«مرۆڤ شایانی رێزه نه‌ک به‌زه‌یی»
ژنانی مه‌ریوان
کۆمه‌ڵگایه‌که ژنان زۆرجار ته‌نیا بۆمه‌به‌ستی چێژلێ وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی وسێکس وزاوزێ وپه‌روه‌رده و راهێنانی منداڵ وبڕێک جار بۆبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کاری سه‌خت ودژوار چاولێده‌کرێن پێویستی به‌گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یو ده‌بێت هه‌وڵی بۆیرانه‌و راسته‌قینه‌ی بۆ بدرێت تاچی دی زیاتر ژنان نه‌بنه قوربانی یاسای خۆرافی ونائینسانی وپیاومه‌زنی له‌کۆمه‌ڵگای ئینسانی دا.
«مرۆڤ شایانی رێزه نه‌ک به‌زه‌یی»
دیارده‌ی توند وتیژی دژبه‌ژنان له سه‌رتای سه‌ر هه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی به‌م لاوه ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندوه‌وله زۆرینه‌یی شوێنه‌کانی جیهان،به‌زۆری ئه‌و وولا٠ێت وناوچانه‌ی که له‌باری فه‌رهه‌نگی یه‌وه دواکه‌وتووتر بوونه ویاسای مه‌زهه‌بی به‌سه‌ریاندا زاڵ بووه ژنان زۆرتر ده‌چه‌وسێنه‌وه‌وده‌که‌ونه به‌ر ئازاروئه‌زیه‌تی جه‌سته‌یی وده‌روونیه‌وه وزۆرجاریش پیاوان به‌بیانوو وپاساوی مه‌زهه‌بی وله‌ژێر ناوی نامووس وشه‌ره‌ف ده‌ست ده‌ده‌نه سه‌رکوت وکوشتنی ژنان،فه‌رهه‌نگی سه‌رتاپێ ڕه‌خنه ودژه‌ژنی ڕاگرتنی چه‌ندین ژنی هاوکات بۆپیاوێک سوننه‌تی دواکه‌وتووانه‌وپیاوسالارانه‌ی سه‌ران وگه‌وره پیاوانی مه‌زهه‌بی یه‌که‌ئه‌مڕۆکه بووته کۆسپ وگرفتێکی گه‌وره بۆسه‌ر ژیانی ژنان
کۆمه‌ڵگایه‌که ژنان زۆرجار ته‌نیا بۆمه‌به‌ستی چێژلێ وه‌رگرتنی جه‌سته‌یی وسێکس وزاوزێ وپه‌روه‌رده و راهێنانی منداڵ وبڕێک جار بۆبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کاری سه‌خت ودژوار چاولێده‌کرێن پێویستی به‌گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یو ده‌بێت هه‌وڵی بۆیرانه‌و راسته‌قینه‌ی بۆ بدرێت تاچی دی زیاتر ژنان نه‌بنه قوربانی یاسای خۆرافی ونائینسانی وپیاومه‌زنی له‌کۆمه‌ڵگای ئینسانی دا.
هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆگه‌یشتن به‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادوکراوه که‌تێیدا هه‌موو ئینسانه‌کان،ژنان وپیاوان به‌هه‌ربیروبڕواوله‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌یه‌کسانی وبه‌رابه‌رو دوور له‌هه‌رچه‌شنه‌سته‌م وهه‌لا٠ێواردنێک بژین، ئه‌رکی ئینسانی سه‌رجه‌م ژنان وپیاوانی ئازادیخوازی سه‌راسه‌ری جیهانه که‌به خه‌باتی رێکخراوه‌یی وشێلگیرانه‌یی خۆیان یاسای پیاومه‌زنی ودژه‌ژن پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
به‌رێزان:رێکخراوی ناحکوومی ژنانی مه‌ریوان چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش به‌هاوکاری وپشتیوانی چه‌ندین که‌سی ئازادیخواز وبه‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب وبه‌بێ هیچ چه‌شنه‌یارمه‌تی وپشتیوانی یه‌کی حکوومه‌تی دامه‌زراو ئه‌گه‌رچی هه‌رله‌سه‌ره‌تای هه‌ڵسووڕانی یه‌وه‌تائه‌مڕۆله‌ژێرچاودێری وئاست ته‌نگیه‌کی توندی یاسایی دابووه‌به‌لا٠ێم گه‌لێک چالاکی وهه‌ڵسووڕانی به‌نرخ وبه‌رچاوی هه‌بووه‌وئێستاکه‌ش به‌داکۆکی کردن له‌سه‌رئه‌م خالا٠ێنه‌ی خواره‌وه زیاتر له‌جاران تێده‌کۆشێت.
