بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ئافره‌ت، سیمینارێک له بنه‌سڵاوه سازده‌درێت.
په‌خشان خه‌لیل کاکه‌وه‌یس
1. له سه‌ره‌تای سیمیناره‌که‌دا چه‌ند کۆپله شیعرێک له لایه‌ن کچه شاعیر تریسکه یاسین خوێنرایه‌وه که ده‌ربڕی حه‌ز و ویسته شاراوه‌کانی کچان بوو له دنیایه‌ک که به ده‌گمه‌ن ده‌رفه‌ت به ئافره‌ت ده‌دات ئه‌و حه‌ز و ویستانه بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست. پێناسه‌یه‌کی خێرا له باره‌ی کاره‌کانی رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه خرایه روو، دواتر باسی سه‌ره‌کی سیمینار ده‌ستپێکرا له لایه‌ن په‌خشان خه‌لیل کاکه‌وه‌یس، رێکخه‌ری کاروباری رێکخراوی ناوبراو له هه‌ولێر. سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که پێناسه‌یه‌ک بوو بۆ چه‌مکی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت که ئاماده‌بووانیش به‌شدارییان تێداکرد. خاڵێکی تری باسه‌که نیشانه هه‌ره‌دیاره‌کانی ده‌ستدرێژی بوو له سه‌ر ژن، واتا چۆن ژن بزانێت ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر? پاشان باس له هۆکاره‌کانی دست‌درێژی کردنه سه‌ر ئافره‌ت کرا و چۆن ژن بتوانێت چاره‌سه‌ری راست و ردوستی بۆ ببینێته‌وه، ئه‌م بابه‌ته بریتی بوو له سێ خاڵی سه‌ره‌کی:
بۆ به‌ره‌نگاربوووونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و کاره توندوتیژییانه‌ی که له دژی ئافره‌ت ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌بنه هۆی درێژه‌دان به ئازاردانی، له رێکه‌وتی ٢٢/١/٢٠ ٠ ٧ رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی((CSI و به هاوکاری به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی عیراقی((ICSP و له باره‌گای کۆمیته‌ی بنه‌سڵاوه‌ی یه‌کێتی ژنانی کوردستان، له ژێر ناونیشانی (بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ژن) سیمینارێکی سازدرا.
1.له سه‌ره‌تای سیمیناره‌که‌دا چه‌ند کۆپله شیعرێک له لایه‌ن کچه شاعیر تریسکه یاسین خوێنرایه‌وه که ده‌ربڕی حه‌ز و ویسته شاراوه‌کانی کچان بوو له دنیایه‌ک که به ده‌گمه‌ن ده‌رفه‌ت به ئافره‌ت ده‌دات ئه‌و حه‌ز و ویستانه بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
پێناسه‌یه‌کی خێرا له باره‌ی کاره‌کانی رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه خرایه روو، دواتر باسی سه‌ره‌کی سیمینار ده‌ستپێکرا له لایه‌ن په‌خشان خه‌لیل کاکه‌وه‌یس، رێکخه‌ری کاروباری رێکخراوی ناوبراو له هه‌ولێر. سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که پێناسه‌یه‌ک بوو بۆ چه‌مکی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت که ئاماده‌بووانیش به‌شدارییان تێداکرد. خاڵێکی تری باسه‌که نیشانه هه‌ره‌دیاره‌کانی ده‌ستدرێژی بوو له سه‌ر ژن، واتا چۆن ژن بزانێت ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر? پاشان باس له هۆکاره‌کانی دست‌درێژی کردنه سه‌ر ئافره‌ت کرا و چۆن ژن بتوانێت چاره‌سه‌ری راست و ردوستی بۆ ببینێته‌وه، ئه‌م بابه‌ته بریتی بوو له سێ خاڵی سه‌ره‌کی:
1.له ماڵه‌وه داده‌نیشیت و به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازاره بگرێت و خۆی بێ ده‌نگ بکات?
2.له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه وهه‌وڵی گۆرانکاری بدات?
3.ماڵه‌وه جێبهێڵێت و خۆی رزگار بکات?
پاشان سه‌رجه‌م به‌شداربووان باسیان له‌وه کرد کام رێگا ببرێته به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی، به‌شی هه‌ره زۆری ئاماده‌بووان له سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که هه‌ڵبژاردنی دووه‌م گونجاوتره بۆ ژنی کورد له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک له‌وانه:
¢توانایی و کارامه‌یی ئافره‌ت له بوارێک له بواره‌کان، وه‌کو خوێندن، کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و بواری تریش
¢په‌یوه‌ندی کردن به که‌سێکی شاره‌زا بۆ یارمه‌تیدانی وه‌کو ده‌روونناس یان کۆمه‌ڵنناس یان شاره‌زایه‌ک له بواری گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
¢ناسینی مافه‌کانی و داکۆکی کردن لێیان ئه‌گه‌ر ئه‌و مافانه ده‌ستدرێژییان کرایه سه‌ر، لێره پێویستی به پارێزه‌رێک ده‌بێت.
¢ده‌بێت وا له پیاو بکات دان به‌وه‌دا بهێنێت که ره‌فتاره‌کانی ته‌ندروست نین و پێویستی به راوێژکرن به که‌سێکی شاره‌زا هه‌یه.
¢ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خاوه‌ن منداڵ بوو، ره‌فتاره توندوتیژییه‌کانی پیاو کاریگه‌ری خراپی له سه‌ر منداڵه‌کان و که‌سایه‌تییان ده‌بێت و وایان لێده‌کات ئه‌وانیش ئه‌و ره‌فتارانه به سروشتی بزانن، بۆیه ئه‌رکی ژن ئه‌وه‌یه که ئه‌وه له منداڵه‌کانی بگه‌یه‌نێت که لێدان و توندوتیژی دژ به ژن کارێکی هه‌ڵه‌یه.
کۆتایی سیمیناره‌که گفتوگۆیه‌کی کراوه بوو له نێوان به‌شداربووان.
¢بۆ راوێژی زیاتر پێویستی به‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به گروپ و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئافره‌تان و ژنانه‌وه بکات تاکو هاوکاری بکه‌ن.
ئاماده‌کردنی بابه‌ت:
په‌خشان خه‌لیل کاکه‌وه‌یس
رێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
رێکخه‌ری کاروباری هه‌ولێر
٢٢/١/٢٠ ٠ ٧
2007-01-17 22:59:07
19 ساڵ و 1 مانگ و 4 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان