که‌ناڵی سه‌حه‌ر داوای لابردنی ئالای کوردستانــــــــی کرد.
دڵشادی په‌روانه
که‌ناڵی سه‌حه‌ر که‌ناڵێکه سه‌ر به‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌و که‌ناڵه به‌زمانی کوردیش بۆ خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ په‌خشکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی، له به‌رژه‌وه‌ندی ئاخونده‌کانی ئێران و تێرۆریسته‌کان کارده‌کا.
که‌ناڵی سه‌حه‌ر که‌ناڵێکه سه‌ر به‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌و که‌ناڵه به‌زمانی کوردیش بۆ خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ په‌خشکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی، له به‌رژه‌وه‌ندی ئاخونده‌کانی ئێران و تێرۆریسته‌کان کارده‌کا.
کاتێک بۆ ئه‌وه‌ڵ جار ده‌نگۆی ئه‌وه بلاو بۆوه که کۆماری ئیسلامی په‌خشی به زمانی کوردی ده‌ست پێکردووه له که‌ناڵی سه‌حه‌ر، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ناسن ده‌یانزانی ئه‌م که‌ناڵه هه‌رگیز، هه‌رگیز هیچ خزمه‌تێک به کورد ناگه‌یه‌نێ. له ڕاستیشدا هه‌ر وایه و هه‌ر واش ده‌بێ. ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌و که‌ناڵه له کوردستانی باشوور، په‌یامنێره‌کانیان چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌م کاربه‌ده‌ست و ئه‌و کاربه‌ده‌ست ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، لێره‌دا ئه‌م خه‌ڵکه جێگای خۆیه‌تی بپرسێ، ئایه بۆ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات کوردی لێ نییه?! بێگومان زۆر زیاتر کورد هه‌یه وه‌ک له کوردستانی باشوور. بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران پلانی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ تێکدانی بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستانی باشوور.
جێگای سه‌رنجه ئه‌م که‌ناڵه ڕۆژانه ئه‌ڵێی که‌ناڵێکی فه‌له‌ستین، سه‌ر به حزبوڵڵا، سه‌ر به پاشماوه‌کانی سه‌ددام، کاتێک تێرۆریسته‌کان کرده‌وه نامه‌ردانه‌ی خۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، خه‌ڵکی بێگوناح ده‌کوژن، جۆگه‌له‌ی خوێن له خیابانه‌کاندا دروست ده‌که‌ن، ئه‌م که‌ناڵه ئه‌ڵی چه‌کداره نه‌ناسراوه‌کان. ئه‌م چه‌کداره نه‌ناسراوانه ناوێکی تازه‌یه بۆ تێرۆریسته‌کان. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا که به به‌کرێگیراوه‌کانی خۆی ئه‌ڵێ، پێشمه‌رگه‌ی موسوڵمان. ئه‌م که‌ناڵه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، تێرۆریست و به‌کرێگیراوانی ئاخونده‌کان به پێشمه‌رگه‌ی موسوڵمان ناو ده‌بات. ئاخونده‌که‌کان که وشه‌ی پێشمه‌رگه‌یان زۆر لا گرنگه، چوونکه ئه‌وان له پێشمه‌رگه ترساوون، بۆ یه ده‌یان هه‌وێ ته‌نانه‌ت وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاربێنن. ئه‌و تێرۆریستانه‌ی ڕۆژانه له ئیسڕایل خۆیان ده‌کوژن و ده‌یان خه‌ڵکی تری بێگوناحیش له گه‌ڵ خۆیان ده‌کوژن ئه‌و تێرۆریستانه له که‌ناڵی سه‌حه‌ر به شه‌هید و که‌سانی پیرۆز ناو ده‌برێن. له ڕاستیدا ئه‌و تێرۆریستانه‌ی که ڕۆژانه به ده‌یان خه‌ڵکی بێگوناح ده‌کوژن، ناوبردنی ئه‌و تێرۆریستانه به شه‌هید، هاندانی موسوڵمانانه بۆ کاری تێرۆریستی. چوونکه بلاوکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تێرۆر و تۆقاندن ئامانجێکی سه‌ره‌کی که‌ناڵه‌کانی سه‌ربه‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئه‌وه‌ڵجار ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌زمانی