هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

بەشی دووەم: ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشی دووەم: ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی

بەشی دووەم:
ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر شێوەی خەباتی پارتەکەیان.
هەروەها ئاماژە بە ئایندەی خۆرهەڵاتی

 

بەشی دووەم: ڕاوبۆچوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر شێوەی خەباتی پارتەکەیان. هەروەها ئاماژە بە ئایندەی خۆرهەڵاتی کوردستان، و خەبات و یەکڕیزی ماڵی کورد بۆ مالپەڕی فەرمی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی پ س ک دەدوێن.



 

ئیبراهیم زەهاوی )حەیدەری( ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. من وەک ئیبراهیم زەهاوەی، ئەوا دەساڵە من لە نێو ئەم حیزبەدام، و لە بەر ئەوەش ئەم حیزبەم هەڵبژاردوە چوونکە هەمان بیروڕای هەیە، کە پێشتر من ویستوومە و دایم بیرم لێ کردوەتەوە. یەکەم: تەنیا پارتێکە کە ڕاستیەکان بۆ خەڵک بەیان دەکات، وە لە بەرامبەر بە هەر گیرو گرفتێک ڕوو بەگەلەکەمام، لە پێش هەموو حیزبەکان هەڵویست پێشاندەدات و بیرو بۆچونە نەتەوەییەکانی لەو بوارەدا دەخاتەڕوو، وە هیچ شتێکی شاراوەی لە گەلەکەی نییە، و ئەوەی لە بەرژەوەندی گەلەکەیدا دا بێت هەوڵی بۆ دەدات، بۆ بە دەستهێنانی لە هەر ڕێگایەکەوە بێت. هەروەها دەتوانم بە سەدان بەڵگەو شایەتی خۆم لەو دە ساڵەدا، ئەوەش بێژم کە: کە تەنیا پارتێکە زیاتر لە هەموو حیزبەکانی دیکە! هەوڵی بۆ برایی و یەکڕێزی دەدات، و بە کردەوە داوا دەکات کە یەکگرتووبن، واز لە ڕقوکینە بەرامبەر بە یەکتر بهێنن. خاڵێکی زۆر گرنگ لە پارتی سەربەسیی کوردستان دەبینم، ئەویش ئەوەیە کە بە یەک چاو و ڕوانگەوە سەیری هەموو ئایینەکانی ناو کوردستان دەکات، بە بێ جیاوازی هەر کەسێک دەتوانێت بیرووڕای خۆی دەرببڕێت، بە بێ ئەوەی تووشی سزای حیزبی بکات، و بۆ هەمووان یەکسانە هەر کەس دەتوانێت ڕەخنەی خۆی بگرێت، و بۆچوونی خۆی هەبێت. بەڵام دواتر بە بڕیاری زۆرینە خاڵەکان پەسەند دەکرێن. لە ڕوانگەی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە، ئەرکی خەباتی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی، ئەرکی هەموو چین و توێژی کۆمەڵگای کوردە، واتە بە ئاینی و غەیرە ئاینیشەوە، ئەمەش وایکردووە، بە سەدان کەسایەتی ئاینی نەتەوەیی، بە نهێنی لە ناوخۆ و بە ئاشکراش لە دەرەوە، خۆیان لە ڕێزەکانی پارتەکەماندا بینیووەتەوە. دوەم : پێشنیارم بۆ هەموو پارتەکانی ڕۆژهەڵات، ئەوەیە کە دەبێت سەیری زۆربەی نەتەوە سەرکەوتووەکانی دەوروبەری خۆمان بکەین، وانەیان لێ فێربین، و ئێمەش ڕێگای درووست بۆ سەرکەوتن بدۆزینەوە، کە لە یەکگرتوویدایە، نەک پێچەوانەکەی ببین بە نەیاری یەکتر، و دووژمنانمان پێی خۆشحاڵ بن. پێویستە دەست لە نێو دەست پێکەوە یەکگرتووبین، بۆ وەدەرنانی داگیرکەران لە سەر زێد و خاکمان. هەروەها زۆر پێویستە بە هەموومانەوە کار لە سەر ئەوەی بکەین: کە پێشاندانی مێژووی ڕاستەقینەمان بیرۆکەی ئێرانی بوون لە بیری هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگا نیشتیمانداگیرکراوە ببەین. کاتێک ئەو هزرە جێ بگرێت بە دڵنیاییەوە گەل بە هەموویە بۆ سەربەخۆیی یەکدەنگ دەبێت. لە مێژە کاریان لە سەر ئەوە کردووە، بە درووستکردنی چەندین ئەفسانەی ناڕاست بۆ ئەوەی کە ئێمەی کورد خۆمان بە ئێرانی بزانین، بەڵام هەرگیز ئەو خەیاڵەیا نە سەلەمێندراوە. بە سەرهەڵدانی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە یەکجاری ئەو خەیاڵەی فارسی داگیرکەر لە گۆڕنرا، من بۆ خۆم لەو کاتانەی کە لە سەر پێڵی زەهاو بوون، هەواڵی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستانم بیست، کە باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەگات، زۆر