نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێ : نه تورکیا و نه هیچ وڵاتێکى دیکه ناتوانن ده‌خاله‌ت له کاروبارى کوردستان و ئێراق بکات
kurdistan tv
زیاتر ده‌ڵێ : زمانى هه‌ڕه‌شه و هه‌ڕه‌شه‌کردن نه‌ماوه و به‌سه‌ر چوه
تورکیا به‌رژه‌وندى خۆی باش دزانێت ، پێمان وایه هه‌ڵه ناکات ، ئێمه له ته‌هدیدى که‌س ناترسێین و ئیراده‌ى ئه‌م مییلله‌ته له‌وه به قوه‌تتره که له هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بترسێت .
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌رله‌مانى کوردستان وتارێکى خۆی له مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌کانى حکومه‌تى تورکیا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تى و عێراق به گشتى پێشکه‌شکرد ،
که تیایدا نیگه‌رانی حکومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵکى کوردستانى سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى نێگه‌تیڤانه‌ى حکومه‌تى تورکیای ده‌ربڕی .
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی حکومه‌تى کوردستان ده‌ڵی : بۆچونه‌کانى ئوزال زۆر فه‌رقی له گه‌ڵ ئه‌و بۆچونانه‌ى ئێستا له‌وێ ده‌ستیپێکردوه هه‌یه .
به‌ڕێزیان بونى ئیحترامى نێوان هه‌رێمى کموردستان و تورکیای به پێویست دانا و ئه‌وه‌شی دوپاتکرده‌وه که له سه‌رده‌مى کیمیابارنکردنى کوردستان له لایه‌نى رژێمى له ناو چو وه له پاش راپه‌رینى 1991یش ، حکومه‌تى تورکیا هه‌میشه یارمه‌تى ئێمه‌ى داوه و له‌مڕوه‌شه‌وه سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ى تورکیا کرد .
سه‌باره‌ت به ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که‌ش به‌ڕێزیان وتى : ئێمه فاکته‌رى ئه‌ساسی هێمنایه‌تى بوین تا ئێستا و فاکته‌رى هه‌ڕه‌شه نه‌بوین .
له باره‌ى پرسی که‌رکوکیش سه‌رۆکى حکومه‌ت وتى : کاتێ رژێم روخا ئێمه ده‌مانتوانى به عه‌مه‌لیه‌یه‌کى عه‌سکه‌رى هه‌مو شتێک له که‌رکوک بکه‌ین به ڵام نه‌مانکرد چونکه نه‌مانویست وه‌ک رژێمى به‌عس بکه‌ین .
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتى : له ناو ده‌ستور دیاریکراوه که چۆن مشکیله‌ى که‌رکوک وناوچه‌کانى تر حه‌ل ده‌کرێت ، وه ئه‌گه‌ر ته‌سه‌وه‌ر بکرێت به ته‌ئجیل بونى ئه‌و ماده ده‌ستوریه کێشه‌ى که‌رکوک چاره‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه .
ئه‌و ئتاهاماتنه‌ى که ده‌کرێتن بۆ مه‌سائیلی سیاسیه و ئه‌که‌ر ئاسایشی ئێمه نه‌بێت وه‌زعی که‌رکوک خراپتر ده‌بێت .وه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئه‌وانى تر هیچ کاتێک مه‌وقفیان له جێ به جێکردنى ئه‌و ماده‌یه نه‌شاردۆته‌وه .
به‌رێزیان وتى : رژێمى له ناو چو جیاوازى نه‌کردوه له تێکدانى گونده‌کانى کوردستان له روى نه‌ته‌وه‌یییه‌وه .
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى په‌که‌که‌ش ده‌ڵێ : که‌س ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه مه‌عاناتى نه‌بوه به ده‌ست په‌که‌که ،ته‌جروبه بۆ ئێمه‌ى ئسپات کردوه که کێشه‌ى کورد له تورکیا پرسێکى سیاسیه ، وه به عه‌سکه‌رى کێشه‌ى کورد له تورکیا چاره‌سه‌ر ناکرێت .
له مه‌ڕ شێوازى راگه‌یاندنه‌کانى تورکیا و کاریگه‌ریان له سه‌ر بابه‌ته‌کان په‌یوه‌ندى هه‌رێم له گه‌ڵ تورکیا ده‌ڵێ : ئیعلامی تورکیا زره‌ره‌ێکى گه‌وره به تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت ، ئێمه ده‌مانه‌وێت علاقاتمان له گه‌ڵ تورکیا علاقاتى باش بێت . جیاوازى هه‌یه له نێوان میدیاى تورکیا و سیاسه‌تى حکومه‌تى تورکیا .
زیاتر ده‌ڵێ : زمانى هه‌ڕه‌شه و هه‌ڕه‌شه‌کردن نه‌ماوه و به‌سه‌ر چوه
تورکیا به‌رژه‌وندى خۆی باش دزانێت ، پێمان وایه هه‌ڵه ناکات ، ئێمه له ته‌هدیدى که‌س ناترسێین و ئیراده‌ى ئه‌م مییلله‌ته له‌وه به قوه‌تتره که له هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بترسێت .
سه‌باره‌ت به بوختانى چه‌وساندنه‌وى تورکمان له لایه‌ن کورده‌وه ده‌ڵێ :
میلله‌تێک خۆی چه‌وساوه بێت چۆن میله‌تێکى تر ده‌چه‌وسێنێته‌وه ،
کاتێک رژێمی له ناوچو زوڵمى له تورکمان کرد ، تورکیا قسه‌ى نه‌کرد ، تورکیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به هه‌ڕه‌شه ئه‌و موشکیلاتانه چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ندى سه‌ره‌کى تورکیا ده‌بێت .
له کۆتایییدا ئاماده‌ى خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر ئاماده‌بونێک له په‌رله‌مان بۆ مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک که په‌یوه‌ندى به ژیانى خه‌ڵکه‌وه هه‌بێت .
2007-01-24 14:48:58
19 ساڵ و 12 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان