کێشەی نەتەوەیەکی بندەست تەنیا کێشەی دیمۆکراسی نییە.

عارف باوەجانی
کێشەی نەتەوەیەکی بندەست تەنیا کێشەی دیمۆکراسی نییە.

لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە سەردانێکم بۆ ئەمریکا و بە جێگەیاندنی چەند دیداری دیپلوماسی، کە یەکێک لەو دیدارانە، دیدارێکم بوو لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی (FDD) بەرگری لە دیمۆکرا

کێشەی نەتەوەیەکی بندەست تەنیا کێشەی دیمۆکراسی نییە.



الديمقراطية لايران ليست حلا لنا نحن 12 مليون کوردي تحت الاحتلال الايراني. 

 لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ لە سەردانێکم بۆ ئەمریکا و بە جێگەیاندنی چەند دیداری دیپلوماسی، کە یەکێک لەو دیدارانە، دیدارێکم بوو لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی (FDD) بەرگری لە دیمۆکراسی ئەمریکا. کە دامەزراوەیەکی شیکاری و لێکۆڵینەوەیە، ناوەندەکەی لە واشینگتۆنی پایتەختی ئەمریکایە.

الديمقراطية لايران ليست حلا لنا نحن 12 مليون کوردي تحت الاحتلال الايراني. 

قضیتنا مشروع قومی و وطنی للاستقلال و حق تقریر مصیر الشعب کورد فی شرق الکوردستان.

لەو دیدارەدا باسی ئەوەم لەگەڵ کرد: کە کێشەی نەتەوەیەکی بندەستی وەک کورد، لەگەڵ ڕێژیمێکی داگیرکەری وەک ئێران، هەرگیز کێشەی دیمۆکراسی نەبووە، و ناشبێت.  لە بەر ئەم هۆیانە.

١ – ئەو رێژیمانە لە ڕیشەوبنەڕەتدا دیمۆکراسی نەبوون و ناشبن.

٢-  ئەگەر ئەوانیش لە سەر داواو فشاری ئێوەدا خۆیان بە سینارێو بکەن بە دیمۆکراسی، دیزاینی ئەو دیمۆکراسییە هەر لە تاران دەردەکەوێت، نەتەوەکانی دیکە دەبێت بە خوێندنی زمانی فارسی و مێژووی فارسی و یەکێتی خاکی فارس و ئاوی فارس و هەموو شتێکی فارس بەشداری ئەو پرۆسە دیمۆکراسییە بکەن.

٣ - کێشەی ئێمە کێشەیەکی نەتەوەییە، ئەگەر ئێمە نێشتیمانمان داگیرکراوبێت، بە ئێمە  چی داگیرکەرەکە دیمۆکراسی عەیار ٢٤ بێت.

٤ -  ئێمەی نزیک بە ١٢ ملوێن کورد، نامانەوێ لە پێناو  دیمۆکراسی ئێرانی ئاسیمیلاسێون بکرێینەوە.

٥ – ناوەڕۆکی دیمۆکراسی لای ئێمە ئەوەیە، کە شەقامی کوردستانی و نەتەوەکانی دیکە بۆ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، نەک دیمۆکراسییەکەی تاران بڕیاریان بۆ بدات.

سەرۆکی دامەزراوەی (FDD)بە بزەیەکەوە لە سەر شانمیدا و پێی وتم، میستەر باوەجانی، ئەوە یەکەم جارە ئوپوزوسیونی ئێرانی ببینم بەو شێوە قسە بکات. هەر کامیان هاتوونەتە لای ئێمە داوای دیمۆکراسی بۆ ئێران دەکەن. بۆیەش باسەکەی ئەمڕۆ بۆ من جیاوازتر بوو،    

تێ بی نی باسەکە هی ساڵی ٢٠ ٠ ٩ بوو.

مەبەست لە گێڕانەوەی ئەو دیدارە، وەبیرهێنانەوەیەکە بۆ بەرپرسانی خۆرهەڵاتی کوردستان، کە لەم ئان و ساتەدا باسی ئێران و گۆڕانکاری دەکرێت، دیسانەوە نەچنەوە ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی، و خۆیان نەکەن بە ئەندازیاری دیمۆکراسی کردنی ئێران. بەو جۆرە ڕەفتارانە: مێژووی چەند ساڵەی خەباتیان بۆ نەتەوەکەیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، ئیدی واز لەو خۆ دواخستنە لە مافی ڕەوای گەل بێنن. لەو قووژبینانەی کە هەلی چەند خوولەک قسەکردنتان بۆ دێتەوە پێشەوە، نیقۆزنەوەو باسی نەتەوە بندەست و چەوساوەکەی خۆتان بکەن.                   ئەڵبەت قسەم بیستووە بۆیە وا دەڵێم

بەڕێزەوە

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

١٦ / ١٠ /٢٠ ٢٠ 

 

2021-01-20 10:02:11

3 ساڵ و 3 مانگ و 20 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©