یه‌که‌م:رێکخراوی ژنانی مه‌ریوان به‌رده‌وام ولێبڕاوانه‌له‌هه‌وڵدایه دیارده‌ی توندوتیژی دژبه‌ژنان وکه‌ڵکی خراپه‌لێ وه‌رگرتنی جنسی له‌ژنان له‌لاپه‌ڕه‌کانی یاسای دژه‌ژن بسڕێته‌وه‌وهه‌موو گیروگرفته‌کانی ژنان ده‌ست نیشان بکاورێگای گرنجاو وشیاوی بۆچاره‌سه‌رکردنیان دیاری بکات.
دووه‌م:رێکخراوه‌ی ژنان خۆکوژی ژنان به‌کرده‌وه‌یه‌کی ترسه‌نۆکانه وهه‌لا٠ێتن له‌ده‌ست به‌رپرسایه‌تی ده‌زانێت چوونکو لای وایه که‌خۆکوژی ژنان ده‌بێته هانده‌روسوننه‌ت بۆخۆکوژی به‌ربلا٠ێوی ژنانی تر‌و هه‌روه‌ها به‌هێزتر کردنی باسکی پیوان بۆتوندوتیژی زیاتر له‌دژی ژنان وزۆجاریش کوشتنی ژنان به‌ده‌ستی پیاوان وپاساودانی جینایه‌ته‌کانیان به‌په‌یوه‌ندی ژنان وخۆکوژی.
رێکخراوه‌ی ژنانی مه‌ریوان ته‌نیا رێگاچاره‌ی ژنانی به‌زاڵه‌هاتوو له‌یاسای پیاومه‌زنی دا به‌خه‌بات وخۆڕاگری ژنان وگوشارخستنه‌سه‌ر پیاوانی دژه‌ژن ده‌زانێت.
سێیه‌م:رێکخراوه‌ی ژنانی مه‌ریوان له‌سه‌ر بڕوایه‌ک ده‌ڕواته‌پێش که‌هه‌ر ئینسانێک چ ژنان وچ پیاوان به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی مافی ئازادی وبه‌رابه‌ری وژیانی شیاوی ئینسانی وگونجاویان هه‌یه‌وهه‌روه‌ها به‌بێ هیچ چه‌شنه جیاوازیه‌ک،سه‌رجه‌م ژنانی جیهان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جۆری ئایین ومیلله‌ت وزمان وره‌نگی پێست به‌بێ به‌ش وزۆرلێکراووماف خوراو ده‌زانێت وتارزگاری ژنانی سه‌راسه‌ری جیهان بۆساتێک له‌خه‌بات وتێکۆشان ڕاناوه‌ستێت وبه‌رده‌وام تێده‌کۆشێت وبه ڕاشکاوی ته‌واوی ده‌سه‌ڵا٠ێتدارانی یاسای پیاومه‌زنی ودژه‌ژن له‌جیهان مه‌حکووم وڕیسوا ده‌کات.
چواره‌م وله‌کۆتاییدا رێکخراوه‌ی ناحکوومی ژنانی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ژنانی زۆرلێکراووئازار چێشتووپه‌یمان نوێ ده‌کاته‌وه که‌له‌هه‌ر کات وساتێک داخۆی به‌پشتیوانی ئه‌وان ده‌زانێت وبه‌رانبه‌ربه هه‌موو هۆکاره‌کانی توندوتیژی دژبه‌ژنان راده‌وه‌ستێت وسه‌رکه‌وتنی ژنان بۆبه‌رابه‌ری تواو له‌گه‌ڵ پیاوان به‌دروشم وداخوازی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێت.
2007-01-25 20:29:24
19 ساڵ و 7 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان