شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٥ساڵە

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٥ساڵە

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٥ساڵەی دامەزراندنیەوە.
خەڵکی خاک ونیشتیمانداگیرکراوی کوردستان، گشت کوردستانیانی

 

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٥ساڵەی دامەزراندنیەوە.


خەڵکی خاک ونیشتیمانداگیرکراوی کوردستان، گشت کوردستانیانی سەربەخۆییخواز!
تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی:
 ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان!
کۆڕو کۆمەڵانی دۆستی گەلی کورد لە ئاست جیهان و نەتەوەکانی بندەست لە ئێران!


پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی٢٨ی ڕێبەندانی٢٧٢٠ ی کوردی بەرامبەر بە ١٧/٢/٢٠ ٢١پێدەنێتە ناو تەمەنی١٥ساڵەی خەبات وپرۆژەی نەتەوەیی وسەربەخۆییخوازی.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان : لەم بۆنە پیرۆز و نەتەوەییەدا! گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ئەندامان و هاوبیران وتێکۆشەرانی پارتەکەمان و گشت ئەویندارانی سەربەخۆیی کوردستان، دەکات.
دەتوانین بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئەوە ڕاگەیەنین، کە مێژووی یەکەم ساڵی دامەزراندنی پارتەکەمان تا گەیشتن بە تەمەنی١٥ساڵییەوە، بە کردەوە ڕاستگۆیی لەگەڵ بەرنامەو  کاری خۆی، سەلماندوویەتی کە پارتی گشت مرۆڤە نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازەکانی کوردستانە، بە گشتی، و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە تایبەتی.