کوردی زۆر که‌م بوو به‌لام دوای ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی ئه‌م که‌ناڵه زۆرتر و دیارتر بوو بۆ کارکردن له خزمه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێستا ماوه‌ی په‌خشی ئه‌م که‌ناڵه زیاتر کراوه. کاتێک مرۆڤ به وردی سه‌رنجی ئه‌و که‌ناڵه ئه‌دا زۆر شتی بۆ دیار ده‌که‌وێ، مرۆڤی کورد، مرۆڤی به ویژدان، شه‌رم ده‌کات کاتێک ده‌بینێ کۆمه‌ڵێ کوردی خیانه‌تکار به کوردستان چۆن ڕۆژانه گورج کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر خه‌لک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و زیاتر چاوی گه‌لی کورد ببه‌ستن و زیاتر دڵی ئاخونده تێرۆریسته‌کان خۆش بکه‌ن. سه‌رداخستن بۆ ئه‌و کوردانه باشتره که له که‌ناڵێکی وه‌ک که‌ناڵی سه‌حه‌ر کار ده‌که‌ن، ئیتر با به‌س بێ خیانه‌ت کردن و خۆ فرۆشی له پێناوی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌مڕۆ ئه‌وانه سه‌ربه‌زن که کۆشش ده‌که‌ن بۆ نه‌ته‌وه و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
که‌ناڵی سه‌حه‌ر ئازادی ڕاگه‌یاندن له کوردستانی باشوور به هه‌لێک بۆ خۆی ده‌زانێ، بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانی باشوور بکاته ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌لی کوردستانی باشوور به‌شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار بێنن.
ئامانجی نامه‌ردانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا زیاتر له جاران بۆ خه‌ڵکی کورد ئاشکرا ده‌بن، زۆر له مێژ نییه که که‌ناڵی ئاسمانی سه‌حه‌و ده‌ی هه‌وێ چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ ڕێزدار د. که‌مال که‌رکووکی ئه‌نجام بدا، به‌ڵام ئه‌و چاوپێکه‌وتنه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئاڵای کوردستان ده‌بیندرێ، که‌ناڵی سه‌حه‌ر به‌هۆی لانه‌بردنی ئاڵای کوردستان ئه‌و چاو پێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ د. که‌مال که‌رکوویدا ناکات.
ئه‌و کرده‌وه ناشیرینه‌ی که‌ناڵی سه‌حه‌ر جێگای خۆیه‌تی به توندی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کوردستان شه‌رمه‌زار بکرێ، ڕێگه نه‌ده‌ن ئیدی ئه‌و که‌ناڵانه‌ی بۆ جاسوسی دێنه و ناو خاکی کوردستان، تاکه ئامانجیان شێواندنی ئه‌م ئازادییه‌ی کوردستانی باشووره. بۆیه پێویسته ئه‌مڕۆ حوکومه‌تی کوردستان سنوورێک بۆ ئه‌م جۆره که‌ناڵانه دابنێ. به هیچ جۆرێک نه‌هڵێن ئیدی کوردستانی باشوور بکه‌نه مۆڵگه‌ی جاسوسیسی خۆیان. چوونکه کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌وانه‌یه نه‌توانی هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی ئه‌م بارودۆخه هه‌ڵکه‌وتووه‌یی کوردستانی باشوور بکار وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌لام ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له پلانی دا هه‌یه بۆ تێکدانی باری ئه‌مڕۆی کوردستانی باشوور زۆر مه‌ترسی زیاتره. کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ به چه‌واشه‌کردنی خه‌لکی کورد ده‌ی هه‌وێ کوردستانی باشوور بۆ خزمه‌تی خۆی به‌کاربێنێ. ئیدی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان با ڕێگر بێ له‌و جۆره که‌ناڵانه.
یه‌ک شه‌ممه ١ ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٦
2006-07-23 16:43:29
19 ساڵ و 6 مانگ و 10 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئه‌رشیڤ