پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

یانزە ساڵ پێش لە ناو کۆشکی سپی ئەمریکا، جار گارنەرو نوێنەری جووەکانم بینی: چییان وت?

عارف باوەجانی
یانزە ساڵ پێش لە ناو کۆشکی سپی ئەمریکا، جار گارنەرو نوێنەری جووەکانم بینی: چییان وت?

لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ کە ٣ ساڵ بوو پارتی سەربەستیی کوردستان دامەزرابوو، لە ڕێگەی دیپلووماتکاری یەکێک لە وڵاتان، کە کارەکەی لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج بوو، دیدارێکم

یانزە ساڵ پێش لە ناو کۆشکی سپی ئەمریکا، جار گارنەرو نوێنەری جووەکانم بینی: چییان وت? 



قبل 11 عام٠‹ا في البيت الأبيض. التقيت بالسيد جاي غارنر اول حاکم مدنی امریکی فی عراق من مارس ٢٠ ٠ ٣. والسيد شالوم ، ممثل الجالية اليهودية في أمريکا.

11 years ago in the White House. I met Mr. Jay Garner, the first American civilian governor, in Iraq from March 2003. And Mr. Shalom, representative of the Jewish community in America

لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ کە ٣ ساڵ بوو پارتی سەربەستیی کوردستان دامەزرابوو، لە ڕێگەی دیپلووماتکاری یەکێک لە وڵاتان، کە کارەکەی لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج بوو، دیدارێکم لە ئەمریکا بۆ ڕێکخرا، لەو سەردانەم کە چەندین دیدارم هەبوو، بەڵام گرنگرتینیان٢ دیدار بوو لەگەڵ بەرێز جای گارنەر، یەکەم حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە ئێراق لە مانگی مارشی ٢٠ ٠ ٣، واتە پێش لە دەستبەکاربوونی پۆڵ برێمەر. 

هەروەها لەگەڵ  بەڕێز سالۆم نوێنەری جوولەکەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی.

١ - دیدارەکەی جاری گارنەر :  لە دیدارێکی ٤٥ خولەکیدا، ناوبراو زۆر مەسەلەی گرنگی سیاسەتی ئەمریکای لە بەرامبەر ئێران بۆ باسکردم. زۆر شتی نوێم لێ بیست.

لێی پرسیم وتی دەمەوێت لە تۆی ببیستم، و  بزانم دەزانی هۆکاری چی بوو لە ڕێژیمێکی شاهەنشایی سیکولارەوە ئەم سیستەمە گۆڕدرا بە ڕێژیمێکی ئیسلامی لە ئێران. منیش لە وڵامدا وتم : تەمەنەکەی من لەو سەردەمەدا ٦ ساڵان بووە، بەڵام ئەوەی من لە خوێندنەوەی ڕووداو مێژووەکان تێگەیشتبم، مەبەستی ئەمریکا ئەوە بوو کە وڵاتانی دراوسێی یەکێتی سۆفیەتی پێشوو، کە پڕاوپڕبوون لە ئایدیای کۆمۆنیستی و مارکسیستی، بچەنێ لە وڵاتی ئیسلامی، نموونەکەشی ئێران و ئەفغانیستان بوو.  بۆ ئەوەی ئەو ڕکابەرەکەی ئەمریکا لاواز بکات، و ئەوانەی کە ئەمریکا بە ئیمپرالیزم دەزانن بەرەو تەپان بچن. لەو بوارەشەوە تا ڕادەکەیەک کارەکەتان سەری گرت. 

دوور لە خۆ هەڵکێشان! وەرگێڕەکە ماوەو شایەتە، زۆر بە ڕوویەکی خۆشەوە ئافەرینی پێگووتم، وتی ئێستا هەست دەکەم کە کەسێکی مێژوو دەخوێنیتەوە و تاڕادەیەک شارەزایت لە سیاسەتی ئەمریکا و ناوچەکە پەیداکردووە. دواتر وتی دەکرێت بزانم بیرکردنەوەی ئایدولۆژیاییت چۆنە، مەبەستی چەپڕەوی ڕاستڕەوی، لیبراڵی. دیارە  ئەوەشی وت کە ئەمە شتێکی شەخسییە و دەشتوانی وڵام نەدەیتەوە.

لەوەشدا وڵامم دایەوە، وتم من کەسێکی نەتەوەیی کوردیم، و زیاتر بیرکردنەوەم لەگەڵ لیبراڵ و ڕاستەکان نزیکترە، دیارە ئەو ڵامەشی بە دڵ بوو.

لە ماوەی ئەو ١١ ساڵەدا بۆم دەرکەوت کە زۆر درووستە ئەمریکا تا یارییەکانی خۆی لە ناوچەکە تەواو نەکات، لەگەڵ ئێران هەر بە هەڕەشەو چاوسوورکردنەوە دەمێنێتەوە، دواتر ئیشەکانی تەواو بوو، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەو ڕێژمە دەگۆڕێت و ڕێژیمێکی نوێتر، کە بتوانێت یارییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە پێێ سەردەمی نوێ درێژە پێبداتەوە.

٢ - دیدارەکەی ساڵۆم د:  نوێنەری جووەکان لە کۆشکی سپی، لە پاش باسێکی گشتی، داوام لێکرد کە شیکارییەکی کورتم بۆ بکات، کە ئایا هۆکاری چییە کە جووەکانی جیهان ئەوەندە یەکگرتوون، بەڵام کوردەکان لە ناوخۆ وانین، و زۆر لەگەڵ یەک ناکۆکین. لە وڵامدا وتی میستەر عارف: بۆ ئاگاداریت جووەکان وەک نەتەوە لە کورد زیاتر لە ناوخۆ لە مێژوودا ناکۆک بوون، و تا ئێستا ئەو ناکۆکییەکە تا ڕادەیەکی کەم هەر ماوە. بەڵام لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانی و ئەو هەموو کووشت و کووشتار و جینووسایدەمان بە سەردا هات، و دواتریش دەوڵەتی ئیسرائیل درووستکرا، ئیتر ئەمانە هاندەر بوو کە یەکگرتوو ببینەوە، بە تایبەتیش تەنیای ئاینەکەمان لە ناوچەکە! کە کرا بە فتوایەکی فەرمی ئاینی و نەتەوەیی لە نێو کۆمەڵگاکەماندا، کە یەکێتی و یەکڕیزی خاکی ئیسرائیل ‌هێڵی سوورەو نابێت کەس دژی ئەوە بێت.

نامەوێ زۆر لە سەر قسەکانی بنووسم، بەڵام دەڵێم هەموو نەتەوەیەکی توانیوێتی لە ڕێگەی ئاینەکەیەوە یەکێتی و تەبایی درووست بکات، کورد نەبێت هەمێشە پەلاماری دەدات.

لە کۆتاییدا دەڵێم هیواخوازم لە هەموو جمگەکانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و ئاینی کەڵکوەرگرێت، بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد، تا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری.

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٠  / ١١ / ٢٠ ٢٠ 

2021-01-20 11:13:40

3 ساڵ و 2 مانگ و 6 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مقالات
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©