بە داخەوە لە پاش پەلاماردان و تێکدانی کۆمارە جوانەمەرەگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیتر خەباتی نەتەوەیی بە مانای هەڵگرتنی دروشمی سەربەخۆییخوازی و دەوڵەتویستی. لەو بەشەی کوردستان و بگرە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش تا ڕادەیەک ڕاگیرا. هۆکارە سەرەکییەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دزەکردنی ئایدولۆژیای چەپگەرایی و فریودەرانەی نێوان دوو قووتبی سوسیالیزم کە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو سەرپەرەستی دەکرد، و باڵی ڕاستڕەوی کە ئەمریکا سەرپەرەستی دەکرد، بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەو سەردەمەدا یەکێتی سۆڤێت سەرکردایەتی ئەو ئایدییایە دەکرد، و خەڵکی بەدژی هێزی سیاسی و ئابووری ئەمریکا وەک قووتبێکی بەرامبەر بە خۆی هاندەدا. گەلەکەی ئێمەش کەوتە ناو ئەو ئادییایەوە و لەو ڕێگەشەوە لە نێو سیاسییە زمانلووس و فریودەرەکانی فارسیدا، تەواوی بابەتی میللی زەنجیرکرا، و لە بەرامبەردا گوایا مەسەلەی ئینسانی بۆ هەموومان زەقکرایەوە.
ئیتر لە هزری زۆر لایەنی سیاسی کوردی ئەو سەردەمەدا مێژووی گەلی کوردیان گرێدا بە بەشێک لەو وڵاتەی کە لە بەر ڕاکێشانی سۆزی نەتەوەکانی دیکە، بۆ بە هێزکردنی پێگەی خۆیان، لە١٩٣٦وە بە ناو پێێ دەڵێن ئێران، بەڵام بە کردەوە هەر وڵاتی فارسان بووە، مێژوو کرداری دەسەڵاتداران و بە ناو ئۆپۆزۆسیونەکانیشیان وامان پێ دەڵێن کە دەسەڵات و تەماحی ئەوانە تەنیا بۆ مانەوەی ئیمپراتۆری فارسییەوە،  و هەر واش دەمێنێتەوە.
١٥ ساڵ پێش لە خۆرهەڵاتی نیشتیمانمان کە سەدان ساڵە لە لایەن حاکمانی جۆراوجۆری فارسییەوە داگیرکراوە. جووڵانەوەیەکی نۆێترو بە گڕ و تینێکی سەردەمیانەوە، لە ژێر ناوی^ پارتی سەربەستیی کوردستان^،  بە واتای خەبات لە پێناو سەربەستی تەواودا و پەرە پیدان و زیندووکردنەوەی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، سەریهەڵدا.  لە ماوەی ئەم پانزەساڵەدا پارتیمان، وێرای بوونی بەردەوامی ئاستەنگی زۆر، وەک ڕۆتینی ژینگەی سیاسی ناوخۆیی کوردستانی، گەلێک دەسکەوتی نەتەوەیی و ناوخۆیی بە دەستهێناوە، و هەروەها ماندوبوونێکی زۆریشی تێپەراندووە و کۆڵی نەداوەو کۆڵیش نادات.
لەو١٥ ساڵەداو بە بێوچان، ڕێکخستنی ناوخۆیی وڵات، لە هەوڵی پەروەردەی نەتەوەیی و بەهێزکردنی ڕێکخستنێکی پوختەی سەربەخۆییخواز، کۆڵی نەداوەو تا ئیستاش بەردەوامە.
پیداگری پارتی سەربەستیی کوردستان لەو ماوەدا، توانیوێتی کاریگەری زۆر لە نێو کوردانی ڕ٠¶ژهەڵاتی کوردستانی نیشتەجێ لە ناوخۆی وڵات، کوردانی بە ناچار پەڕێەوەی دەرەوەی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تا وڵاتانی ئوروپاو ئوسترالیا و ئەمریکاش لە سەر گرنگیدان بە خەباتی سەربەخۆیی  هەبووە و بەردەوامە.
ئەوەی کە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوای ١٥ساڵ بەردەوام وێرای هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێگامان، ڕاستگۆیانە لە سەر ئەو ڕێچکە نەتەوەییە بەدەوامین و زۆر بە زانستییانەش ئیشی لە سەردەکەین. بگرە لە ڕێگەی پەیام و نووسین و دیدارو کۆرو کۆنفرانسەکانمانەوە هاندەری سەرەکیشین بۆ گشت حیزب وجووڵانەوەکانی دیکەی کوردستانی بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، کە ڕەوڕەوەی خەباتیان بگۆرن بە خەباتی سەربەخۆیی کوردستان.
ئەگەر بە زیادەرەوی لێمان وەرنەگیرێت لەو بوارەشەوە سەرکەوتنی باشمان بە دەستهێناوە. ئەو ئەدەبیات ووشە کوردییانەی کە ئێمە لە قەوارەو دیواری پارتەکەمان بە کارمان هێناوە، لایەنەکانی دیکەش کەڵکیان لێوەرگرت.  لە پاش ئێمەش کە لایەنی دیکەی نوێ درووستبوون و دەبن، هەمان شێوەی ئەدەبیاتی ئێمە بە کار دێنن، ئەمە پاشترین بەڵگەیە کە بەرهەمی کارو تێکۆشانمان ڕوونە.

مانەوەمان وەک کۆڵەکەیەکی نەتەوەیی بێ کۆسپ نەبووە، بگرە زۆرجار پێشنیاری زۆرمان  لە لایەنی فارسی ئیرانی و دۆستە کوردەکانیان، و لایەنی دیکەی بێانی، بۆ هاتووە کە لە ئەگەر دەستهەڵگرن لەو درووشمە وەک سەربەخۆیی بیگۆڕن بۆ دروشمانیتری وەک دیمۆکراسی بۆ ئێران و پێکەوە ژیان و هیدیکە، بەڵێنیمان پێدراوە کە هاوکاری باشی ئابوری بکرێین و لە زۆربەی کۆر و کۆبوونەوە جیهانییەکانی پێوەندیدار بە دژایەتی کردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری بکرێین.  یا بەلای دیکەشدا لە زۆر کۆبوونەوە و پێکەوەکارکردنی حیزب ولایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەنیا لە بەر ئەوەی کە سەربەخۆییخوازین بێبەشکراوین، بە ئەندام  لە ڕێکخراوە هاوبەشەکانیان وەرنەگیراوین.
بەڵام سەرۆک و سەرکردایەتی وهاوبیرانی* پ س ک* هەموو ئەو ئیمتیازانەیان ڕەدکردوەتەوە، و پیداگریان لە سەر مانەوە لە ڕێبازی نەتەوەیی و سەروەریدا کردوە.

