هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

بەشی یەکەم ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کورد

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشی یەکەم ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کورد

بەشی یەکەم:
ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر شێوەی خەباتی پارتەکەیان .
هەروەها ئاماژە بە ئایندەی خۆرهەڵاتی

بەشی یەکەم: 


ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر شێوەی خەباتی پارتەکەیان .

هەروەها ئاماژە بە ئایندەی خۆرهەڵاتی کوردستان، و خەبات و یەکڕیزی ماڵی کورد بۆ مالپەڕی فەرمی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی پ س ک دەدوێن.

 


دوکتۆر سۆما ڕۆژهەڵاتی. ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە ناوخۆی وڵات.



خەڵکی یەکێک لە ناوچەکانی سنەی قارەمان، لە ساڵی ٢٠ ١٤ ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستانە. ڕاستی من بۆیە زۆر خۆشم هات لەگەڵ ئەم پارتە کار بکەم، دەمەوێ بە کورتی بێژم.

یەکەم: زۆر ڕاستگۆیە لەگەڵ کارو بەرنامەو خەڵکەکەی خۆی، زۆر ڕاستگۆیانە پێداگری لە سەر مافی سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان دەکات، ترسی ئەوەی شکاندووە کە خەڵک بێژێت من ئێرانی نیم، ئێستا ئەو جۆرە بیرکردنەوە زۆر بە باشی لە ڕێگەی ئەم پارتەوە لە نێۆ کۆڕی لاوانی ناوخۆی وڵات جێی گرتووە، ڕۆڵی سەرەکی پارتی سەربەستی لەو بوارەوە لە نیو خەڵک بە ڕوونی دیارە.

دووەم: من پێموایە ئەم پارتە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئایندەیەکی باشی ئەبێت، چوون دامەزرێنەر و سەرۆکەکەی و باقی ئەندامانی کارامەی ئەم حیزبە خەڵکانێکی قازانج نەویستن، بە دڵ و گیان و بێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن. ئەم پارتە ئەگەر تەمەنی درێژبێت و بۆ دواڕۆژ ناهێڵێت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاسانی بخرێتەوە ژێر دەستی ئۆپۆزۆسوینی ئێرانی. ئەتوانم بە کورتی بێژم، گێژاوکردنی خەڵک لە ناو ئایدیای چەپ و کۆمۆنیستی و دواکەوتووی لە بەینداوە. بۆیە من بە دڵ و بەگیان تا دوا هەناسەی ژیانم کاری لە گەڵ ئەکەم، یاخوا هەمیشە شادو سەرکەوتوو بن. من بەهۆی کارەکەم زۆر تێکەڵی خەڵکم، زۆر جار لە خوێندکاران و کارمەندان لە ناو شار و گووند وشوێنە گشتییەکان دەبیستمەوە، کە خەڵکی زۆر بە پۆزەتیڤ و پاک و سداقەتەوە باسی پارتی سەربەستیی کوردستان دەکەن، و باسی ئەوە دەکەن، کە ئەم پارتە لە بەرژەوەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێوەندی باشێ بە جیهانی دەرەوە درووستکردووە. دەنگی ڕۆژهەڵاتی گەیاندووەتە میدیا گەورەکانی جیهان. سەرۆکەکەی کەسێکی قازانج نەویست و دڵسۆز و سادقە. بە گشتی ئەم پارتە فێری بوێری ئەوەی کردین کە بڵێین کوردستان بەشێک نییە لە ئێرانی داگیرکەر و کۆلۆنیالی فارسی.

....



سالار میرابی. ووتەبێژی فەرمی پارتی سەربەستیی کوردستان.



من سالار میرابی خەڵکی شاری جوانڕۆ ماوەی شەش ساڵە ئەندامی پ س ک، و لە کۆنفراسی شەشەمی پارتەکەشمان، وەک ئەندامی سەرکردایەتی و وتەبێژی ئەم پارتە هەڵبژێردراوم.

لەماوەی ئەم ساڵانە کە لە پارتی سەربەستی کوردستان خەبات دەکەم ، ئەوەم بە باشی بۆ ڕوون بووەتەوە کە ئازادی بیرو ڕا و دەربڕین. بە پێێ ئەو زانیارییانەی کە لە ئەندامانی هێندێک لە لایەنەکانی دیکە بیستوومەتەوە، گۆڕینی ڕاوبۆچوونەکان لە ناو ئەم پارتەدا لە چاو حیزبەکانی دیکە زۆر کەم وێنەیە، و ئەمە لە ناو لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکامن بە باشی ڕەنگی داوەتەوە. ئەمە نە تەنیا نەبووەتە هۆی لە یەکترازان بەڵکوو بووەتە هەوێنی تەبایی و پێکەوە کارکردنی زیاتر بە ڕۆحێکی برایانە.

دووهەم: دەتوانم بە ڕاشکاوانە بیڵێم کە پارتی سەربەستیی کوردستان، بێجگە لەوەی کە پارتێکی سەربەخۆییخوازە بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان، لە هەمان کاتیشدا پارتێکی بە مانای وشەو کار و بڕیارەوە سەربەخۆییەوە، و هەموو بڕیارو کارەکانی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە وەردەگیرێت و جێبەجێ دەکرێت. نەک لە لایەن وڵاتێک یا لایەنێکی دیکەوە بڕیاری بە سەردا بدرێت.

