بکوژه‌که‌ی قاسملو له‌هه‌ولێر ده‌ستگیر کرا
له‌هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی بکوژی قاسملو ده‌ستگیر کراوه.
رادیۆی نه‌مسا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که یه‌کێک له‌و پێنج که‌سه‌ی له‌هێرشه‌که‌ی هه‌ینی رابردووی ئه‌مه‌ریکادا بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر ده‌ستگیر کراون بکوژه‌که‌ی دکتۆر قاسملو.. محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی بوو.
هه‌ر له‌مباره‌وه به‌رپرسێکی مخابه‌راتی نه‌مساش به‌ئاژانسی ئه‌ی پی ئه‌ی راگه‌یاند که ده‌رهه‌ق محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی فه‌رمانێکی به‌دواداگه‌ڕانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئارادایه چونکه ناوبراو له‌ساڵی 1989دا به‌دوای کوشتنی قاسملودا به‌نهێنی له‌نه‌مسا هه‌ڵاتووه.
هه‌ینی رابردوو 11/1 له‌ئه‌نجامی هێرشێکدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێنج که‌سیان له‌کونسولگه‌ری ئێران له‌هه‌ولێر به‌گومانی وابه‌سته بوونیان به‌سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستگیر کرد بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشکرا بکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگۆی ئه‌وه ده‌کات ئه‌و پێنج که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراون دبلۆماسین.
له‌په‌یوه‌ندییه‌کدا عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که "ئێمه ئاگادارین ئاغای جه‌عفه‌ری له‌کاتی هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکادا به‌سه‌ردانێکی ره‌سمی له‌کوردستان بووه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌داین‌و هێشتا زانیاری ته‌واومان نییه بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه یان ره‌تکردنه‌وه‌ی".
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، سه‌رده‌سته‌ی لیژنه‌ی تیرۆر کردنه‌که‌ی دکتۆر عه‌بدولره‌حمانی قاسملو بوو که له13ی ته‌موزی 1989دا له‌ڤێنای پایته‌ختی نه‌مسا تیرۆر کرا.
سه‌حرارودی که له‌دایکبووی 1957و کوردێکی شیعه‌ی خه‌ڵکی قوروه‌ی نێوان کرمانشان‌و هه‌مه‌دانه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌رپرسێکی کارای سوپای پاسدران بووه له‌قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان‌و دواتریش بووه به‌فه‌رمانده‌ی به‌شی چالاکییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌رارگاکه، له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه چه‌ند جارێک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌و رۆژێک به‌ر له‌هێرشه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکاش بۆ سه‌ر کونسولگه‌رییه‌که‌ی هه‌ولێر له‌قه‌ڵاچوالان‌و مه‌سیف چاوی به‌هه‌ریه‌ک له‌تاڵه‌بانی‌و بارزانی که‌وت.