یەکێکی دیکە لە پێشکەوتنە بەرچاوەکانی پارتیمان، دروستکردنی پێوەندییەکی بە هێزی سیاسی و دیپلوماسییە لە لە ئاست وڵاتانی زلهێز، ڕێکخراوە سیاسی و گرنگەکانی جیهانی، کە سنووری زۆر گرنگ و باشی تێپەڕاندووە، هەر ئەو هەنگاوانە گەیاندووینەتە  پرۆژەیەکەی گرنگ، کە لە چەند مانگی داهاتوودا چاوەڕێێ دەسکەوتێکی گرنگی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی داگیرکراومان لێدەکات .
پارتیمان لە چەندین کۆنگرەی گرنگی جیهانی بەشداری پێکراوە و بەردەوامیش بەشداری پێدەکرێت، وەک تاکە لایەنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی گرنگی جیهانی دەنگی مەزڵوومی گەلەکی گەیاندووە. بێجگە لەوەش کە بەردەوام دیدارو چاوپێکەوتنی دیپلوماتی ئاشکراو داخراوی ئەنجامداوە، بەردەوامیشە لەو چالاکیانە.
دروستکردنی پێوەندی بە هێز لە گەڵ زۆربەی لایەنە کوردستانیەکان، وێرای ئەوەی کە بەهۆی هەڵگری دروشمی نەتەوەی وسەربەخۆییخوازی زۆرجار هەوڵدراوە کە پشت گۆی بخرێت، بەڵام کۆڵنەدەرانە و دیپلوماتیانە باڵانسی پێوەندییەکانی پاراستووە. ڕێزمان لە خەبات و تێک٠¶شانی دەیانساڵەی ئەو لایەنانە گرتووەو بەردەوامیش دەبین لە سیاسەتی ئاشتی وئارامی، و تەبایی و یەکریزی ماڵی کورد: هەر بۆیەش لە چەندین کۆرو کۆبوونەوەی گرنگی کوردستانی ڕۆڵی بەرچاومان هەبووە. هەمیشەش لەو باوەردابووین کە بە پێکەوە کاردکردنی سیاسی و دیپلوماسی گشت لایەنە سیاسییەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی کوردستان، ڕێگاکە ئاسنتر دەبێت لە پێناو وەدەرنانی هێزی داگیرکەری تاران لە وڵاتەکەمان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستانی. دیدارو چاوپێکەوتنی بەردەوامی پێوەندییەکانی پارتیمان لەگەڵ لایەنەکانی کوردستانی درێژەی هەیە.

یەکێکی دیکە لە چالاکییە دیارەکانی پارتیمان بۆ بە جیهان ناساندنی هەڵ ومەرجی خەڵکی ڕۆژهەڵات، لە ئاست ڕاگەیاندەکانی جیهانەدایە. پارتیمان بێجگە لەوەی لە ئاست میدیاو ڕاگەیاندنی کوردستانی هەمیشە بەرچاوە، لە ئاست میدیاکانی جیهانیش، وەک پارتێکی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە، وەک حیزبێکی چالاکی بەرچاو لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان وناوچەکە  هەڵسوکەوتی لەگەڵدا کراوە، و دەکرێت، زۆربەی کاناڵ و ڕۆژنامە گرنگەکانی جیهانی، بێجگە لە میدیا کوردییەکان، بگرە بە زمانەکانی ئینگلیزی، وعەرەبی، و نەرویجی و فەرانسی و فارسی و عیبری و هیدیکەش، چاوپێکەوتن ولێدوان و ڕێپۆرتاژ و هەواڵیان لە سەر پارتی سەربەستی و سەرۆکی گشتی پارتەکە، لە سەر دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهێناوەو بڵاوکردووەوەتە، ئەو ڕەوتەش هەر درێژەی هەیە.
هەروەها لە لایەن سەرۆکی پ س ک بە نووسینی بابەتی سیاسی و مرۆڤایەتی لە گرنگترین ماڵپەرو رۆژنامە پرخۆێنەرەکانی جیهاندا بڵاوکراوەتە، کە تایبەت بووە بە گەلی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. ئەو چالاکیە جوراوجۆرانە  بووەتە هۆکاری بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی دەنگداخراوی ڕۆژهەڵات لەوڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژئاواییدا، بەردەوام دەبێت وەک دەنگێکی مەزن لەئاستی جیهاندا.