( پ س ک ) یەکێک لەو دەگەمەن حیزبە کوردستانیانەیە کە بە ئاشکرا دژی هەموو داگیرکارییەکی داگیرکارانیشە لە هەموو پارچەکانی دیکەی داگیرکراوی کوردستان هەڵویستی هەبووە، بەرژەوەندی و بەشگەرایی سنووری کوردستانی نەکردووە، ئەمەش لە میدیاکانی جیهانی و کوردستانی، و بە تایبەت میدیا و سایتەکانی سەر بە پارتی سەربەستی بە جوانی ڕەنگی داوەتەوە.

دەتوانم ئەمەش بە بەڵگەو بەو پەڕی دڵنیاییەوە بیڵێم کە پ س ک لە سۆنگەی هەست بە بەرپرسیارەتی لە ئاست نیشتیمانەکەی، لەو دەگمەن حیزبە کوردستانییانەیە کە بۆ یەکخستن ماڵی و کورد و هاودەنگی دروست کردنی لایەنە کوردییەکان بە گشتی ولایەنە سەربەخۆییخوازەکان بە تایبەت کۆڵی نەداوەو کۆڵیش نادات. دەتوانم بڵێم بە داخەوەو لەو بوارەشەوە زۆر باجمان داوەو زۆر جارانیش لە دڵسۆزی و ڕاستگۆییمان فرت و فێڵمان لێکراوە، بەڵام ئێمە لە پێناو یەکخستنی ماڵی کورد ئەو خاڵانەمان زۆر بە گرنگ لە بەرچاو نەگرتووە.

خاڵێکی دیکەش کە پێویستە باسی لێوە بکەین، ئەوەیە ک پارتی سەربەستی یەکێک لەو تاکە پارتانەیە کە چاو نەترسانە و بوێرانە ڕاو بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داگیرکەری فارسی ناشارێتەوە و ئەمەش لە لایەنگرێکەوە بیگرە تا سەرۆکی گشتی. هەمیشە دەستەواژۆی وڵاتی فارسی داگیرکەری ئێرانی ناوهێناوە. پارتەکەمان ئەوەشی کردووە بە ئەدەبیاتێک: کە لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە باشی دەستەواژۆی ئێرانی فارسی داگیرکەر دەڵێنەوەو هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕە کە داگیرکەری فارسی لە ژێر ناوی ئێران، هەموو خاک و سەرەوەت و سامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەستی داگیرکردووە.

سەبارەت بە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بە بڕوای من بەم شەپۆلی خێرای گۆڕانکارییانە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدا و بەڕێوەیە، و بەم پرش و بڵاوییەی ناو ماڵی کورد داهاتوویەکی باش چاوەڕوانمان ناکات، ئەگەر لە سەر هەمان ڕێچکە بەردەوام بین.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ڕۆژهەڵاتی ٤١ ساڵ لەمەو پێش نیە، کە ئێمە لایەنە سیاسیەکان دانیشین هەر بە تەشییە کۆنەکەمان بیڕێسینی و سڵ لە بیر و فیکری نوێ بکەینەوە، ئێستا نەوەیەک هاتووەتە پێش کە کە نەتەنیا خۆی لە عەرب و فارس و تورکێک بە کەمتر نازانێ، بەڵکوو خۆی لە گەڵ نەوەی وڵاتانی پێشکەوتوو هەڵدەسەنگێنێ.

پێشنیاری منیش وەک تاکێکی کورد ئەوەیە ئەگەر دەمانەوێت لە دەستی دێوەزمەی داگیرکەر رزگارمان بێت، ئەگەر ئامانجمان سەربەستی و رزگاری گەلە ، ئەگەر دەمانەوێت داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وا بێت، کە هەرتاکێکی کورد ئاواتی بۆ دەخوازێ و دوور بێت لە مافیاگەری و قۆرخ کاری Ø› دەبێت هەموومان لە سۆنگەی تایبەتی خۆمان و بواری شارەزاییمان هەموو هەوڵی و تێکۆشانێکمان بخەینە گڕ بۆ ئەوەی ناوماڵی کورد ڕێک بخەین، هەوڵ بدەین بۆ دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی و سەربازی بۆ ڕۆژهەڵات و هاودەنگ و یەکڕیز بین، بۆ ئەوەی لە زۆربەی پرسەکان کاریگەریمان لە سەر داهاتووی گەلەکەمان هەبێت، بۆ ئەوەی نەک تەنیا بتوانین ڕۆڵێکی باش بگێڕین لە گۆڕانکارییەکان بەڵکوو خۆمان بتوانین ئەو هێزە بین کە گۆڕانکاری بە سوودی گەلەکەمان دروست کەین. ئەگەر وابکەین ئەوا سەرکەوتوو دەبین، و ئەگەریش وا نابین و هەر وا پرش و بڵاو دەبین، بە دڵنیاییەوە گۆڕانکارییەکان ڕوودەدەن و ئەوەی دەست بەتاڵ دەمێنێتەوە و ئێمەو گەلەکەمانین، ودەکەوینە بەر تف و ڕقی نەوەی ئێستا و داهاتوویش لە ڕۆژهەڵات .

