راگەیاندراوی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ سەبارەت بە رەشبگیری لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان
راگەیاندراوی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ سەبارەت بە رەشبگیری لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان


بەرێزان:
ـ وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ
ـ پاڕڵمانی نۆروێژ
ـ ئەمنیستی ئینتێرناشناڵ
بەداخەوە لە دوو حەوتوویی رابردوو دا ( لە رێکەوتی ٠ ٩/٠ ١/٢٠ ٢١ تا ئێستا) رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی داوەتە رەشبگیری و گرتنی هاووڵاتیانی کورد کە زۆربەیان چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزن لە شارەکانی کوردستان و ئێران. لەو ماوەیە دا تا ئێستا ٦٧ کەس گیراون کە ١٠ کەس لەوانە ژنن و تا ئێستا هۆی گرتنیان روون نییە. تەنانەت بنەماڵەکانیشیان نازانن لە کوێ زیندانی کراون. هەروەها دەستراگەیشتن بە پارێزەر بۆ ئەم گیراوانە ئیمکانی نییە.
ئێمە وەک کۆمیتەی هاوکاری حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ، داوا لە ئێوە وەزارەتی دەرەوە، پاڕڵمان و رێکخراوی ئەمنیستی ئینترناشناڵی وڵاتی نۆروێژ دەکەین کە زەخت بخەنە سەر رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئازاد کردنی هەرچی زووتری ئەو کۆمەڵە خەڵکەی کە گیراون.
بۆ زانیاری ئێوە لە ژێرەوە وێنەی بەشێک لەو گیراوانە و ناوی ئەوان کە "رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو" بڵاوی کردۆتەوە، دەخەینە بەر دیدی ئێوە.
ناوی دەستبەسەر کراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە:
بۆکان: ١ ـ عەزیمە ناسری ٢ ـ حوسێن گەردشی ٣ ـ محەمەد حاجی ڕەسوڵپوور ٤ ـ قادر ڕەسوڵپوور ٥ ـ عەلی زوڵفی ٦ ـ ڕۆژین محەمەدپوور ٧ ـ فەریبا ئەحمەدی ٨ ـ حوسێن مێهرەبان ٩ ـ هێرش ڕەسووڵپوور ١٠ ـ فواد محەمەدپوور ١١ ـ ڕەشید ئەحمەدی ١٢ ـ محەممەدئەمین ئەحمەدی ١٣ ـ ڕەزا زەندی ١٤ ـ فەرهاد زەندی ١٥ ـ حوسێن ڕەسووڵپوور ١٦ ـ ئەیووب ڕەسووڵپوور ١٧ ـ حامید ڕەسووڵپوور ١٨_ سەلاحەدین حاجی ڕەسووڵ ١٩ ـ محەممەد زەندی ٢٠ ـ سیروان محەممەدپوور ٢١ ـ زانکۆ محەممەدپوور ٢٢ ـ مەحێەدین شامە
مەهاباد: ١ ـ دەریا تاڵەبانی ٢ ـ شەپۆل خزری ٣ ـ سۆران حوسێن زاده ٤ ـ سالار ڕەهوی ٥ ـ ئەفشین مام ئەحمەدی ٦ ـ سیروان نووری ٧ ـ ئیمان عەبدی ٨ ـ فەرزاد سامانی (لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٩ ـ سۆران محەممەدی ١٠ ـ ئەمیر بایزیدی ئازەر ١١ ـ ئەسرین محەمەدی (لە تاران دەستبەسەر کراوە)
مەریوان: ١ ـ زانیار موعتەمدی ٢ ـ کاروان مینوویی ٣ ـ دانا سەمەدی ٤ ـ سیروان کەریم زاده ٥ ـ جەبار پیرووزی ٦ ـ سوهەیب بادرووج ( لە کەرەج دەستبەسەر کراوە) ٧ ـ عادڵ پەرواز ٨ـ فەرامەرز (لە تاران دەستبەسەر کراوە)
پیرانشار: ١ ـ کەریم خەلیفانی ٢ ـ حیسامەدین خزری ٣ ـ ڕەسووڵ لاوازە ٤ ـ ڕەسووڵ پیرۆتی
نەغەدە: ١ ـ عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی ٢ ـ پەیام حاجی ئەحمەدی ٣ ـ پشتیوان نەبی زەرگەتەن ٤ ـ گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی ٥ ـ ڕەحمان دەریازی (ئیبراهیمی) ٦ ـ دیاکۆ زەردەشتی
سەوڵاوا: ١ ـ سەلمان ئەدەوایی ٢ ـ سیامەک ئەدوایی ٣ ـ ئەکرەم ئەدوایی ٤ ـ فەردین ئەدوایی
رەبەت: ١ ـ بەهمەن یوسف زاده ٢ ـ فەرەیدوون موساپوور ٣ ـ فەرهاد موساپوور
کەڵاتەرزان: ١ ـ ئومید سەلیمی ٢ ـ ڕەحیم سەلیمی ٣ ـ ئاسۆ محەممەدی
سنە: ١ ـ ئارام یووسفی
سەقز: ١ ـ عەتا (شەماڵ) ڕەحمان زاده
کۆمیتەی هاوکاری حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە پێکهاتوو لەو حیزب و رێکخراوانە:
ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ پارتیا دێموکراتا کوردستانێ باکوور
ـ پارتی سەربەستی کوردستان
ـ پارتی ئازادی کوردستان
ـ رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان
ـ پارتی ئازادی کوردستانی باکوور
ـ یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان
ـ حیزبی دێموکراتی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان ©