پێنچ شه‌مه‌ 11 گوڵان 2725

هەستی نەتەوەیی زۆرە، بەڵام هۆشیاری نەتەوەیی کەمە.

عارف باوەجانی
هەستی نەتەوەیی زۆرە، بەڵام هۆشیاری نەتەوەیی کەمە.

کاتێک لەگەڵ هەر هاووڵاتییەکی کوردستان باس لە خەباتی نەتەوەیی بۆ ڕزگاری یەکجاری لە بندەستی دەکەین، یەکسەر ئەو وڵامە وەردەگرینەوە، کە هیچ کوردێک نییە لەم جیهانە ب

هەستی نەتەوەیی زۆرە، بەڵام هۆشیاری نەتەوەیی کەمە.





کاتێک لەگەڵ هەر هاووڵاتییەکی کوردستان باس لە خەباتی نەتەوەیی بۆ ڕزگاری یەکجاری لە بندەستی دەکەین، یەکسەر ئەو وڵامە وەردەگرینەوە، کە هیچ کوردێک نییە لەم جیهانە باوەری بە سەربەخۆیی کوردستان نەبێت.
بەڵام کە دێینە سەر باسی ئەوەی کە وابێت هەموو لایەک سەربەخۆیی پێخۆشە، با هەمومان دەستبکەین بەو خەباتە! مخابن لە وڵامدا سەدان بروبیانووی سەیر و سەمەرە وەردەگرینەوە.
لەگەڵ هەر تاکێکی فەلەستینی، ئەحوازی، تیبیتی، و دەیان نەتەوەی دیکەی بندەست، کە لە خەڵکی زۆر سادەی سەرشەقامەوە بگرە تا پرۆفیسۆرەکانیان دەدوێی، هەموو باس لە خەبات بۆ ڕزگاری یەکجاری نەتەوەکەیان دکەن.
دەمەوێ لە یادی ٢٨ ساڵەی ڕاپەرینە بە جۆشەکەی باشوری کوردستان بڵێم، زۆر بە داخەوە تا ئیستا وەک پیویست کار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی نەکراوە، زیاتر کار بۆ ئەوە کراوە کە لایەنە سیاسیەکان ژمارەی ئەندام و دەنگدەریان لە سەرەوەی لایەنی دیکە بێت، گرنگ نەبووە کە شێوەی بیرکردنەوەی چۆنە.
لە رۆژهەڵات مخابن نزیک بە ٧٣ ساڵە ڕەوەرەوەی خەبات گۆراوە و زیاتر باس لە پێکەوە ژیان دەکرێت، زیاتر خەم بۆ دروستکردنی دیمۆکراسیەکی شەریکی لەگەڵ نەتەوەی حاکم و داگیرکەر دەخورێت. ئەمانە هەموو بە بیانوویەکی ئێکسپایر ( واتە مێژوو بە سەرچوو)، لێکدەدرێتەوە.
لە کۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بڵێم کە مخابن لە وڵاتی من هەستی نەتەوەیەکە هەیە، بەڵام هۆشیاری نەتەوەییەکە زۆر کەم ولاوازە.



بۆ پێشەوە بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری، بە هەر نرخێک بێت.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ی کوردی ، بەرامبەر بە ٥ / ٣ / ٢٠ ١٨ زاینی.

ببورن هەر جۆرە بێرێزی و تەشهیر نووسینیک پاکدەکرێتەوە




2020-03-09 20:22:10

5 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©