ناوی کوردستان زۆر بە گەورەتر لە وڵاتانی داگیرکەر، لە ناو پەرتووکی ئەتڵەسی قوتابخانەکانی نەرویجی ١٠ ٠ ساڵ پێش بەرچاوە.
The presence of the name Kurdistan in the A
ناوی کوردستان زۆر بە گەورەتر لە وڵاتانی داگیرکەر، لە ناو پەرتووکی ئەتڵەسی قوتابخانەکانی نەرویجی ١٠ ٠ ساڵ پێش بەرچاوە.
The presence of the name Kurdistan in the Atlas of the Kingdom of Norway 100 years ago
ناوی کوردستان پێش لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق واتە 1920 ، و سەپاندنی ناوی ئێران، بە سەر گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست، لە ساڵی 1936 . لە چوارچێوەی نەخشە ڕێوییەکە لە پێستی پشیلەیەکدا، هەروەها پێش لە ڕێکەوتننامەکانی سیڤەر و لۆزان و سایکس بیکۆ، ناوێکی دیارو زەق بووە لە سەر پەرتووکە مێژوویی و زانستییەکان، لە نەخشەکانیشدا دەبینرێت کە خاوەنی پانتاییەکی زۆری جۆگرافیاییە. بۆ نموونە دەبینین ناو و نەخشەی کوردستان ٢ بەرامبەری ئێرانی فارسی زیاتر دەردەکەوێت.
نموونەش ئەو وێنەیە کە لە سەر پەرتووکی ئەتڵەسی قووتابخانەکانی نەرویجە، کە سنوور و جۆگرافیای وڵاتانی جیهانی بە قوتابیان دەناسێنێت..ئەمە بۆچوونێکی سۆزداریی و درووستکراو نییە، ئەمە بەڵگەیەکی مێژووییە هی 101 ساڵ پێشی وڵاتی نەرویجە. واتە لە ساڵی ١٩١٩ ئامادەکراوەو لە ساڵی ١٩٢٢ دووبارە و بێدەسکاری چاپکراوەتەوە.
من پێموایە ئەگەر گروپێکی تایبەتی مێژوو جۆگرافیایی ناسی کورد، گەشتێک بە نامەخانەکانی جیهاندا بکەن، زۆر شتی گرنگتریان دەسدەکەوێت، کە گەورەیی کوردستان لە دراوسێی و داگیرکەرانی زیاتر پێشان دەدات.
سوپاس بۆ نەرمین ئامێدی کە هاوکار بوو بۆ بە دەستهێنانی وێنەکە.
عارف باوەجانی / ١٧ / ١١ / ٢٠ ٢٠
The presence of the name Kurdistan in the Atlas of the Kingdom of Norway 100 years ago. Before the establishment of the state of Iraq in 1920, and Iran s name for the region was chosen. And the treaties of Sykes-Picot, Sevres and Lausanne. The Atlantic Book in Norwegian Schools, 1919 and 1922.
وجود اسم کوردستان في اطلس النرويج قبل ١٠ ٠ سنة. قبل تأسیس دولة عراق ١٩٢٠ ، و اختيار اسم ايران للمنطقة. و معاهدات سايکس بيکو، سيفر و لوزان. کتاب الأطلسي في مدارس النرويجي، سنة ١٩١٩ و ١٩٢٢.
2021-01-20 11:01:16
5 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 36 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : بایگانی