ئێران هێزێکی گه‌وره له‌سنووری باشماخ کۆده‌کاته‌وه.به‌رپرسێکی ئێرانی له سه‌ر سنوری باشماخ هه‌ره‌شه ده‌کات
ئاوێنه
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه گرژی‌و ئاڵۆزی به‌مه‌رزی باشماخه‌وه دیاره که خاڵی سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌و ده‌که‌وێته نێوان ناوچه‌ی پێنجوێن‌و شاری مه‌ریوانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که چه‌ند رۆژێکه هێزێکی زۆری ئێران به‌چه‌کی سووک‌و قورسه‌وه به‌ره‌و باشماخ‌و به‌رده‌ڕه‌ش به‌کێش ده‌کرێن‌و فشارێکی زۆر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و بازرگان‌و خه‌ڵکه‌ی له‌و سنووره‌وه هاتوچۆ ده‌که‌ن‌و به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانیشه‌وه ده‌پشکێندرێن.
ئێران هێزێکی گه‌وره له‌سه‌ر مه‌رزی باشماخ کۆ ده‌کاته‌وه‌و فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به‌رده‌وام به‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان‌و ئێران‌دا ده‌سوڕێنه‌وه
ئاوێنه، پێنجوێن: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه گرژی‌و ئاڵۆزی به‌مه‌رزی باشماخه‌وه دیاره که خاڵی سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌و ده‌که‌وێته نێوان ناوچه‌ی پێنجوێن‌و شاری مه‌ریوانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند که چه‌ند رۆژێکه هێزێکی زۆری ئێران به‌چه‌کی سووک‌و قورسه‌وه به‌ره‌و باشماخ‌و به‌رده‌ڕه‌ش به‌کێش ده‌کرێن‌و فشارێکی زۆر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و بازرگان‌و خه‌ڵکه‌ی له‌و سنووره‌وه هاتوچۆ ده‌که‌ن‌و به‌توندی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانیشه‌وه ده‌پشکێندرێن.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت "ئه‌م جموجۆڵه‌ی هێزه‌کانی ئێران به‌دوای ئه‌وه‌دا دێت که ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌به‌رده‌وامی به‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی کورستان‌و ئێران‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و چاودێری هه‌ردوو دیووی سنووره‌که ده‌که‌ن".
عه‌مید مه‌لا ئه‌حمه‌د دیسکه‌ره‌یی به‌ر پرسی هێزه‌کانی پاسه‌وانانی سنور له لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ئاوێنه رایگه‌یاند که له‌کاتی سورانه‌وه‌ی دوو کۆپته‌ری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ناوچه‌ی باشماخی سه‌رسنوری ئێران کوردستان. به‌رپرسێکی سه‌ربازی ئێرانی هه‌ره‌شه‌ی له‌خه‌ڵکی سه‌ر سنور کردووه پێیانی راگه‌یاندوو "ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌و شێوه‌یه بێنه ناوچه‌که ئه‌وا ئێمه به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی سه‌ربازیمان ده‌بێت".
ئاوێنه، تایبه‌ت: عه‌مید مه‌لائه‌حمه‌دی دیسکه‌ریی رونیکرده‌وه که له دوو ڕۆژی رابردوودا ئه‌و دوو کۆپته‌ره، هاتوونه‌ته ناوچه‌که‌و هه‌ره‌شه‌کردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ش کاردانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی بووه‌و "هیچ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کی ره‌سمیمان له ئێرانه‌وه نه‌بیستووه".
له‌لایه‌کی تره‌وه مامۆستا عه‌زیز که ئه‌ندامێکی باڵای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که ئه‌و هێزه ئێرانییه‌ی که هاتونه‌ته نزیک مه‌رزه‌که‌وه وتافیان کێشاوه‌و وتویانه مردن بۆ ئیسرائیل‌و ئه‌مه‌ریکا، تۆپێکی سه‌د‌و شه‌ش ملیمیان پێبووه له‌گه‌ڵ دوو دۆشکه‌و به‌و هاوڵاتیه کوردانه‌شی که له‌سنوری ئێران‌دا کارده‌که‌ن رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سنوری ئێران ببه‌زێنێ ئه‌وا له‌باره‌گاکانی سه‌ر سنور ده‌ده‌ین
2007-01-19 12:16:27
19 ساڵ و 1 مانگ و 15 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان