ده‌نیز بایکال پێشنیارى ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى دژ به هه‌رێمى کوردستان ده‌کات
Kurdistan TV
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له کاتى کۆبونه‌وه‌ى پارته‌که‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاڕاسته‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد و گرنگى به ئاگادار کردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاش نه‌دا و گوتى ئێمه وه‌ک تورکیا پێویستیمان به‌وه نییه داواى یارمه‌تى له ده‌ره‌وه بکه‌ین و ئێمه خۆمان سیاسه‌تى خۆمان ئاشکرا ده‌که‌ین.
ده‌نیز بایکال پێشنیارى ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى دژ به هه‌رێمى کوردستان ده‌کات .
میدیاکانى تورکیا رایانگه‌یاند ده‌نیز بایکال سه‌رۆکى پارتى کۆمارى گه‌ل جه‌هه‌په پێشنیارێکى پێشکه‌ش به په‌رله‌مانى تورکیا کردوه و تێیدا داواى کردوه ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى دژ به هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام بدات.
ئه‌نجومه‌نى گشتى په‌رله‌مانى تورکیاش ئه‌و پێشنیاره‌ى بایکالى قه‌بول کردوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌رله‌مانى تورکیا کۆببێته‌وه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له کاتى کۆبونه‌وه‌ى پارته‌که‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاڕاسته‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد و گرنگى به ئاگادار کردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاش نه‌دا و گوتى ئێمه وه‌ک تورکیا پێویستیمان به‌وه نییه داواى یارمه‌تى له ده‌ره‌وه بکه‌ین و ئێمه خۆمان سیاسه‌تى خۆمان ئاشکرا ده‌که‌ین.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه عه‌بدوڵڵا گویل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رۆژى پێنچ شه‌ممه و له‌کاتى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان وته‌یه‌ک پێکشه‌ش ده‌کات و زانیارى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌که‌ى له‌سه‌ر پرسى که‌رکوک رونده‌کاته‌وه .
2007-01-17 16:52:34
19 ساڵ و 1 مانگ و 10 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان