پیرۆزباییەکان درێژەیان هەیە، لە باشووری وڵاتەوە،
کاک غەفوور مەخموری سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
برای بەڕێز کاک عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی سەربەستیى کوردستان
سڵاوێکی برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئەندامانى یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، بەبۆنەی پازدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان (پارتی سەربەستیى کوردستان)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
بەڕێزانØ› لە کاتێکدا کەوا یادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، کوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەکی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى کوردستان لە رەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردان، لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە لە رەوشێکى وادا رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەکێتی و یەکدەنگی کوردان خەبات بکەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا کارکردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە بۆ ئەمەش بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاکتەری سەرەکی یەکڕێزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا تێبکۆشین.
لە کۆتاییداØ› دووبارە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و، لێرەوە سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین، هەروەها جەختدەکەینەوە سەر پتەوکردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی کوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواکانمان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەرکەوتووبن بۆ کوردو کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
17 / 2 / 2021
پیرۆزبایی لە باشوری کوردستانەوە...
بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی ساڵوەگەری دامەزراندنی پارتهکهتان (پارتی سەربەستیی کوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەکێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارتهکهتان.
بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (15) ساڵ تەمەنی خەبات و تێکۆشانی وەک لایەنێک توانیویەتی کەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە، ئەمەش وایکردووە پارتهکهتان کاریگەر بێت و جێپهنجهی لهگۆڕهپانی خهبات لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەکریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەکانی کوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کوردستان و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی کوردستان، لەم بۆنەیەتاندا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان .
هەر سەرکەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
2021-02-17 10:48:36
5 ساڵ و 16 کاتژمێر و 48 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : فعالیتها