شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری سەرۆکی پ س ک و زاگرۆس. لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بەشداری سەرۆکی پ س ک و زاگرۆس. لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل

ڵە ڕێکەوتی ١٠  / ٢ / ٢٠ ٢١ کۆبوونەوەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، بۆ ٣٥کەسایەتی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکخرا. کاک عارف باوەجانی وەک

 

بەشداری سەرۆکی پ س ک و هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس. لە کۆبوونەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل. مشارکة رئيس حزب سربستي کوردستان و التحالف ليبرالي زاغروس في مؤتمر وزارة الخارجية الإسرائيلية.  Leader of the PSK and Zagros Liberal Alliance in the conference of the Israeli Ministry of Foreign Affairs



ڵە ڕێکەوتی ١٠  / ٢ / ٢٠ ٢١ کۆبوونەوەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، بۆ  ٣٥کەسایەتی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکخرا.
کاک عارف باوەجانی وەک تاکە کوردێک لە سەر بانگهێشتنی فەرمی بەڕێز کابییە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشتکرابوو.


سەرەتا کۆبوونەوە لە لایەن وتەبێژی وەرزارەتی دەرەوە کرایەوە، و ئاماژە بە ناوی ئەو وڵاتانە کرا، کە میوانانەکانیان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، لە ناوئاخنی قسەکانیدا ڕاگەیاند، میوانانی ئازیز، ئەمڕۆ میوانێکی سیاسی و دیپلوماسیمان لە کوردستانەوە لەگەڵە،  زۆر بەڕێزەوە ئاماژەی بە گەلی کورد و  کوردستان کرد، و هەروەها بە تایبەت بە خێرهاتنی کاک عارف باوەجاني کرد.

بابەتی کۆبوونەوە، ٢بەش بوو،

١- پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی گشتی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی تەندروستیی وڵاتی ناوبراو، لە سەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری وڵاتەکەیان  لە بەرامبەر بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڤید 19، کۆرۆنا. لە سەر  چۆنییەتی پێدانی زانیاری بە زمانێکی ئاسان بۆ گشت پێکهاتەکان و کەمینەکانی ناو ناو ئیسرائیل.

٢-  هەروەها بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوە باسکردن بوو لە سەر چالاککردنی پێوەندی ئاشتیخوازانەی وڵاتەکەیان لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی و هەروەها وڵاتانی  خۆرهەڵاتی ناڤین. لە بوارەکانی لەشساغی و کولتوری و ئاشتی و ئارامی. بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاری چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ داهاتوو کرا.
لە بەشی تایبەت بە پرسیار و بۆچوون، چەند خولەکێک کات درا بە کاک عارف باوەجانی.
بەڕێز باوەجانی وێڕای سوپاس و پێزانین، ئاماژەی بە دۆخی نالەباری  تەندرووستی و ئابوری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. و ئاماژەی بەوە کرد، کە لەم کاتانەدا زۆربەی وڵاتان خۆیان لە نەخۆشییەوە تازکە دەپارێزن، بەڵام حکوومەتی ئێران زیاد لە 120 کوردیان بە بێ تاوان ڕاپێچی بەندیخانەکان کردوون، لە کاتێکیشدا ئەو بەندیخانانە کە سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانن، هیچ مەرجێک و ڕێنماییەکیان بۆ پاراستنی بەندییەکان لە نەخۆشییەکان نییە. بە سەدان کەس ساڵانە یا لە نێو بەندیخانەکان دەمرن، یا چەند مانگێک پاش ئازادکردنیان، بە دەست ئەو نەخۆشییانانەی ناو بەندیخانەکان گیان لە دەست دەدەن.
بەڕێز باوەجانی داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل و گشت میوانانی بەشدار کرد دەنگی ئەو بەندییە بێتاوانە کوردانە بە جیهان بگەیەنن.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
 ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ ی کوردی. ١٠  / ٢ / ٢٠ ٢١ی زاینی.


پەیجی فایسبووکی تایبەت بە بەڕێز عارف باوەجانی

https://www.facebook.com/Aref-Bawecani-عارف-باوەجانی-197961183628816/

 

پەیجی تویتەری تایبەت بە بەڕێز عارف باوەجانی https://twitter.com/ArifBawecani?s=09

2021-02-10 16:15:30

5 ساڵ و 11 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©