چه‌ند رۆژێکه شه‌رو پێکدادانێکی توند له نێوان ئيسرائيل و (حزب الله)ی لوبنان به‌رپابووه، ئه‌م شه‌ره‌ش هه‌موو ناوچه‌کانی وڵاتی لوبنانی گرتۆته‌وه. ئيسرائيل له هه‌موو لاێکه‌وه په‌لاماری لوبنان ده‌دات و جێ نه‌ماوه بۆردمانی نه‌کات.
چه‌ند رۆژێکه شه‌رو پێکدادانێکی توند له نێوان ئيسرائيل و (حزب الله)ی لوبنان به‌رپابووه، ئه‌م شه‌ره‌ش هه‌موو ناوچه‌کانی وڵاتی لوبنانی گرتۆته‌وه. ئيسرائيل له هه‌موو لاێکه‌وه په‌لاماری لوبنان ده‌دات و جێ نه‌ماوه بۆردمانی نه‌کات. هۆيه‌کانی ئه‌م شه‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی ناکرێت ته‌نها ببه‌سترێته‌وه به ململانێ نێوان رێکخراوی (حزب الله) و ئيسرائيل، به‌ڵکو په‌يوه‌ندی به ململانی نێوان هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ناوچه‌که هه‌يه له‌گه‌ڵ يه‌ک له لاێک، پاشان ململانێ نێوان ئه‌و هیزانهو تاکه زلهێزی جيهان که ئه‌مريکايه.
هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا کار بۆ بهربلاوکردنی به‌ره‌کانی ململانێ خۆيان ده‌که‌ن له گه‌ڵ ئه‌مريکا له ناوچه‌که، به‌تايبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که کاريگه‌ری زۆر و په‌يوه‌ندێکی توونديان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ریکخراوی به ناو ئيسلامی و ناسيوناليستی عه‌ره‌بی هه‌يه. مه‌به‌ست له‌م سياسه‌تی به‌ربڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ره دوورخسنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌و مهترسێکانه به‌رامبه‌ر خۆيان که پاش هه‌ردوو جه‌نگی ئه‌فغانستان و عيراق هاته پێشه‌وه. ئه‌مريکا چه‌ند ساڵێکه پرۆسه‌ێکی سياسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دارشتوه، ئه‌م پرۆسه‌ش ترس و لهرزیکی زۆری بۆ ئه‌م دوو وڵاته په‌يداکردوه. بێجگه له پرۆسه ئهمريکێکه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست،
پاش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چه‌ند مانگی رابردووی نێوان ێکێتی ئوروپا‌و ئێران له لاێک وه کۆبوونه‌وه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسايشی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌تۆمێکه‌ی ئه‌م وڵاته له لاێکی تره‌وه، چه‌ند رووداوێکی سياسی و سه‌ربازی سه‌ريان هه‌ڵدا که ده‌کرێت هه‌ر هه‌مووی گرێبدرێت به کیشه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران و ململانێ نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا له ناوچه‌که.
ماوه‌ێکه ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی هه‌ردوو وڵاتی سورياو ئێران تاوانبار ده‌که‌ن که ده‌ستێکی زۆريان له نائارامی و رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ناوچه‌که هه‌يه. ره‌وشی ئاسايشی ناو عيراق به جۆرێک ترسناک بووه، که له‌وانه‌يه شه‌رێکی ناوخۆی زۆر خراپی به دواوه بێت که هه‌موو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات بگرێته‌وه، هه‌ردوو وڵاتی سورياو ئێران به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که ده‌ستێکی باڵايان له خۆشکردنی ئه‌و شه‌ره ناوخۆيهی ناو عيراق هه‌بێت. مقتدی الصدر و رێکخراوه‌که‌ی، هه‌ندی لايه‌نی ئيسلامی سوونی و شيعه وه هه‌موو پاشماوه‌و لايه‌نگيرانی به‌عس له عيراق به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که له لايه‌ن ئێران و سورياوه پشتگيری ده‌کرێن و ئه‌م دوو وڵاته‌ن که نه‌خشه بۆ به‌رنامه‌و کاره‌کانيان دياری ده‌که‌ن. هه‌ردوو وڵاتی ناوبراو به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که بۆ تێکدانی ره‌وشی ناو عيراق و شکستهێنان به پرۆسه‌که‌ی ئه‌مريکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چه‌ند ریکخراوێکی ئيسلامی و ناسيوناليستی دژ بهيهکيان له‌ناو عيراق پێکهێناوه که رۆژانه سه‌ده‌ها خه‌ڵکی بێگوناهی ئه‌م وڵاته ده‌کوژن. ئه‌م رێکخراو و گرووپه درووستکراوانهی هه‌ردوو وڵاتی ئێران وسوريا بێجگه له شه‌ری يه‌کتر هه‌ر هه‌موويان به ناوی ئيسلام و ناسيوناليسمهوه شه‌ری ئه‌مريکاو حکومه‌تی عيراقيش ده‌که‌ن.
پێش ئه‌م شه‌ره‌ی ئێستای نێوان (حزب الله) ی لوبنان و ئيسرائيل که به فراندن و کوشتنی چه‌ند سه‌ربازیکی ئيسرائيلی سه‌ری هه‌ڵدا، رێکخراوی ئيسلامی حه‌ماس که به هاوپه‌يمانێکی به‌هێزی ئێران و سوريا ناوده‌برێت کارێکی له‌و جۆره‌ی (حزب الله) ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌به‌ر کاردانه‌وه سه‌ربازيه تونده‌که‌ی ئيسرائيل به‌رمابه‌ر فه‌لستينێکان و دژايه‌تیکردنی ئه‌م کاره‌ی (حماس) و هه‌ڵوێسته‌کانی له لايه‌ن وڵاتانی ناوچه‌که‌و هێزه فه‌له‌ستينێکان، توانی تا راده‌ێک رێگا له گه‌شه‌کردنی شه‌ره‌که بگرێت. دياره ئه‌و کاره‌ی رێکخراوی حماس به به‌شێکی تری هه‌وڵه‌کانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا چاولێده‌کرێت بۆ به‌ربڵاوکردنی نه‌خشه‌ی ململانی نێوانيان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا.
هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ گه‌شه‌دان به‌م به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی نيگه‌رانی و ترسێکی زۆری خستۆته دڵ ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی، ئه‌م نيگهرانيهش له‌و بێباوهريهی ئه‌مريکايه به‌رامبه‌ر ئێران که ده‌ڵێت به‌رنامه ئه‌تۆمێکه‌ی ته‌نها بۆ وه‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئهتۆميه. ئه‌مريکا له‌و باوهرهدايه که ئێران زۆر به چری خه‌ريکی پانتايکردنی ئه‌تۆمه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی کۆمکوژ. ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی له‌و باوهردان که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و سوريا هه‌موو ئه‌م ململانیهيهی له ناوچه‌که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، مه‌به‌ستکه‌ی سه‌رقاڵکردنی جيهان بێت به کێشه‌ی تره‌وه‌و دوورخسنه‌وه‌ی فشاره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بێت بهرمابهريان، ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی پێويستی به کاتیکی دياریکراو هه‌يه بۆ پانتايکردنی ئه‌تۆم، بۆيه ململانێ و شه‌رێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی نێوان حماس و ئيسرائيل باش‌ترين هه‌له بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه.
سوريا که به‌تاکه وڵاتی عه‌ره‌بی دژ به ئه‌مريکاو پرۆسه ئاشتێکهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناوده‌برێت پیويستی به قه‌يرانێکی له‌م جۆره‌ی ئێستای لوبنان و فه‌له‌ستين هه‌يه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوريا باش ده‌زانن که ته‌واوبوون له عيراق و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ره‌وشی سياسی له لوبنان و فه‌له‌ستين له لايه‌ن ئه‌مريکاوه هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکانی سه‌ري زياتر ده‌کات، بۆيه هه‌موو هه‌وڵیکی خۆی ده‌دات بۆ دوورخسنه‌وه‌ی فشاره‌کان و کردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی ناکۆکی تازه بۆ ئه‌مريکا. سوريا که به کوشتنی سه‌رۆک وه‌زيرانی پێشووی لوبنان تاوانبارده‌کرێت و به لايه‌نێکی ئاکتيڤ له تێکچونی ره‌وشی عيراق تاوانبار ده‌کرێت له هه‌موو لاێکه‌وه گهمارودراوهو ته‌نها هاوپه‌يمانێک که بتوانێت پشتی پێ ببه‌ستێت ئێرانه. وه‌به‌رهه‌مهێنانی جه‌کی ئه‌تۆمی له لايه‌ن ئێرانه‌وه زۆر له هه‌ره‌شه‌کانی سه‌ر سوريا که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌شتوانێت کێشه‌ی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی دروست بکات له ناوچه‌که. ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی له‌و باوه‌ره‌دان که ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به وه‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه زۆر خراپتر ده‌بێت و ئه‌و کاته هيچ هێزێکی جيهانی ناتوانێت رێگا له به‌رنامه‌و پلانه‌کانی ئێران بگرێت له جيهانی ئيسلام.