گەشامەوە و لە بەر خۆمەوە وتم، ئۆخەی ئەوە حیزبی ئاواتەکەی من لە دایکبوو. مەبەستم ئەوەیە کە هیچ کات دوژمنانمان نابن بە برا بۆ ئێمە، مێژووەکانی ڕابووردو ئێستاش شایەتی ئەوەمان بۆ دەدەن. ئێمە دەبێت لە نێو خۆماندا کە گیرو گرفتمان هەیە، پێویستە هەر خۆمان چارەسەری بکەین. و هیچ گیرو گرفتێکیش بە بێ چارەسەر نیە، نەک هانا بۆ دوژمنانمان ببەین پشت بەوان ببەستین. -------------------------------- حەمزە کرماشانی ( مەحموودی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. من لە ڕێگەی کاری ڕێکخستنی ناوخۆ و دەرەوە، لە کۆی گشتی نزیک بە ٧ ساڵە ئەندامی ئەم پارتە تێکۆشەرەم، ولەو ٧ ساڵەدا هیچ جۆرە خاڵێکی وام بەرچاو نەکەوتووە کە بچووکترین دڵشکان یا نائۆمیدی لە ناخمدا درووست بکات، هەر بۆیەش بڕیارمدا تا دوا ساتەکانی ژیانم لەم پرۆسەو پرۆسە نەتەوەییە کە بیرو باوەڕ خۆمی تێدا دەبینمەوە، دانەبڕێم. بەڕاستی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە گشت مانای ووشەی بڕ بە پێستی خۆی دەکرێت بڵێین، پارتێکی تێکۆشەرە و هاندەری ڕۆشنگەرییە لە ناو کۆمەڵگا و ئازادیخواز و خوڵقێنەر و درووسکەری مرۆڤی نەتەوەییە بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان. من بۆ خۆم پێشتر بەندکراوی سیاسی بووم، بۆ یەکەمجار لە ناو بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان لە ناو بەندییەکان پارتی سەربەستیی کوردستان و کاک عارف باوەجانی م بیست، بۆ نموونە یەکێک لە بەندییەکان قسەی بۆ دەکردین، لە ناوکاو یەکێک لە پاسەوانەکان مرۆڤێکی ڕەشتاڵی خوێنتاڵ بوو بە دەنگی بەرز بە فارسی پێێ وتین بێدەنگ بین، ئیتر ئەو کەسەی کە قسەی بۆ دەکردن بە دەنگێکی نزمەوە لە بەر خۆیەوە گووتی، ڕەحمەت لە باوکت عارف باوەجانی کە هەمیشە دەڵێت ئێرانی فارسی داگیرکەر، ئیتر بە تەواوی بیرۆکەی نەتەوەیی لە مێشکم چرۆی کرد، و هەستم بەوە کرد کە فارسەکان کۆمەڵگایەکی نامۆن و نیشتیمانی منیان داگیرکردووە. هەر بۆیەش لەگەڵ ئازاد بوونم ئەو پێوەندییەم لەگەل پارتی سەربەستیی کوردستان درووستکرد. بۆ دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: داوا لە پارتەکەی خۆم و گشت پارتە ئازادیخوازەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، کە هەوڵبدەن لەگەڵ یەک تەبا بن و نزیک بن. هەموو پەند و بە سەرهاتەکانی مێژوو شایەتیمان بۆ دەدات یەکگرتووەیی ماڵی کورد سەر دەخات، پرش و بڵاوی ماڵی کورد دەشێوێنێت. ئەگەر خۆمان لە ناوخۆماندا دڵسۆزانە بۆ ڕزگاری گەلەکەمان کار نەکەین، نابێت چاوەڕێی خەڵکی بیانی بین کە هەموو شتێکمان بۆ بکەن، وڵاتان ئامادە نین لە بەر خاتری ئێمە بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ داگیرکەران تێکبدەن. وەک سەرۆکی پارتەکەمان هەمیشە یەژێتی کە دەبێت ئێمەی کورد ژیرانە کارێک بکەین کە بەرژەوەندی بۆ وڵاتانی زلهێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووستبکەین. وایان لێبکەین کە بۆ خۆیان لە شارو ناوچەکانی کوردستان سەرمایەداری ئابووری و سیاسی و دیپلوماسی بکەن. هیوای سەرکەوتنم بۆ گەل و نەتەوەکەم، سڵاو لە گشت هاوبیرانم لە ناوخۆ و دەرەوە. ............................... بیلال ڕۆستەمی(سالار ) ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی . من وەک لاوێکی یەکێک لە ناوچەکانی کرماشان، لە ساڵی پێوەندیم بەم پارتەوە هەبووە، چەند ساڵێک لە ناوخۆی وڵات وەک ڕێکخستنی نهێنی کارم کردووە، ئەوە ٥ ساڵیشە لە ڕێکخستنەکانی ئاشکرا کار دەکەم، و لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکان بەشداریم هەبووە. لە نزیکەوە لە نیەت پاکی و ڕاستگۆیی ئەم لایەنە بەرامبەر بە گەکەکەم ئاگادرام، هەر بۆیەش ئەو مافە بە خۆم دەدەم، کە بڵێم به شانازیەوه لەم سەنگەرەوە دەستم بە تێکۆشان کردووەو یەکێکە لە باشترین شانازییەکانی ژیانم، من لە کۆنفرانسی شەشەم وەک ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سه ر به ستی کوردستان، دیاریکرام، کە بە ڕاستی بۆ خۆم ئەو چاوەڕیم نەبوو، بەڵام کاتێک سەرکردایەتی پارتەکەم ئەو پێشنیارەیان بۆ ناردم، ئەو کات تێگەیشتم کە لە ناو ئەم پارتەدا مافی کەس پێشێل ناکرێت، کەسی دڵسۆز و کارکەر شوێنی خوێ پێدەدرێت، باڵ باڵێن و جیاوازی ناوچەیی و ئەم شتانە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکە لێرەدا بوونی نییە. لە نێو ئەم پارتەدا ئازادی و ڕێزی بەرامبەر هەیە، هاوبیران هەموو وەک خوشک و برا لەگەڵ یەک تەبان، بێجگە لە کاری سیاسی، بگرە لە بۆنە خۆشی و ناخۆشییەکانیشدالەگەڵ یەک هاودەنگن. بوونی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووناکییەکە، لە بەرامبەر تاریکی ناخی گەل ڕووناک دەکاتەوە. ............................. ئاسۆس هەورامان، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ناوخۆی وڵات. من وەک ئەندام و هاوبیرێک لە ناوخۆی وڵات، ماوەی چەند ساڵێک بوو ناوی ئەم پارتە تێکۆشەرم بیستبوو، نا ڕاستەوخۆ چاودێری کارەکانم دەکرد، ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەڵ دڵسۆزی و ڕاستگۆیی ئەم پارتە بە گشتی و سەرۆکە گەنج و دڵسۆزەکەی بە تایبەت ئاشنا دەبووم. هەر بۆیەش بۆ خۆم و چەند هاوبیرێکی دیکەی دڵسۆزم ٣ ساڵ پێش بڕیارماندا بە فەرمی لەگەڵ ئەم پارتە کار بکەین. و هەر لە سەر پێشنیاری ئەمانیش لە ناوخۆی وڵات، لەچوارچێوەی سیاسەتێکی پووختەی دوور لە تووند تیژی کە بۆمان دیاریکراوە، کارەکانی خۆمان ڕادەپەڕێنین. توانیوشمانە بە شێوەیەکی باش و دوور لە گوومان سیاسەتی حیزبەکەمان ببەینە نێو زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان لە ناوخۆی وڵات، ڕۆژانەش هاوبیری زیاتر دەبن. بە هەموو تاقیکردنەوەیەکەوە پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نوێ و ئابدەیت و بە بەرنامە و سیاسەتی تایبەت، بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستای ڕۆژهەڵات و کوردستان بە گشتی ئەبینم. پارتی سەربەستی بە سیاسەت و دیپلۆماسی سەرکەوتووانەی بۆ یەکڕیزی لایەن وحیزبەکانی کوردستان، و هەروەها پیوەندیەکی باش لە گەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان و وڵاتانی ئازادیخواز درووسکردووە. لە هەمانکاتیشدا پێوەندییەکی پاکی کوردانەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان درووسکردووە، پشتیوانی لە پاراستنی دەسکەوتەکانی ئەو بەشەی کوردستانیش دەکات، کە بووەتە ڕووناکایی بۆ هەموو گەلەکەمان. وەک وڵامێکیش بۆ ئەو پرسیارە یەژم، کە ئایندەی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەر چوارپارچە بەگشتی، پەیوەستە بە ئاڵووگۆڕەکانی جیهانی و ناوچەیی، و بە تایبەت یەکگرتووی و هاو هەڵوێستی هەموو گەل و پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانە. پێشنیاری و چاوڕوانی من وەک کوردێک لە پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان یەکڕیزی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیە لە هەنبەر پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان. تەنیا بە یەکگرتوویی ئەتوانیین مافەکانی گەلی کورد و کوردستان لە ناوەندە گرنگەکانی جیهانی و هەرێمیەکان بخەینە بەرباس و پشتیوانی بۆ کۆکەینەوە. لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بەشی یەکەم ببینن. https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=3842854435745564&id=100000631359488

2021-01-20 11:57:46

3 ساڵ و 2 مانگ و 21 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سیاسی
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©