لە یەک تێگەیشتن و سازان و دروستکردنی ڕۆحی برایەتی و کوردانە لە ناوتاکی کورد و حیزبی کوردستانی ئەرکی هەموومانە .

.................

دڵسۆز ئەمیری : ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.

من بە کورتی وڵامی ئەم خاڵانە دەدەمەوە. ئەوەی من لەم پارتە تێگەیشتووم و لە ماوەی ئەم ٥ ساڵە بۆم ڕوونبووەتەوە، هەمووی ڕاستگۆییە لەگەڵ ئەندامان و هاوبیرانی، و هەروەها لەگەڵ خەڵکەکەشی لە کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات بە تایبەتی.

من بۆ خۆم لە نزیکەوە ئاگاداری ئەوەم کە پ س ک لە گەڵ چەندین ڕێکخراوی گرنگی جیهانی پێوەندییەکی باش و باوەڕپێکراوی بە دەستهێناوە. ئەوەش دەتوانم بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکە ڕاستگۆ و ماندوو نەناسەکەی.

هەروەها پارتی سەربەستیی کوردستان بووەتە قووتابخانەیەکی پاکی نەتەوەیی بۆ گشت ئەو کیژ و کوڕانەی کە دەیانەوێ خزمەت بە کوردستان بکەن، و لە ئێش و ئازارەکانی گەلەکەیان تێبگەن.

ڕاستی من بۆ خۆم تا نەبوومە ئەندامی ئەم پارتە ناشیونالیستە کوردییە، ئەوەندە بە قەناعەت نەگەیشتبووم کە دەبێت کار بۆ سەربەخۆیی بکەین، وامدەزانی هەر نیمچە مافێک داوا بکەین لێشمـان زیادە. لە کۆتاییدا داواکارم هەموو کیژان و کوڕانی خەمخۆری کوردستان، لە ڕێگەی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە ئەرکە نەتەوەییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

من دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕوونی دەبینم، بە بوونی لایەن گەلێکی سیاسی وەک پارتی سەربەستیی کوردستان و لایەنەکانی دیکەی نەتەوەیی، ئەو بەشەی کوردستان لە مەترسی بە ئێرانی کردنەوەی دوور دەخرێتەوە. جا بۆیە دەڵێم بۆ ئەوەی قورسایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دواڕۆژدا لاواز نەبێت، ببنە ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستان.

سوپاس بۆ ماندووبوونی ئێوەش.



هاودەم جەمشێری ئەندامی جێگر لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک.



بە بوچونی من پ س ک وەک تاکە حیزبێک ئەبینم کە هەمیشە ڕێز لە بیرو باوەڕی هەمو کەس دەگیرێت، من ئەندامی پارتی سەربەستی کوردستان م زۆڕ بە ئازادانە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، قسەی خۆم دەکەم، و هەروەها هەموو هاوڕێیانی دیکە بۆچوونی خۆیان بە ئازادانە دەردەبڕن، بوچونی هەمو لایەک پەسەند دەکرێت وە گوێ بۆ هەمو کەس دەگرێت من زۆڕ خۆشحاڵم کە لەگەڵ ئەم پارتە کار دەکەم، و لە نزیکەوە زۆر شتی نوێ فێربووم، لە هەمووی گرنگتر باوەڕ بە خۆبوون بۆ کۆڵنەدان لە پێناو سەربەخۆیی وڵات.

منیش وەک ئەندامێکی ئەم پارتە دەمەوێ ئەوە بێژم کە لە ناو ئەم پارتەدا مرۆڤ خۆی بە باشی دەبینێتەوە. ڕێز لە کەسایەتیە کۆمەڵایەتییەکان، کەسایەتییە ئاینیەکان، و نەریتی کۆمەڵگا بە باشی دەگیرێت. جیاوازی لە نێو سەرکردایەتی و کەسانی ئەندامی ئاسای بە دی ناکرێت.

خاڵێکی دیکەش کە من زۆر بۆ ئێستاو دواڕۆژیش دڵم پێی خۆشەوە، ئەویش ئەوەیە کە ڕێگە نادرێت کوردستان بە لاوازی لە بەرامبەر بە ناو ئوپۆزۆسیونی ئێرانی پێشانبدرێت. پەروەردەیەکی باشی نەتەوەیی لە ناو

گەلی کوردا درووستکردووە. بێجگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بگرە لە نێو پارتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنگ و ناو خۆشەویستی درووست کردووە. بەشداری پارتەکانی هەموو بەشەکانی داگیرکراوی کوردستان لە بۆنەکانی دامەزراندن و هیدیکە، بەڵگەی ئەو ڕاستییەن. هیوای تەمەندرێژی بۆ گشت ئەندامانی پارتەکەمان و کاک عارف باوەجانی دەخوازم.

2021-01-20 11:52:31

3 ساڵ و 2 مانگ و 11 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سیاسی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©