سەبارەت بە بەشەکانی دیکەی داگیرکراوی کوردستان، پارتیمان هەمیشە هەڵویستی هەبووە، لە هەر پێشهاتێکدا هەڵویستی نەتەوەیی خۆی ڕاگەیاندووە و خۆێندنەوەی دروستی لە سەر کردوە، زۆر بەڵگەی تۆمارکراو،  شایەتی ئەو دڵسۆزییەی پارتیمان بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات دەدەن.

پارتیمان هاندەر بوو بۆ بەکارهێنانی دەستەواژە نەتەوەییەکان، لەو بوارەشەوە زۆر تووشی گلێی و گازندەی هیندیک لە حیزبەکان بووە، بەڵام کۆڵی نەداوەو کۆڵیش نادات.
 کە بە داخەوە تا ئیستاش هیندیک سەرکردەو بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبیسین و دەبینین، کە بەردەوام دەستەواژۆی کوردستانی ئێران بە کاردێنن. لە ژێر ناو بیانووی گوایە تاکتیکی سیاسیە. پارتیمان هەمیشە ئەو جۆرە داڕشتنانەی ڕەخنەکردوە. پێمانوابووە کە ئەگەر سیاسەت دەکرێت پێویست ناکات خەڵک و شەقام ونەوەی داهاتوو بەوە فێربکەین، کە ئەو کوردستانە هی ئێرانە. لە سەر ئەو سیاسەتەش بەردەوام دەبین. لەم ڕاگەیاندراوەشدا داوا لە گشت لایەنە بەڕێزەکانی کوردستان دەکەین، کە مادام ئێوە لە بەرنامەو پرۆگرامتاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە خاکی کوردستان داگیرکراوە، ئیدی مانای نییە کوردستان بە ئێرانەوە ناوببەن. بەردەوام داواکاربووین و دەبین کە لەو دەستەواژە زیانبەخشە خۆ بپارێزن، دەتوانن بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر لێتان تێبگات، وشەی کوردستانی بندەستی ئێران بە کار بێنن. لە دروستبوونی هەر رێکخراو وناوەندێک بۆ پێکەوە کارکردنی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر هەر بڕو بیانوویەک بێت: ناسناوی ئێرانی پێوە بێت! بە هەڵەیەکی مەترسیداری دەزانن بۆ سەر ڕێبازی نەتەوەیی. هەر بۆیەش داوا لە گشت لایەنە بەڕێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کودستان دەکەین، هەوڵبدەن ناسناوی ئێرانی بوون لە پاش ناوی حیزبەکانیان پاککەنەوە.

