستانیدا، ئەگەر بۆ چەند ساڵێکیش بە لاوازی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیش تێپەڕ بکرێت، زۆر سەرکەوتووترە لەوەی کە ئێمەی کورد، بە چاوەڕوانی  گوایا دیمۆکراتبوون و باشبوون و گۆڕانکاری لە پایتەختی داگیرکەران، نەتەوەکەمان بکەینە قوربانی، و ڕێژیم لە دوای ڕێژیم، لە بندەستی ئەم وڵاتە دیکتاتۆر و دواکەوتووانە  بمێنینەوە.

٣-  ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک هەمیشە بە هەستکردن بە ئەرکی نەتەوەیی و خەمخۆری بۆ دواڕۆژی خۆرهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی لێکدانەوە و کۆکردنەوەی یەکدەنگی لەو بوارەدا:  داوای کۆبوونەوەیەکی گشتی و بە پەلە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە ئاکامی ئەو کۆبوونەوە هەڵگرتنی پەیامێکی دڵخۆشکەرانە و یەکخستنی دەنگەکان بێت، بۆ ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە ڕووبدات.



 بۆ پێشەوە بەرەو هەنگاونانێکی نەتەوەیی لەم گۆڕانکاریە چاوەڕوانکراوانەدا.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی/ بەرامبەر بە ٤ / ١/ ٢٠ ٢٠ ی زاینی.

 

 

 

2020-01-04 13:11:47

4 ساڵ و 3 مانگ و 7 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : اخبار
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©