زه‌لماى خه‌لیلزاد ده‌ڵێ : به‌م زوانه وڵاته‌که‌ى به‌ڵگه‌ى ته‌واوى چالاکی دوژمنکارانه‌ى ئێرانیه‌کان له عێراق بڵاو ده‌کاته‌وه
Kurdistan TV
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که حکومه‌ته‌که‌ى خوازیاره په‌یوه‌ندى له نێوان عێراق و ئێران له سه‌ر په‌یمان و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تیه باوه‌کان بنیات بنرێت.
زه‌لماى خه‌لیلزاد ده‌ڵێ : به‌م زوانه وڵاته‌که‌ى به‌ڵگه‌ى ته‌واوى چالاکی دوژمنکارانه‌ى ئێرانیه‌کان له عێراق بڵاو ده‌کاته‌وه
زه‌لماى خه‌لیلزاد باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق راگه‌یاند: وڵاته‌که‌ى به‌م زوانه به‌ڵگه‌ى ته‌واو بڵاو ده‌کاته‌وه که ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئێرانیه‌کان چالاکی دوژمنکارانه له عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
خه‌لیلزاد له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا گوتى :
گروپه شیعه‌کان له کاتى به‌رهه‌ڵه‌ستیکردنیان بۆ رژێمى به‌عس له سه‌ده‌ى رابردودا په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران پته‌و کردبو و ئێستا کاتى ئه‌وه هاتوه ئه‌و گروپه شیعانه چاو به‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بخشێننه‌وه ، چونکه بارودۆخ له عێراق گۆراإوه.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که حکومه‌ته‌که‌ى خوازیاره په‌یوه‌ندى له نێوان عێراق و ئێران له سه‌ر په‌یمان و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تیه باوه‌کان بنیات بنرێت.
له لایه‌کى دیکه‌وه شۆن ماکۆرماک گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند :
حکومه‌ته‌که‌ى به‌ڵگه‌ى ئه‌وتۆى له به‌رده‌ستدایه که ده‌سه‌لمێنێت ئێران سیخوڕه‌کانى خۆى له گه‌ڵ هه‌ندێک له لایه‌نه‌کان روانه‌ى عێراق کردوه.
ماکۆرماک ئه‌وه‌شى دوپات کرده‌وه که ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌کان به رونى و به پێى توانا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى که ئه‌م گوته‌یه ده‌سه‌لمێنن ئاشکرا ده‌کات ، ئه‌ویش به هۆى نهێنیى ئه‌و زانیاریانه‌وه.
شایانى باسه ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که پاڵپشتى دارایی و ته‌کنه‌لۆژیایى بۆ میلیشیاکانى شیعه له عێراق دابین ده‌کات.
2007-01-25 08:48:18
19 ساڵ و 18 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان