پێنچ شه‌مه‌ 30 خاکه‌لێوه‌ 2724

تەنیا لە ٨٠  ساڵی ڕابووردوودا ١١٢ وڵات دامەزراوە، بەڵام ئێمەی کورد هەر خەو بە دیمۆکراس

عارف باوەجانی
تەنیا لە ٨٠  ساڵی ڕابووردوودا ١١٢ وڵات دامەزراوە، بەڵام ئێمەی کورد هەر خەو بە دیمۆکراس

گەلۆ: سەرفی نەزەر لە زەنجیرە خەبات و جووڵانەوەکان و دەسەڵات و حکوومەت و میرنشینەکانی، پێش ٨٠  ساڵی خۆرهەڵاتی کوردستان، واتە پێش لە شەڕی دووەمی جیهانی، بەڵام خۆ وا تەمە

 


تەنیا لە ٨٠  ساڵی ڕابووردوودا ١١٢ وڵات دامەزراوە، بەڵام ئێمەی کورد هەر خەو بە دیمۆکراسی بوونی وڵاتێکی داگیرکەری وەک ئێرانەوە دەبینین?. نووسینی عارف باوەجانی
80 years ago, 112 countries were created and independent, but we still dream of democratic creation of the Iranian occupation regime? قبل 80 عاما ، تم إنشاء و استقلال 112 دولة ، و لکن نحن و ما زلنا نحلم ب إنشاءالديمقراطي لنظام الاحتلال الإيراني?






گەلۆ: سەرفی نەزەر لە زەنجیرە خەبات و جووڵانەوەکان و دەسەڵات و حکوومەت و میرنشینەکانی، پێش ٨٠  ساڵی خۆرهەڵاتی کوردستان، واتە پێش لە شەڕی دووەمی جیهانی، بەڵام خۆ وا تەمەنی خەباتی سەردەمیانەمان خەریکە نزیک دەبێتەوە لە سەدەیەک. تۆ لەو هەمووساڵەی تێکۆشانت: درووشمی بەشێک لە خەباتەکانت، لە ژێر ناوی هوونەری سیاسەت، لە ژێر ناوی تەکتیکی سیاسەت، دڕێژە پێداوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵداو لە ئاکامی تاقیکردنەوەکان‌! لە باتی دەسکەوتی ١٠ ٠ ، کەچی سفرێکی (هیچ) ی زۆر سەیرت بە دەستهێناوە، سفرەکەش ئەوەندە سەیرە خۆشت هێشتا لێی تێناگەی?.


ئەویش چۆن سفرێک، ئەو جۆرە سفرانەی کە ڕەنگی پەتی سێدارە دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی کە ڕەنگی مووشەکی وێرانکەر دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی کە ژیانی کۆمەڵگاکەت وێران دەکەن. ئەو جۆرە سفرانەی کە باخەڵی خەڵکەکەت و سەروەتی نەتەوەکەت سفر دەکەن. ئەو جۆرە سفرانەی سەرکردە هەڵکەوتووەکانت لە بەین دەدەن، ئەو جۆرە سفرانەی نیشتیمانت هەموو ساڵێک دەپووکێنێ و دەسوونێت.
ئەو جۆرە سفرانەی کە بوونەتە مووخورکەو لە ڕیشکدا زمان و ئەدەبیات و مێژووەکەت دەخۆن، و خۆت پێیان نازانی.
دەی گەلۆ ئیتر بەس نییە: دوای دەیانسەدە هێشتا بۆت ڕوون نەبووەتەوە، کە تاران وڵامی کێشەی تۆ نییە لە تاقی کردنەوەکاندا، بۆ دەبێت هەموو ساڵێک خۆت لە ئەزموونە دۆڕاو سەرنەکەوتووە بدەیتەوە، ئەی بۆ وڵامی پرسیارەکەت ناگۆڕیت?
گەلی خوشک و برادەرینە: ئایا تا ئێستا سەرژمیرتان کردووەو زانیوتانە، لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانەوە تا ئێستا، چەند وڵاتی دیکە زیاد بووە، بەو وڵاتانەی کە دان پێدانراون یا هێندێک وڵات لە ژێر ناوی کۆنفیدراڵی دەژین، و بەڵام خاوەنی سەربەخۆیی تەواوی ناوخۆیانن.


تەنیا لە وڵاتانی ئەفریقایی ٦٢ وڵات.
لە وڵاتانی ئاسیایی ٤٠ 
لە وڵاتانی هەردووبەشی ئەمریکای باشوور و باکوور ١٣ وڵات.
لە وڵاتانی ئورووپایی ٢٤
لە وڵاتانی ئۆقیانس وئۆسترالیا ١٣
لە کۆی گشتی لە نێوان شەڕی دووەمی جیهانییەوە تا ئێستا ١١٢ وڵات سەربەخۆییان بە دەستهێناوە، و یا توانیویانە داگیرکەری گەورە لە وڵاتی خۆیان بە دەرنێن، بۆ نموونە زۆربەی نەتەوەکانی بندەست توانیویانە بەرەنگاری گەورە وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرانسە و دەیانی دیکە ببنەوە.
تا ئیستا ٢٠ ٦ وڵات لە سەر گۆی زەوی هەیە، کە ١٩٣ دانەیان نوێنەریان لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.، و چەند وڵاتێکیش ئەندامی چاودیرن.
بەڵام ئێمەی کورد، هێشتا هەر بە خەیاڵی ئەوە خەبات دەکەین، کە ئێرانێکی دیمۆکراتی درووستبکەینەوەو گوایا هەموومان لە سایەی بژین. یا چەپە تووند هاوێژەکانمان خەو بە وڵاتێکی مارکسیسی و سوسیالیستی دەبینن، کە بە فتواو قسەی زلی فارسەکان بێت، و بە ڕەنجی کرێکاری کورد پڕکرێتەوە.
لای ئێمە هەموو ڕووداوەکان پێچەوانە بوونەتەوە، لە هەموو نەتەوەکانی سەرگۆی زەوی داگیرکەر وەردەردەنرێن، و داری مێژووەکەیان لە سەر نیشتیمانەکەیان ووشک دەکرێن.
بەڵام لە وڵاتەکەی من هەر خەریکین نەمامی نوێان بۆ دەچێنین، و خزمەتی مێژووەکەیان دەکەین، هەوڵدەدەین وڵاتە وێرانە لێدراوەکەیان بۆ خۆشکەینەوە?


٢٧ – ٨ -٢٠ ٢٠  .


2020-10-12 10:05:31

3 ساڵ و 6 مانگ و 3 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©