هەڵوێستی پارتیمان لە سەر بە ناو هەڵبژاردنەکانی ئێران:
هەمیشە داوامان لە خەڵکی کوردستان کردووە، کە هەرگیز نەچنە ناو سینارێوکانی ئێران و دەنگ مەدەن، بۆ خەڵکمان ڕوونکردووەتەوە، ئەمە تەنیا وەک نمایشێکە بۆ فریودانی خەڵک و خۆڵ لە چاوکردنی جیهان، کە گوایا ٤ ساڵ جارێک لەم وڵاتە پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت، ئەم سیستەمە بۆ خۆی لە ڕێگەی کاندیدە پەسەندکرا و دیاریکراوەکانی خۆییەوە، هەموو پرۆژەکانی ٤ ساڵ پشت سەری یەکی ئامادە دەکات،و  درێژە بە تەمەنی دەسەڵاتی خۆی دەدات.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان:
بەردەوام جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر خەڵکی کوردستان،لە ئاست جیهاندا لەقاو داوە، کە بە داخەوە لەم کاتەدا کە یادی ١٥ ساڵە دەکەینەوە، زیاد لە ١٣٠  لاوی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان، بە بێ تاوان ڕاپیچی بەندیخانەکانی ئەو ڕێژیمە کراوە، ئێمە وەک ئەرکی سەر شانمان دەیان ڕێکخراوی گرنگی جیهانی و دەیان میدیای گرنگی جیهانیمان لەو بوارەدا ئاگادارکردووەتەوە.  بەڵێن بە خەڵکی وڵاتداگیرکراومان دەدەین، کە تا گەیشتن بە دوا ئامانجەکانمان کە سەربەخۆیی یەکجاری کوردستانە، لەو بوارەدا درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، هەر جۆرە دەنگێکی مەزڵوومیەتی گەلەکەمان بە جیهان دەگەیەنین.

هەنگاوێکی دیکەی سەرکەوتوویی پارتەکەمان ئەوە بووە، کە بەردەوام پێوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی غەیرە فارس باش بووە، و لە درێژایی ئەو ١٥ساڵەدا لە چەندین پرۆژەی هاوبەشی نەتەوەکانی بندەست، بەشداری هەبووە و بگرە ڕۆڵ و بەپرسایەتی سەرەکیشی تێدا هەبووە،  نوێترین دەسکەوتی سیاسی، دامەزراندنی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس بووە، کە لە نێوان ٣ لایەنی وەک پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتیکی کاسپیان و پارتی لیبراڵی ئەحوازی درووستکراوەو.  کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتیمان بە سەرۆکی گشتی ئەو هاوپەیامانیە هەڵبژێردراوە. لەو ڕێگەشەوە لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی گرنگی جیهانی بەشداریمان کردووەو بەشداری دەکەین.پرۆژەی کاری دیکەی گرنگمان زۆر لە پێشەوە و بە پشتیوانی و پشتگیری شێلگیرانەی ئێوەی هاوبیرانی سەربەخۆییخواز و هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان،  چاوەڕوانی هەنگاری گرنگترمان لە ئایندەیەکی نزیکدا لێبکەن.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی پانزەیەمین ساڵیادی دامه‌‌‌زراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی سەرجەم سەربەخۆییخوازانی کوردستان، و ئەندامان و هاوبیران و دڵسۆزانی پارتەکەمان دەکەین .‌


بۆ پێشەوە بۆ پێکەوە کارکردن لە چوارچێوەی بەرە یا کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوور لە ناسناوی ئێرانی. لە پێناو درووسکردنی حکوومەتێکی کاتی لە تاراوگە، و بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەدەرنانی داگیرکەرانی فارسی ئێرانی لە سەر خاک وسامانی وڵاتەکەمان.  

هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆییخوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەستدا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ڕێبەندانی ٢٧٢٠ ی کوردی. فێبرواری ٢٠ ٢١ ی زاینی

........................................................
پارتی سەربەستیی کوردستان. حزب سربستی کوردستان. Parti Serbesti Kurdistan P S K  .
www.psk2006.org    [email protected]    https://twitter.com/PartyPsk  

 (facebook) https://www.facebook.com/mallperi.serbexo . Youtube  ( Serbesti TV  )

Telegram contact : 004796693313. Telegram Chanel (https://t.me/kermashanpost  )

2021-02-13 12:15:20

5 ساڵ و 15 کاتژمێر و 23 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©