بەشداری سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی هاوپەیمانی زاگرۆس، لە کۆنفرانسی ٢ ڕۆژەی NATO
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بەشداری سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی هاوپەیمانی زاگرۆس، لە کۆنفرانسی ٢ ڕۆژەی کۆمیتەی ئاتڵانتیکی( ناتۆ) نەرویجی، کە سەرۆکی ناتۆ، و چەندین سەرۆکی وڵات وەزیر و بەرپرسی
بەشداری سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی هاوپەیمانی زاگرۆس، لە کۆنفرانسی ٢ ڕۆژەی کۆمیتەی ئاتڵانتیکی( ناتۆ) نەرویجی، کە سەرۆکی ناتۆ، و چەندین سەرۆکی وڵات وەزیر و بەرپرسی گرنگی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ تێییدا بەشدار بوون.

بەشداری سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی هاوپەیمانی زاگرۆس، لە کۆنفرانسی ٢ ڕۆژەی کۆمیتەی ئاتڵانتیکی( ناتۆ) نەرویجی، کە سەرۆکی ناتۆ، و چەندین سەرۆکی وڵات وەزیر و بەرپرسی گرنگی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ تێییدا بەشدار بوون.
Arif Bawecani leader of PSK and Zagros Liberal Alliance has participated in The 56th Annual Leangkollen Security Conference 2021. From The Norwegian Atlantic Committee.
مشارکة السید عارف باوەجاني رئیس حزب سربستی کوردستاني ورئیس التحالف الليبرال زاغروس، في المؤتمر السنوي السادس والخمسين للأمن لیانجکولن 2021. من اللجنة النرويجية الأطلسية ( ناتو) بمشارکة رئیس ناتو وکثیر من روساء و مسولین فی دول العضو فی ناتو.
هاوپەیمانی ناتۆ، لە زۆربەی وڵاتە گرنگەکان کۆمیتەی ئاتڵانتیکی هەیە، کە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆشنبیری و کۆڕو سیمیناری نێونەتەوەیی. کۆمیتەی ئاتڵانتیکی نەرویجی ناتۆ، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەدەبات لە ژێر ناوی کۆنفرانسی( کۆنفرانسی ئاسایشی لیانکۆڵنی ساڵانە. کە هەموو ساڵێک لە سەرەتای مانگی فەبرواری لە ناوچەی لیانکۆڵنی نزیک ئۆسڵۆ بە بەشداری ڕووبەڕوو بەڕێوە دەچوو، بەڵام کۆنفرانسی ئەم ساڵیان بە هۆکاری نەخۆشییە مەترسیدارەکان، بە شێوەی تەنیا چەند کەس حزووری و باقی لە ڕێگەی دیجیتاڵەوە بەڕێوە چوو، کە میوانە تایبەتەکان پێشتر لەو سیستەمە ناوەکانیان تۆمارکرابوون.
عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هەر لە ساڵی ٢٠ ١٢ بەردەوام لەو کۆنفرانسە ساڵانە رێگەی بەشداربوونی پێدەدراوە، لە زۆربەی کۆنفرانسەکان لە نزیکەوە لەگەڵ بەرسپە باڵادەستەکانی ناتۆ ئاشنایی درووستکردبوو، یا بە پێی کاتی ڕێگەپێدراو ناو کۆنفرانس دۆزی ڕەوای گەلەکەی باسکردووە، بۆ نموونە لە کۆنفرانسی ساڵی ٢٠ ١٨ بوو لەو سەردەمانەی کە وڵاتی تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە هێرشی دەکردە سەر عەفرین، بەڕێز باوەجانی وەک تەنیا کوردێکی بەشدار لەو کۆنفرانسە ئەو پرسەی ڕووبەرووی سەرۆکی ناتۆ کردەوە، کە بە سەدانی میوانی گرنگی جیهانی سیاسی و دیپلوماسی و ئەمنی و ڕاگەیاندنی لێبوو، ئەو پرسیارەی ئەو کات سەرنجی زۆری بەشدارانی بۆخۆی ڕاکێشا.
لە بەشداری کۆنفراسنی ئەمسال کە لە ڕۆژانی ١ و ٢ ی فەبرواری ٢٠ ٢١ بەڕێوەچوو. پرسیارەکان تەنیا بە شێوەی دیگیتالی ئاراستە دەکران و لە شاشەکە پێشانی بەشدارنی وڵاتان دەدرا.
بەڕێز باوەجانی پرسیارەکەی لە سەر دەسکگیرکردنی دەیان لاوی کوردی، و لە سێدارەدان ٢٩ چالاکی کوردو نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، لە ڕێگەی شاشەوە ئاراستەی بەڕێز ئینە ئێریکسن وەزیری دەرەوەی نەرویج کرد، و داوای کرد کە هەڵویستی وڵاتەکەی لەو بوارەوە پێشان بدات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2021-02-05 07:09:27
5 ساڵ و 20 کاتژمێر و 24 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها