وا بەرەو یادی ٧٥ ساڵی تەمەنی یەکەم کۆماری سەربەخۆیی گەلەکەمان، لە بەشی داگیرکراوی خۆرهەڵاتی نیشتیمانمان دەڕۆین. ٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیش دەبێتە یادی حەفاوپێنجەمین
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی لە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.
گەلی کوردی وڵات داگیرکراوی هەمیشە تامەزرۆیی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، هاونیشتمانیانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر!
لاوانی هەمیشە تامەزرۆیی سەربەستیی و سەربەخۆیی وڕزگاریی یەکجاری کوردستان !

وا بەرەو یادی ٧٥ ساڵی تەمەنی یەکەم کۆماری سەربەخۆیی گەلەکەمان، لە بەشی داگیرکراوی خۆرهەڵاتی نیشتیمانمان دەڕۆین. ٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵیش دەبێتە یادی حەفاوپێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئەم ڕۆژە پڕ لە سەروەری و مێژووییە، لە گشت خەڵکی نیشتیمانپەروەری گەلی کورد هەر لە خۆرهەڵاتەوە، تا هەموو بەشە داگیرکراوەکانی دیکەی کوردستان و گشت کوردانی پەڕێوەی هەندەران، پیرۆزدەکات.
باسکردن لە بیرۆکەی درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد لە ٧٥ساڵ پێش، لە ئان و ساتێکدا کە جیهان لە نێو گەرمای قەیرانی پاش شەڕی دووەمی جیهانی بووە، و زۆر بەی وڵاتانی داگیرکەر لەو پەڕێ لاوازیدا بوون، هەر گەل و نەتەوەیەک لەو کاتەدا، کە خاوەنی پرۆژەو ڕێکخراو ڕۆڵەی شارەزا بایە، ئەو هەلەی دەقۆزتەوە بۆ بەدەستهێنانەو گەڕانەوەی سەروەرییان.
گەلی ئێمەش لەو سەردەمەدا زۆر زیرەکانەو لێزانانە، هەر چەند لە چوارچێوەی سنوورێکی کەمی جۆغرافیای بووە، بەڵام توانوێتی لەو ڕووداوانەدا کەڵکوەرگرێت وکۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر قازی موحەممەد ڕاگەیەنێت.
لەو ٧٥ ساڵەدا بە دەیان پەرتووک ولێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی جیاواز، لە سەر دەسکەوتەکان و هۆکارەکانی تێکچوونیش باسکراوە، کە لەوانەیە پێویست نەکرێت بەردەوام ئاماژەی پێ بکرێتەوە. بەڵام ئەوەی کە گرنگە هەمیشە بە بیری خۆمانی بێنینەوە، کە ئایا بۆ لە دوای ٧٥ ساڵ، بە سەر ئەو دەوڵەتە پیرۆزەدا، نەمانتوانیوە جارێکی دیکە ئەو دەسکەوتە بە دەست بهێنینەوە.
لە کاتێکدا لەو ماوەشدا بە دەیان ئالؤگۆڕی جۆراوجۆر لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویداوە. تەنیا لە سەردەمانی درووستبوونی کۆماری کوردستانەوە، تا ئێستا ١١٢وڵات دامەزراوە. کە زۆربەشیان لە نێو ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوڕاست دابوون. بگرە بەشێکیشیان لە ساڵەکانی٩٠ بۆ سەرەوە بووە.
بەڵام زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ئێمەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان، تا ئێستاش لەو باوەڕەدان کە دۆخی سیاسی ناوچەکە لە بار نییە بۆ باسکردن لە سەر سەربەخۆیی کوردستان. لە کاتێکیشیدا کە زۆربەی هەرە زۆری نەتەوەکانی غەیرە فارسیش بە ستراتیژی خەباتیان بۆ سەربەخۆیی هاتوونەتە نێو کایەکەوە، ئەمەش باشترین ڕێگە خۆشکەرە بۆ گەلەکەمان، ئیتر ناگووترێت کە کورد تەنیا نەتەوەیە لە ناوچەکە کە باس لە سەربەخۆی بکات و تووشی ئاستەنگی بکەن، بە هاتنی نەتەوەکانی دیکە، ئاسانکارییەکی باشترە بۆ تێکدانی تەخت و دەسەڵاتی داگیرکەری فارسی لە سەر ناوچەکانی کوردستان وگەلانی بندەست.
لە یادی ٧٥ ساڵیدا پێویستە لە وڵامی ئەم پرسیارانە بکۆڵینەوە!
ئایا دوای ٧٥ ساڵ! وڵامی خۆمان دەستنەکەوتووەتەوە، لەوەی کە تاران هەرگیز وڵامی مافەکانی ئێمەی کورد ونەتەوەکانی دیکەی نەداوەتەوە، ئایا تا ئێستا بۆمان ڕووننەبووتەوە، کە دەسەڵاتدارانی فارسی بە هەموو ئایدیاو پێکهاتەیەکیانەوە، لە چوارچێوەی بیرۆکەی ئیمپراتۆری فارسی کار دەکەن، وبێجگە لە مانەوە لە بندەستی خۆیان هیچ چارەسەرێکی گوونجاوی دیکەیان لا نییە.
ئایا دوای ٧٥ ساڵ خەبات و تاقیکردنەوەی دەیان ڕێگەی جۆراوجۆر لە پێناو گوایا دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و خودموختاری و فیدراڵی، چی دەستکەوتێکی سیاسی و ئابووری بۆگەلەکەمان هەبووە? بێجگە لەوەی بە سەدان هەزار شەهید و ماڵوێرانی و دەربەدەریشی بە شوێندا هاتووە.
ئایا ئیمەی کورد هەر دەبێت هەموو ساڵێک لە رۆژی٢ی رێبەنداندا، بە ئاهەنگ و بەیاننامە ئەو یادە پیرۆزبکەین و ئیتر بیر لە درووستکردنەوەی یا بە دەستهێنانەوەی نەکەین?.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، کە بەرەو یادی١٥ ساڵەی دامەزراندنیەوە نزیک دەبێنەوە، پێمانوایە کە ئەمە نەنگییەکی گەورەیی مێژووییە، کە دوای ٧٥ ساڵ، زیاد لە١٠ ٠ نەتەوەی دیکە پێشـمان کەوتوون و سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاندووە، بەڵام هێندێک لە لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، چارەنووسی گەلەکەی ئێمەیان گرێداوە بەدیمۆکراسی بۆ تارانی پایتەختی فارسی داگیرکەر، مانەوە لە بندەستی فارسی ئێرانی لە دوای ٧٥ ساڵ هێشتا بە گوونجاو دەزانن.
پارتی سەربەستیی کوردستان، هەر لە یەکەم ڕۆژانی دەستپێکردنی کارەکانییەوە، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، بانگەوازی بۆ کارکردن لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کردووە. دیسانەوەش هەر لەم یادە پیرۆزەشدا بانگهێشەی گردبوونەوەی گشت لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە لە دەوری سەکۆیەکی نەتەویی لە پێناو یەکخستنی ماڵی کورد، و هاودەنگی بۆ دروستکردنەوەی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستاندا، کۆببینەوە.
وە پێشمانوایە کە وەک ئەزموونی دەیان نەتەوەی دیکەی بندەستی پێشووتر، دەکرێت کە ئەو دەوڵەتەش لە تاراوگە درووستبکەینەوە، و لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ناوخۆی وڵات، وەک وڵاتێکی سەربەخۆیی ئامادەکراو یاسای وڵاتی پێ بەڕێوە ببەین. نەک چاوەڕوان بین کەسانی دیکەی تازە هەڵکەوتووی فارسی بێن مافمان بۆ دیاری بکەن.
هەمووشمان باش لەوە ئاگادارین کە کۆماری ئیسلامی ئیران لەوپەڕی لاوازیدایەوە هەموو بەدەنەی حووکمداری ئەو ڕێژیمە لەق و پۆی تێکەتووە، و بە هۆکاری زیادبوونی نائارامی ناوخۆیی و ئاڵۆزییەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزترین وڵاتانی جیهان، و کردارە بێزارکەرەکانی یەک لە دوای یەکی لە پێشچاوی جیهاندا،و کووشتنی کەسانی باڵادەستی ڕێژیم، ئەمانە هەمووی کەڵەکەی کردووەتە سەر یەک، و نەمانی هەمیشەیی ئەم ڕێژیمە زۆر نزیکبووەتەوە. بەڵام پێش ئەوەی رێژیمێکی دیکەی زلهێز لە ئیرانی دهاتوودا خۆی بگرێتەوە، پێویستە گەلی کورد خۆی بە هێزتر بکات و دەوڵەتێکی سەربەخۆیی خۆرهەڵاتی کورستان ڕاگەیەنێت.
دیسانەوە بە پێویستی دەزانین ئاماژەی پێبکەینەوە، کە مێژوویی نەرم نواندن لە پێناو ئاشتی و پێکەوە ژیان لە لایەن سیاسییە کوردستانیەکان، لەگەڵ پایتەختی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بە گشتی، و ئێران بە تایبەتی، بە داخەوە لە باتی چارەسەر زیانی گەورەی بۆ نەتەوەکەمان لێکەوتووەتەوە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، خوازیارین کە ئەو جۆرە سیاسەتکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ تاران دووپات نەکرێتەوە. با هەژموون و یەکگرتوویی کورد لە ئاستێکدا بێت، کە لایەنەکانی دەسەڵاتی نۆێێ ئێران هەمیشە پەنا بۆ کرماشانی پایتەخت ببەن بۆ دیالۆگ و چارەسەر.
بەرز و بەڕێز بێت ٧٥مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان
هەر شەکاوەبێت خەباتی یەکگرتوویمان لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و بە دەستهێنانی کۆمارێکی دیکە بۆ کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێبەندانی ٢٧٢٠ ی کوردی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©