ئه‌مه‌ریکا هۆشدارى به حکومه‌تى تورکیا له ئه‌نجامدانى کارى سه‌ربازى له هه‌رێمى کوردستان دا
kurdistantv
ویڵسۆن له لێدوانێکیدا بۆ تۆڕى ده‌نگوباسى (ئێن تى ڤى) دوپاتى کرده‌وه هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان کارێکى نابه‌جێیه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که کێشه‌ى په‌که‌که ته‌نها کێشه‌ى هه‌رێمى کوردستان نییه .،به‌ڵکو کێشه‌ى خودى ئه‌وروپاشه.
ئه‌مه‌ریکا هۆشدارى به حکومه‌تى تورکیا له ئه‌نجامدانى کارى سه‌ربازى له هه‌رێمى کوردستان دا
پاش ئه‌وه‌ى حکومه‌تى تورکیا باڵیۆزه‌کانى خۆى له هه‌ریه‌که له عێراق و سوریا و ئێران و عه‌ربستانى سعودیه بانگهێشت کرد .
حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکا له رێگاى رۆس ویڵسۆن باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له تورکیا هۆشدارى به حکومه‌تى تورکیا له ئه‌نجامدانى هه‌ر کارێکى سه‌ربازى دژ به شه‌ڕوانانى په‌که‌که له هه‌رێمى کوردستان دا .
ویڵسۆن له لێدوانێکیدا بۆ تۆڕى ده‌نگوباسى (ئێن تى ڤى) دوپاتى کرده‌وه هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان کارێکى نابه‌جێیه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که کێشه‌ى په‌که‌که ته‌نها کێشه‌ى هه‌رێمى کوردستان نییه .،به‌ڵکو کێشه‌ى خودى ئه‌وروپاشه.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له تورکیا جه‌ختى له سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌ر کارێکى سه‌ربازى دژ به شه‌ڕوانانى په‌که‌که له هه‌رێمى کوردستان کێشه‌که چاره‌سه‌ر ناکات و نابێته هۆى راگرتنى هێرشه‌کان بۆ سه‌ر تورکیا و گیرۆده‌یى گه‌لی تورکیا زیاتر ده‌کات و ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى گیانى زیاتر.
2007-01-19 17:38:56
19 ساڵ و 1 مانگ و 9 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان