مێژووی خۆڕاگری و شانازی مانەوەی گەلەکەمان بە ڕووداوە ناخۆشەکانەوە ناسراوە.

عارف باوەجانی
مێژووی خۆڕاگری و شانازی مانەوەی گەلەکەمان بە ڕووداوە ناخۆشەکانەوە ناسراوە.

هەرچەند گەلی ئێمە خوازیاری ئەوە نەبووە کە قەدەری ژیانی هەر لەگەڵ ڕووداوی ناخۆشدا تێپەڕ بکات، بەڵام کە ئاورێک لە مێژووی سەدانساڵەی گەلەکەمان دەدەینەوە. تەنیا دەت

مێژووی خۆڕاگری و شانازی مانەوەی گەلەکەمان بە ڕووداوە ناخۆشەکانەوە ناسراوە.

 



هەرچەند گەلی ئێمە خوازیاری ئەوە نەبووە کە قەدەری ژیانی هەر لەگەڵ ڕووداوی ناخۆشدا تێپەڕ بکات، بەڵام کە ئاورێک لە مێژووی سەدانساڵەی گەلەکەمان دەدەینەوە. تەنیا دەتوانین وەک شانازییەک بۆ نموونەوەی ماناوەمان و نەفەوتانمان لە بەرامبەر هەموو پەلاماردانێکی مەبەستدار بۆ قڕکردنمان، باسی لێوەبکەین! هەموو دەگەڕێتەوە بۆ بە چۆکدا نەهاتنمان و خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەمان لە بەرامبەر گشت ڕووداوە ناخۆشەکانی سەدەکان و دەیەکانی پێشوودا. کە ئەمەش وەک خاڵێکی گرنگ لە مێژووی مانەوەمان، لە ئاست هەموو جیهاندا باسی لێوەدەکرێت.
هەربۆیەش ئەو ڕووداوە ناخۆشانەی کە ئێستا نەوەی تازەتر دەیبینن، نە شتێکی نوێن و نە شتگەلێکیشن کە چاوەڕێ نەکراوبن لەو دووژمنە دڕندەو دیکتاتۆرانەی کە داگیرکەری خاک و نیشتیمانی کوردستانن، ئەوەش هەر درێژەی مێژووەکانی پێشووترە. بۆ نموونە وەک هەواڵی لە سێدارەدان، و بڕێنەوەی حوکمی چەندساڵ بەندی بۆ چالاکوانان، و هاتن و بۆمبارانکردنی هێزەکانی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان. ڕاستە لەوانەیە ئەم ڕووداوانە چەند ٠ª هەڵەو تاوان لە خۆمان بێت، لە هەمووی تاوانتر و خراپتر ناتەبابوونمان لەگەڵ یەک، بەڵام هیچ گوومانێک لەوەدا نییە کە بڕیارێکی گرنگی داگیرکەرانە و بۆ ئەوەی هە رگیز نەهێڵن ئەم گەلە بحەسێتەوە، وەک دەبینین بە بە ملیارد بووجەی وڵاتەکەیان لەو پێناوەدا خەرج دەکەن.



داگیرکەرانی کوردستان سەڕەڕای بوونی دەیان ناکۆکی مێژووی نێوخۆیان، هەر لە زەمانی عوسمانی و سەفەویدا و تا ئێستاو داهاتووش، بەڵام کۆبوونەوەکانی ئەنقەرە و تاران و بەغدا و دیمشق بە دژی گەلی کورد بەردەوام بووەو بەردەوامیش دەبێت. با ئیتر بەس بێت یەکتر تاوانبارکردن، با ئیتر بەس بێت هەموو پەلامار و بەرنامە مەبەستدارەکانی نەیارانمان بخەینە ئەستۆی یەکتر، نابێت لە مەرامی دوژمنانمان تێنەگەین و هەر بیانووی بچووکتر بهێنینەوە و بڵێن گوایا لە بەر ئەوەیە کە دوژمن پەلامارمان دەدات، ئەوە نەیاری گەکەکەمانە هەمیشە لە بیانوودایە بۆ قڕکردنمان.
لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە کە لاپەڕە مێژووییەکانی پێشووتر بۆمان دەگێڕنەوە کە گەلێک ئەگەر بە چۆکدا نەهاتبێت لە ئاکامدا بەرەو سەرکەوتنی یەکجاری دەڕوات. زیادەڕەوی ملهوڕانی وەک ئێران و تورکیا، کە دەیانەوێ وەک ئیمپراتۆرێکی گەورە بەرامبەر بە زلهێزانی لە خۆیان گەوررتریش پێشانبدەن، دەبێتە هۆکاری لە بەین چوونێکی ڕێشەدار و پرش و بڵاوبوونیان، هەر وەک یەکێتی سۆڤێتی ١٩٩١.

گەلۆ: هەمووان باش دەزانین کە لە ئێستادا گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان لەو پەڕی ناخۆشی و نائارامی و نەبوونی و بێزاریدا دەژین، بەڵام تەسلیم بوون و بە چۆکدا هاتن، دۆخەکە باشتر ناکات، بگرە ٩٩٠ª زیاتر دژوار دەکات.
خۆڕاگری و یەکێتی و تەبایی بەرەو سەرکەوتن و سەربەستی یەکجاریمان دەگەیەنێت، لەوە زیاتر هیچ چاریەکی دیکەمان نییە.

عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.١٧ / ٧ / ٢٠ ٢٠ 

2020-10-12 09:33:14

3 ساڵ و 6 مانگ و 12 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©