پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان بخەنە نێو خشتەی کاری ڕۆژانەتان.

عارف باوەجانی
خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان بخەنە نێو خشتەی کاری ڕۆژانەتان.

بۆ ئەوەی کە یەکێک لە ئەرکە گرنگ و نیشتیمانی و ئەخلاقییەکانی ژیانی خۆتان، وەک ئەرک (فەرز) بە جێ بگەیەنیت، پێویستە کە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، بکەن بە

 

خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان بخەنە نێو خشتەی کاری ڕۆژانەتان.



بۆ ئەوەی کە یەکێک لە  ئەرکە گرنگ و نیشتیمانی و ئەخلاقییەکانی ژیانی خۆتان، وەک ئەرک (فەرز) بە جێ بگەیەنیت، پێویستە کە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، بکەن بە یەکێک لە ئەرکەکانی ژیانی ڕۆژانەتان، و ئەو ئەرکەش بخەنە نێو خشتەی کارەکانی ژیانی ڕۆژانەتان. کە دەبێت وەک هەر ئەرکێکی دیکە رۆژ، ئەو ئەرکەشتان لە یاد نەچێت و پێویستە ڕایپەڕێنێت.

هاوڵاتی نیشتیمانداگیرکراو: پێویستە ئەوە بزانی کە  بەجێگەیاندن و ڕاپەڕاندنی ئەرکی نەتەوەیی، تەنیا و تەنیا کاری لایەنە سیاسیەکان و پێشمەرگەکان، ڕێکخراوە کولتورییەکان، یا نووسەران و ڕۆشنبیرانی دەرەوە نشین نییە.! بگرە ئەرکی تۆی بەڕێزیشە وەک هەر تاکێک.

١ - مامۆستاکانی ناوخۆی وڵات:  دەتوانن لە کاتی وانە ووتنەوەی ڕۆژانەیان، هەر ڕۆژەو کە بە ناچاری لە بەشی ئەدەبی فارسی یا مێژوویی، باسی کەسێک دەکەن، لە نێوان چەند خولەکیش، وەک نموونەیەکی ئاسان بە نێتی تێگەیشتنی زیاتری قووتابییە کوردەکە،  باسی هەڵبەستێک یا هەڵبەستڤانێک، یا قارەمانێکی مێژوویی و نەتەوەیی کوردستانیش بۆ قووتابیەکان باس بکەن. کەم کەم ئەو بیرۆکە لە مێشک و هزری ئەو قووتابییە لەگەڵ گەشە سەندنی تەمەنی گەشە دەستێنێت.
٢ – لە نێو کۆڕی دەستەخوشکان و ژنان، دەتوانرێت بە شێوەیەکی غەیرە گووماناوی، باسی وڵاتداگیرکراوی و بندەستی گەلی کورد، لە ژێر ستەمی زاڵمان وداگیرکەران بخرێتە نێو باسەکەوە.
٣ -  لە نێۆ ئاپۆرای یاریگاو وەورزشواناندا، دەتوانرێت ناڕاستەوخۆ  باس لەوە بکرێت، کە چەندە خۆشە ئێمەش وەک کورد خاوەنی تیپی نێونەتەوەیی فوتباڵی کوردستان بایەین، و بە ئاڵای خۆمانەوە شانازیمان پێ بکردایەوە، و لە گۆڕەپانەکان، و لە پێش دەسپێکی یاری یاریزانەکان بە سرودی نەتەوەیی و دوژمن بەزێنی ئەی ڕەقیبان بگووتبایەتەوە .
٤ - کاسپکاران و خاوەن پرۆژەکان،  خاوەن چاییخانەو مارکێت و وێنەگر و شۆێنە گشتییەکان. تکایە بۆ ناونانی شۆێنەکانتان لە ناوی کەسایەتییەکان، شۆێنە گرنگ ومێژوییەکانی کوردستان، کەڵکوەرگرن، ئەو جۆرە ناوانە کە هەمێشە بەرچاو دەبن، بەو ئەرکەتان ئێوەش هاندەر دەبن بۆ ئەوەی کە هەرگیز مێژووی کەسایەتییە نەتەوەکەمان لە بەرچاومان ون نابن.
٥- لە دەرچوونەکانی بنەماڵەکان بۆ شاخ و کۆێستانەکان، بە تایبەت لە نەورۆز و تەواوی وەزەکانی بەهاردا، لەو کاتانە دڵنیان کە وەک بنەماڵەو ناسراو و کەسانی جێگەی باوەڕ پێکەوەن، لەو کاتانە زۆر گرنگە، کە باسی بێ وڵاتی و هەڵویستی نەتەوەیی بخەنە نێۆ دانیشتنەکانتان، بەو باس و دیالۆگە دۆستانەیە، و لەو کەش و هەوا خۆشە، کاریگەری درێژی خایەنی لە هزری هەر تاکێکدا لەو گردبوونەوە دەبێت.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی. بەرامبەر بە ٢٤/٢/٢٠ ٢٠  زاینی
فایسبووکhttps://www.facebook.com/abawecani
ئینستیگرام https://www.instagram.com/arifbawecani
تویتەر https://twitter.com/ArifBawecani

 

 

 

2020-02-24 19:47:39

4 ساڵ و 2 مانگ و 19 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©