وەک شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر بانگهێشیتی فەرمی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) . لە ڕێکەوتی ٢٨/٩/٢٠ ٢٠ لە پرێس کۆنفرانس و گردبوونەوەیەکی لایەنەکان
بەشداری پ س ک بە مەبەستی پشتیوانی لە باکووری کوردستان.
وەک شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر بانگهێشیتی فەرمی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) . لە ڕێکەوتی ٢٨/٩/٢٠ ٢٠ لە پرێس کۆنفرانس و گردبوونەوەیەکی لایەنەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بە مەبەستی پشتیوانی لە خوشک و برایانمان لە پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بەشادریمان کرد. مەبەست لەو گردبوونەوەیە بۆ ئیدانەکردنی هەڕەشەو ئاستەنگییەکانی حکوومەتەکەی ئاکەپەیە بۆ سەر کوردانی باکووری وڵاتمان. کە بەردەوام لە لایەن ئەردووغان و حیزبەکەی ئاک‌پارتی ئاستەنگی بۆ درووست دەکات، و بە فرت و فێڵ و گۆڕینی یاساکانی وڵاتەکەیان، ئەندامانی چالاکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەدەپە، و بە تایبەت ئەندام پەرلەمانەکان ڕاپێچی بەندینخانەکان دەکات.
بە گشتی مەبەستی سەرەکی لەم کارە بۆ ترساندن و تۆقاندنی کوردانە، لەوەی کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەک لایەنی کوردی بەشداری نەکەن. بەڵام کوردستانیانی باکوور هەرگیز لە ئاست ئەو جۆرە گەلەکۆمەو پلانانە بە چۆکدا نەهاتوون و بگرە کۆڕی خەباتیان لە جاران گەرم و گووڕتر بووە. ئەگەر هەر کات حیزبەکەیان هەڵوەشاندبێتەوە، دەستبەجێ بە ناوی دیکەوە گەڕاونەتەوە ناو کۆڕی خەبات لە باکووری وڵات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
........................................
دەقی ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ١٥ لایەنی هەرچوارپارچەی کوردستان بۆ پشتیوانی لە هەدەپە.
راگه‌یه‌ندراوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌رهه‌ق به‌شاڵاوی ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامانی
ئێمه‌ی حزب و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، ئه‌مڕۆ 28/9/2020 له شاری هه‌ولێر کۆبووینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌رهه‌ق به‌ئه‌ندامانی HDP و هاووڵاتییانی سڤیلی باکووری کوردستان ده‌یکات. دوای گفتوگۆ گه‌یشتینه ئه‌و دره‌نجامه‌ی که گه‌لی کوردستان سەدان ساڵە له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان به‌هه‌موو شێوازێک هەوڵی پاکتاوکردن و لەناوبردنی ده‌درێ و بەردەوام بوونی لە ژێر هەڕەشەدا بووه و نکوڵیی لە زمان و خاک و کلتوور و ناسنامەی کراوە، تاکه شتێک کە هێشتوویەتیەوە گیانی بەرخۆدان ئێڕاده‌ی به‌هێزی بووە. له ئێستاشدا AKP و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا دوای ده‌ستگیرکردنی سه‌دان ئه‌ندام و سه‌رۆک شاره‌وانی و هاوسه‌رۆک و په‌رله‌مانتارانی HDP بۆ زیاتر کپکردنی ده‌نگی ئاشتی و ئازادیخوازان بڕیاری ده‌ستگیرکردنی 82 که‌سی دیکه‌ی له پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەر و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی سه‌ر به HDP ده‌رکردووه، زوڵم و سته‌می تورکیا بۆ سه‌ر چاڵاککوان و هاووڵاتییانی باکووری کوردستان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت و مه‌ودای دیموکراسی له تورکیا له ئاکامی سیاسه‌تی AKP به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م ده‌وڵه‌ته و ناوچه‌که‌دا نییه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تورکیا دوای شکستی له کۆبانی و به‌رخۆدانی حه‌فتانین دێت و ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌وه له ئه‌ندامانیHDP بکاته‌وه و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش پێشێلکردنی هه‌موو بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
ئێمه‌ی حزب و لایه‌نه ساسییه‌کان وێڕای شەرمەزارکردنی ئه‌م سیاسه‌ت و کردەوانه‌ی AKP و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا، پێمان وایه کێشه‌کان به‌گرتن و شه‌ڕ و چه‌ک چاره‌سه‌ر ناکرێن و تاکه رێگه ئاشتی و چاره‌سه‌کردنی گرفته‌کانه له‌رێگه‌ی دانیشت و دایلۆگ، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆمان بۆ HDP و خه‌بات و به‌رخۆدانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی باکووری کوردستان ده‌رده‌بڕین و داوا لە نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌کان و هه‌موو رێکخراوه مافپارێزه‌کانی دونیا ده‌که‌ین، کە بێدەنگ نەبن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بۆ ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستگیرکراوه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ئه‌وانی دیکه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بوه‌ستێنن و ناوچه‌یه‌کی ئارام بۆ کوردان دروست بکه‌ن.
ناوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان:
1- حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
3- یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK
4- پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد/ سوریا.
5- پارتی ئازادی کوردستان / رۆژئاوای کوردستان
6- پارتی ئازادی کوردستان/ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
7- ویفاقی کوردی له‌سوریا
8- پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
9- کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK
10- بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان
11- پارتی کۆماری کوردستان
12- حزبی رزگاری / ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی
13- بزوتنه‌وه‌ی رزگاری دیموکراتی کوردستان
14- حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
15- پارتی پارێزگارانی کوردستان