شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

باوەجانی: ئەمریکا لە ئێران دەدات

خەڵک میدیا
باوەجانی: ئەمریکا لە ئێران دەدات

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بێت یان سبەی ئەمریکا لە ئێران دەدات.

خەڵک-بەشی هەواڵ

سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بێت یان سبەی ئەمریکا لە ئێران دەدات.
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس تێپەڕ دەبێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرژییەکانانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش زیاتر دەبن، بەڵام تاکو ئێستا ئەو گرژیانە نەچوونەتە حاڵەتی پێکدادانی سەربازی.

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەمریکا ساڵی 1979 حکومەتی ئێرانی هێنایەسەر دەسەڵات و کاری پێبوو وەکو حکومەتێکی ئیسلامی بەرانبەر بە یەکێتی سۆڤیەت کە لەوکاتەدا لە ناوچەکەدا بەهێز بوو، نەیدەتوانی بە شەڕ سۆڤیەت یەکلایی بکاتەوە و بە حکومەتی ئیسلامی کارەکانی خۆی پێڕاپەڕاند و بە گۆڕانی ئایدۆلۆژیا کارەکانی کرد. وتیشی”ئێستا ڕۆڵی ئێران بۆ ئەمریکا تەواو بووە و ئەمریکاش سیاسەتێکی تایبەتی هەیە کە ڕۆڵی هەر کەسێک نەما پێیدەڵێت هێندەی جگەرەیەک سوودت نەماوە، بۆیە ئەمریکا بە نیازە ئەم وڵاتە بگۆڕێت و دەزانێت ناتوانێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات دەبێت لەناویبەرێت و لە ڕەگەوە دەریبهێنێت، چونکە نەوەکانی ئەم وڵاتە پەروەردەکراون کە هەمیشە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل خەبات بکەن، هەر جۆرە دۆستایەتییەک لەگەڵ ئەوان لەگەڵ ویلایەتی فەقیهـ ناگونجێت”.

ئاشکراشیکرد، ئێران دەڕوخێنێت، بەڵام چۆن و کەی، گومانەکان دروست بوون، بەشێوەیەک ئەگەر تڕەمپ بمایە لە خولی دووەمی خۆی ئەو کارەی دەکرد.
ڕوونیشیکردەوە، ئەمریکا پێشتر چووەتە ناو شەڕی ئەفغانستان و عیراقەوە، ئەمجار نایەوێت ڕۆڵەکانی ئەمریکا بە کوشت بدات و دەیەوێت بەشێوەیەکی تر شەڕەکە بکات و پلانی هەیە بۆ نەهیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جەختی لەوەش کردەوە، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا یەک سیاسەتە و لە ئاست ئەو وڵاتانەی کە خۆیان بە کێبڕکێکار دەزانن، ئەمریکاش لەئێران دەدات، بەڵام چاوەڕێ دەکات ئێران دەستپێشخەر بێت بۆ ئەوەی وەکو ئەوکاتەی عیراق کە هاوپەیمانی 35 وڵاتی وەرگرت و خەرجییەکەی خستە ئەستۆی ئەوان، بەو شێوەیە دەیەوێت هاوپەیمانییەتیەک بۆ شەڕی ئێران دروست بکات و هەر لە ئێستاوە ئیسرائیل هاوپەیمانێتی لە هەوڵی قەناعەتپێکردنی یەکێتی ئەوروپاشە و هەر لێیدەدات.

2021-01-20 13:41:09

5 ساڵ و 1 مانگ و 13 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : مصاحبه‌ها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©