وڵاتی ئێران پاش شکستی فهلستهنێکان له کردنه‌وه‌ی به‌ره‌ێکی گه‌وره له گه‌ڵ ئيسرائيل ناجار بوو فشار بێنێته سه‌ر (حزب الله)ی هاوپه‌يماني له لوبنان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه ستراتيجيهی ئه‌م رێکخراوه‌و برياردان بۆ چوونه ناو شهر به بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی لوبنان تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی به‌رفراوانی ئيسرائيل به‌دواوه بوو. ئيسرائيل ماوه‌ێکی زۆره چاوه‌روانی هه‌ڵه‌ێکی گه‌وره‌ی له‌م جۆره‌ی (حزب الله) بوو بۆ ئه‌وه‌ی بيکاته بيانووێک بۆ چه‌ککردنی گرووپی (حزب الله)ی لوبنان و چۆکدانان به‌هه‌موو ئه‌و وڵات و رێکخراوانه‌ی که‌بوونه‌ته جێ مه‌ترسی بۆی.
ره‌وشی ناوچه‌که‌و رووداوه ترسناکه‌کانی هه‌موو وڵاتانی تری جيهانيش ناچار ده‌کات هه‌ڵوێستێکی تووند به‌رامبه‌ر رێکخراوی (حزب الله) و حه‌ماس وه هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا وه‌ربگرن که به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانن له ناوچه‌که. وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی. مسر، ئوردن وه زۆر له وڵاتانی جيهان لايه‌نی (حزب الله) يان تاوانبار کردوه که ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌م شهرهبووهو به‌م کارانه‌ی ته‌نها خزمه‌تی ئه‌و هێزانه ده‌کات که ئاڵۆزی له ناوچه‌که درووست ده‌که‌ن. زۆر له هێزه سياسێکانی ناو لوبنان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا تاوانبار ده‌که‌ن که کێشه‌ی فه‌له‌ستين و وڵاتی لوبنانيان کردۆته مه‌يدانی شه‌رو ناکۆکێکانيان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا، بۆيه زۆر به توندی دژ به‌م کاره‌ی رێکخراوی حزب الله وه‌ستاون.
په‌ره‌سه‌ندی شهر به‌م شێوه‌ی ئێستای و سووربوونی ئێسرائيل بۆ چه‌ککردن و لێدانی رێکخراوی (حزب الله) و حه‌ماس، پاشان سزادانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا که به نه‌خشه‌دانه‌ری ئه‌م کێشانه ناوده‌برێن، ده‌روازه‌ی شهر و پیکدادان له زۆر وڵاتی تری ناوچه‌که ده‌کاته‌وه. تورکيا به بيانوی شه‌ری پ.ک.ک هه‌ره‌شه له کوردستانی باشور ده‌کات وسه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌لاماردان و هێرشانه‌ی پ.ک.ک ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی باشور. دوورنيه تورکيا به بيانووی له‌ناوبردنی پ.ک.ک هێرشیکی گه‌وره بکاته سه‌ر کوردستانی باشور، ئه‌و کاته هه‌موو کارهتهکان تێکه‌ڵ به‌يه‌ک ده‌بن و به بيناوی هه‌ره‌شه‌کانی رێکخراوی (پژاک)ده‌رگاش بۆ ئێران ده‌کرێته‌وه که ببێته به‌شیکی ئه‌م شه‌ره‌و هێزه‌کانی ره‌وانه‌ی کوردستانی باشور بکات.
به‌رفراوانکردنی به‌ره‌کانی شه‌ری نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سوريا دژ به ئه‌مريکا هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکی گه‌وره‌يه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که خوازياری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانن به رێگایکێ ئاشتيانه وه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزکردنی باری سياسی ناوچه‌که بۆ ماوه‌ێکی ناديار. ئه‌م بهربڵاکردنهی شه‌ره بۆ ناوجه‌کانی تر کوردستان ده‌خاته ژێر هه‌ره‌شه‌و موترسيهوه بۆيه ده‌بێت حکومه‌تی کوردستان خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و رووداوێک ئامده بکات، رێگاش نه‌دات به هيچ لايه‌نێک ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ بخاته ژێر مه‌ترسيه‌وه.
[email protected]